وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، راگرتنی بەرهەمهێنانی كارەبا  لە بەنداوەكانی هەرێم نابێتە هۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی و لەئێستادا رۆژانە لەنێوان 18 بۆ 19 کاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوبەشانی كارەبا.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، راگرتنی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوەكانی هەرێم، لەنێویاندا بەنداوی دوكان، نابێتە هۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، چونكە لە هەرێمی كوردستان ٪95ـی كارەبای نیشتمانی لە غاز بەرهەمدەهێرنێت.

ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا رۆژانە 18 بۆ 19 کارەبا كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان، بەڵام لەدوای رۆژی 15ـی ئەم مانگەوە بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر كارەبا و گۆڕینی خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەبێتەوە.