لەهەولێر کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکرا و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت؛ لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای تۆمارکرد، پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لە لایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان دیاریکرا و دەستگیر کرا، لەئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە.

پۆلیسی هەولێر داواش لە هاووڵاتیان دەکات، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆشیارییەوە بەکاربهێنن و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو بۆ کەس نەنێرن، بۆ ئەوەی توشی کێشە و گرفتی جۆراوجۆر نەبنەوە، لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسەوە بکەن بە ژمارە 07508088080