وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێكرد.

لە كۆبوونەوەی نێوان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و كۆڵۆنێڵ كوپەر، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، رەوشی گشتی هەرێم و عیراق و ناوچەكە تاوتوێكرا، هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی پرۆسەی چاكسازی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و هاوكارییەكانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە.

 لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پێشمەرگە وتی، ئەڵمانیا لە رێگەی كونسوڵگەری و نێردە دیپلۆماسی و سەربازییەكانیەوە، لە هەرێمی كوردستان بەردەوام پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەن، بە تایبەتی لە سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی، جەختیشیكردەوە، لە فراوانكردنی هەماهەنگی و هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا.

لەبەرانبەریشدا، كۆڵۆنێڵ كوپەر ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە گفتوگۆدان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و دڵنیایشیدا ئەنجامی زۆر باش لە پرۆسەكەدا.