هاتوچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە کە تایبەتە بە شۆفێرانی تاکسی و دەڵێت؛ چاودێرییان کردوە ژمەرەیەک لە شوفێرانی تەکسی (هێمای روناکی تەکسی) یان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دایان ناوە، دەبێت هەموو شۆفێرێک هێمای تاکسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی هەبێت.
هاتوچۆی هەولێر، جیا لەوەی داوا لە شۆفێرانی تاکسی دەکات هێمای تاکسی دابنێن لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان و چەند رێنماییەکیشی بۆ داناون و داوایان لیدەکات پابەندبن
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت؛ بۆ یەکخستنەوەی هێمای روناکی تەکسی لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت؛
1- دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.
2-دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت و بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی تر بێت.
3- بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندوق چەسپ بکرێت.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاندوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیربکرێت و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لەناوشاری هەڵەبجە دزراوە
دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
ئاماژەیان بەشکردوە، دوای بە دواداچونەکانیان لە رێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ڕ. س. ض ) تەمەن 14ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیربکرێت و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی مادەی446 ی. س.ع راگیراوە .
روانگەی سوری بڵاویکردوەتەوە، تا ئێستا بەهۆی هەڵنەگرتنی گەمارۆکانی دیمەشق لەسەر کۆبانێ، شارەکە روبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی و تەندروستی مەترسیدار بووەتەوە، کە تێیدا لێشاوی دەیان هەزار ئاوارە لە گوندەکانی دەوروبەر و شارەکانی رەققە و تەبقا گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ژێرخانی شارەکە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە، کەرتی تەندروستی بەهۆی نەمانی سوتەمەنی و دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان لە رەوشێکی تەواو خراپ و مەترسیداردایە، بە جۆرێک رۆژانە زیاتر لە 500حاڵەتی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس تۆمار دەکرێن.
هاوکات مەترسییەکی جدیش لەسەر ئاسایشی خۆراک هەیە بەهۆی ئەگەری وەستانی فڕنەکان و نەمانی شیری منداڵان، ئەمەش دۆخی شارەکەی گەیاندووەتە ئاستێک، کە توانای لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەی نەماوە و هۆشداری لە تەقینەوەی رەوشەکە دەدرێت.
کەشناسی رایدەگەیەنێت؛ ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەوری دەبێت و باران بارینیش بە شێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت و لە لوتکەی شاخەکانیش بەفر دەبرێت، لەسەر کەشی سبەینێش ئاماژەی بەوەکردوە، لە چاو ئەمڕۆدا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت ئەگەری هەورەتریشقەش هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و نمەبارانیش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، کاریگەری تەم زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیاکان و لە 24 سەعاتی رابردودا، لەم شوێنانە زۆترین باران باریوە؛ (دینارتە 86.7ملم، مێرگەسوور 81ملم، یاخسەمەر 76.4ملم، ئاکرێ 63.7ملم، خەلیفان 62ملم، نازەنین 59.9ملم، قەسرۆک 57ملم و لە قەڵادزێ 53.5ملم) باران باریوە.
لەبارەی کەشی سبەینێ دووشەممەشەوە کەشناسی دەڵێت، بەرارود بە ئەمڕۆ باران بارین زیاتر دەبێت و لە تەواوی ناوچەکان دەبارێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی
درەنگانێکی ئەمشەو، لە قەزای خورماتوو، لە کاتی چاککردنەوەی محاویلەی کارەبادا، دوو کارمەندی فەرمانهگەی کارەبا گیانیان لەدەستدا، کە یەکیان کوردە و ئەوییکەش تورکمانە.
کاروان حەبیب، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە قەزای خورماتوو رایگەیاند، دوای ئەوەی یەکێک لە محاویلەکانی گەڕەکێکی قەزای خورماتوو، کیشەی دەبێت تیمێکی چاککردنەوەی سەر بە فەرمانگەی کارەبای خورماتوو چون بۆ چاکردنەوەی.
بەڵام بەهۆی ئەویە باران بوە و لەکاتی هەوڵدان بۆ چاککردنەوە شۆرتی کارەبا دروست بووە و بەهۆیەوە دوو کارمەنی گفەرمانگەکە گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز، ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو دوو کارمەندەی گیانیان لەدەستداوە یەکێان کوردە و ئەوی تریشیان بە نەتەوە تورکمانە و دوای گیان لەدەستدانیشیان، تەرمەکانیان بۆ پشکنینى دادى رەوانەى کەرکوک کراون
دوای ئەوەی تیپی بالەی یانەی هەولێر،کە لە ئێستادا بەشدارە لە خولی نایابی عیراق و ماوەی دوو مانگە شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە، وەک هەڵوێستێک یاریزانانی یانەکە بایکۆتی مەشقەکانیان کردووە، قوباد تاڵەبانیش بریاریداوە هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی بەردەوام بن.
یاریزانانی بالەی یانەی هەولێر، بڕیاریاندا بایکۆتی مەشقەکانیان بکەن، بەهۆی پێنەدانی موچە و شایستە داراییەکانیانەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە وەک پاڵپشتییەک بۆ یانەکە، هاوکاریان بکات تا بەردەوام بن.
هاوکاریەکەی قوباد تاڵەبانی لە رێگەی بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە دەبێت و موچەکانیان بۆ دابین دەکات، وەک پاڵپشتییەک بۆ بەردەوام بوونی تیپەکە لە خولی نایابی عیراق.
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و رێگریکردن لە هاوردەکردنی کاڵای بێ کوالێتی، بڕیاری داخستنی سەرجەم توولەڕێ و رێڕەوە نایاساییەکانیان دەرکرد، کە بۆ کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنران.
ئەمڕۆ شەممە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئیدارەی شارەکە هەڵدەستن بە داخستنی تەواوی تولەرێگاکان، بە مەبەستی رێگریکردن لە هاوردەکردنی کاڵای بێ کوالێتی.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە وەک بەرپرسیارێتییەک دێت بۆ رێگریکردن لە هاتنەژورەوەی مادە و خواردنی ماوەبەسەرچوو، کە زیان بە ئاسایشی خۆراک و دەرمانی هاووڵاتیان دەگەیەنن، بە تایبەت کە نزیک دەبینەوە لە مانگی رەمەزان.
هاوکات هۆشدارییەکی توند ئاراستەی بازرگانان و قاچاخچییەکان کراوە، کە لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەک، توندترین سزای یاساییان بەبێ هیچ چاوپۆشییەک بەسەردا دەسەپێنرێت، چونکە پاراستنی سەلامەتی کۆمەڵگە لە پێشینەی کارەکانی دەسەڵاتدارانی شارەکەیە و رێگە نادرێت بەرژەوەندی گشتی ببێتە قوربانی چاوچنۆکیی چەند کەسێک.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە وەفدێکی بازرگانیی سعودییە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە(7/2/2026) لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی حکومەت بۆ پشتگیریکردن و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش پارێزگای سلێمانی دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی سعودی لە بوارە جیاوازەکاندا و ئامادەیی خۆی و ئیدارەی خۆجێی سلێمانیشی بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی رۆڵی کەرتی تایبەت کرا لە ئابووریی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کە لەم ساڵانەی دواییدا کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێز بووە و رۆڵی بنەڕەتی دەبینێت لە گەشەپێدانی ئابووریدا. هەر لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا هاوڕابوون کار بکرێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی و هاوکاری نێوان هەردوو کەرتی تایبەتی کوردستان و سعودییە و لەم رێگەیەوە ئاستی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا بەهێزتر بکرێت.

نورهدین عیسا ئهحمهد وهك پارێزگاری حهسهكه له رۆژئاوای كوردستان دهستبهكاربوو، بهمهش بووه یهكهم پارێزگاری كورد كه ئهو پۆسته لهو شاره وهربگرێت و نوێنهرایهتی راستهقینهی خواست و داواكارییهكانی كوردو ههموو پێكهاتهكانی دیكه بكات.
نورهدین عیسا ئهحمهد، دوای رێككهوتنی هێزهكانی سوریای دیموكرات و حكومهتی دیمهشق، لهسهر پێشنیاری ههسهده وهك پارێزگاری حهسهكه دهستنیشانكراو پاش گهیشتنیشی بهشارهكه رایگهیاند: ئهم دهستكهوته به رهنجی شههیدان، وڵاتپارێزان و گهلهكهمان له ناوهوه و دهرهوه هاته دی، كه ساڵانێكه بۆ ئهم رۆژه تێكۆشانیان كردووه.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهمه یهكهمجاره پارێزگاری پارێزگای حهسهكه كهسێكی كورد بێت، بهڵام ئێمه لهسهر یهكێتی و هاوپشتیی پێكهاتهكان كار دهكهین و دهزگاكانمان بۆ خزمهتی گهل بههێز دهكهین.
نورهدین عیسا ئهحمهد، رۆژی 4ـی2ـی2026 وهك كاندیدی پارێزگار دیاریكراو گهیشته شاری حهسهكهو به گهرمی لهلایهن دانیشتووانی شارهكهوه پێشوازی لێكرا.
دیاریكردنی نورهدین عیسا بهشێكه لهخاڵهكانی رێككهوتنی ههسهده و حكومهتی سوریا، كه له 30ـی1ـی2026 لهسهری رێككهوتن، كه یهكێك لهخاڵهكان ئهوهیه پارێزگارێك بۆ حهسهكه بهپێشنیازی ههسهده دهستبهكاربێت، ئهمه جگه لهوهی هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ لهشارهكه دهمێننهوهو هێزهكانی حكومهتی سوریا ناچنه شار و گونده كوردییهكانهوه.
نوورهدین ئهحمهد لهساڵی 1969 لهشاری قامیشلۆ لهدایكبووه، ههڵگری بڕوانامهی دیپلۆمه لهئهندازیاریی میكانیك و كارهبا لهزانكۆی دیمهشق، له ساڵی 1993ـهوه وهك ئهندازیار لهبهڕێوهبهرایهتیی پهیوهندییه تهل و بێتهلهكان لهحهسهكه و قامیشلۆ كاریكردووه و له ساڵی 2012وه چووهته ناو بواری سهربازی و بهرگری لهناوچهكه، پلهكانی بڕیوه تا پۆستی لێپرسراوی پهیوهندییه گشتییهكانی لههێزهكانی سووریای دیموكراتیك وهرگرتووه دوای دامهزراندنی لهمانگی10ی ساڵی 2015 ههروهها ئهندامی فهرماندهیی گشتیی هێزهكان بووه.
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو منداڵی دوانە بەهۆی دووکەڵەوە خنکاون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەعات شەشی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو منداڵ بە ناوەکانی 'مەیلی مەریوان محەمەد' لە رەگەزی مێ و 'میر مەریوان محەمەد' لە رەگەزی نێر، کە دوانەن و تەمەنیان شەش ساڵانە لە گەڕەکی تیتۆکە گیانیان لەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، بە وتەی کەسوکاریان شەوی رابردوو لە ژووری منداڵەکان هیتەری کارەبا ئیشی کردووە و فەرشی ژێر هیتەرەکە گەرم بووە، ئەمەش بووەتە هۆی دەرکردنی بۆن و دووکەڵ لە ژوورەکەدا و بەهۆیەوە هەردوو منداڵەکە بە دووکەڵی فەرشەکە خنکاون.
راشیگەیاند، تەرمی ناوبراوان دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
پۆلیسی راپەڕین، ئاگاداری هاووڵاتیانی سنورەکە دەکاتەوە شەوان لە کاتی خەوتندا ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنەوە تا بە دووربن لەجۆرە روداوانە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت: بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازی سروشتی گرفتی پچڕانی کارەبا دروست بووە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند سەعاتی داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری زیاتر دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفربارینێکی کەم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە لە هەندێ کات و شوێن بە شێوەی لێزمەباران دەبێت .
کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما سێ بۆ شەش لە نزمدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دوو منداڵ لە رانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا، کە کچ و کوڕێکی دوانەی تەمەن شەش ساڵانن.
خالید ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی دڵتەزێندا لەگەڕەکی تیتۆکەی رانیە دوو منداڵ بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا.
وتیشی، قوربانییەکانی روداوەکە کچێک و کوڕێکی دووانەی تەمەن شەش ساڵانن.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، منداڵەکان لە کاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپای ناوماڵەکەیان توشی خنکان بوون و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
لەلای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو دوو منداڵە کە خەوتوون سۆپاکەیان نەکوژاندووتەوە، کە کورسییەک لە نزیک سۆپا گڕی گرتووە و بەهۆیەوە دوکەڵ و غاز دروست بووە و گیانیان لەدەستداوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وەک هێزێکی میانڕەو، هەمیشە بەشێک بوون لە چارەسەر و پاراستنی تەبایی و برایەتی لە هەرێمەکەماندا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت
لەیادی سی و دووهەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
لەم رۆژەدا بەڕێزو پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی میانڕەو کە هەمیشە بەشێک بوون لە چارەسەر و پاراستنی تەبایی و برایەتی لە هەرێمەکەماندا.
لەم بۆنەیەدا دووپات لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لەنێوانمان دەکەینەوە لە پێناو کارکردنمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و بنیادنانی حکومڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزار.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ هەینی، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی و لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا، روداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رویدا و بەهۆیەوە گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێباز هیوا پەیامنێری کوردسات نیوز، لە ئەنجامی ئەم روداوەدا یەکێک لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستداوە و 3 سەرنشینی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
شایەتحاڵانی روداوەکە بە پەیامنێری کوردسات نیوزیان راگەیاندووە؛ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خێراییەکی لەرادەبەدەری هەبووە؛ دوای پێکدادانەکەش دەرکەوتووە کە گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لەسەر 180 کم وەستاوە.
تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و چۆنیەتیی روداوەکە دەستپێکردووە.