سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت ئەمریكا زۆربەی ئامانجەكانی لە ئێران بەدەستهێناوە بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ كەوتنی ئیڕان لەئارادا نییە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پیێرس مۆرگن كە رۆژنامەنووسێكی دیاری بەریتانیا رایگەیاند، زۆربەی ئامانجە سەربازیەكانی ئەمریكا لە جەنگی دژی ئێراندا بەدەستهاتون، هەروەها بەشێوەیەكی بەرچاو تواناكانی ئێرانی بۆ هێرشێكردن كەمكردووەتەوە.

سەرۆكی یەكێتیی، باسی لەوەشكرد، پێناچێت ئێران هیچ توانایاكی ئەوتۆی هەبێت بۆ پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەكان بۆ سەری بەردەوامن بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندان یان دژایەتی ناوخۆیی یان  كەوتنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران لەئارادا نییە.