دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی چین لە هەرێم کۆبوونەوە
سام
١٢ی ئازاری ٢٠٢٦
سام
١٢ی ئازاری ٢٠٢٦
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، ئێران لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە پێشنیازێکی نوێی پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ریککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشنیازە ئێرانییەکە داوا دەکات دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ قۆناغێکی دیکە دوابخرێن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئێران سەبارەت بەو سازشانەی کە پەیوەستن بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەردانەکەیدا بۆ پاکستان تاوتوێی ئەم پێشنیازەی کردووە، کە لە قۆناغی یەکەمدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی تەنگژەی گەرووی هورمز و گەمارۆکانی ئەمریکا دەکاتەوە، دواتر و لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان بکرێت.
هەروەها پێشنیازەکە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەیەکی درێژ یان گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەخۆدەگرێت، پێش ئەوەی باس لە هەر رێککەوتنێکی ئەتۆمی بکرێت.
لە بەرانبەردا، وتەبێژێکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە ئەم گفتوگۆیانە "هەستیارن" و جەختی کردووەتەوە کە واشنتۆن لە رێگەی میدیاکانەوە دانوستان ناکات، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆناڵد ترەمپ تەنها رێککەوتنێک واژۆ دەکات کە لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکادا بێت و هەرگیز رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
بڕیاریشە ترەمپ ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی بەردەم واشنتۆن و هەنگاوەکانی داهاتوو لە شەڕەکەدا، لە کاتێکدا عراقچی بە نێوەندگیرەکانی راگەیاندووە کە کۆدەنگییەکی ناوخۆیی لەناو سەرکردایەتی ئێراندا نییە سەبارەت بە داواکارییەکانی ترەمپ دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم.
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا، تاران و مۆسکۆ رەوشی نوێی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن تاوتوێ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە روسیا.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ روسیا دەرفەتێکی گرنگە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە رەوشی ناوچەکە لە قۆناغی پاش جەنگی دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەباس عراقچی گەیشتە شاری سانت پترسبۆرگی روسیا و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ راوێژکردن لەگەڵ دۆستە روسەکانمان دەربارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئەنجامی جەنگدا هاتوونەتە ئاراوە و تاوتوێی پێشهاتەکان بکەین.
عراقچی لە بەشێکی تری قسەکانیدا تیشکی خستەسەر پرسی دانوستانەکان و رایگەیاند، سیاسەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەو دانوستانانەی بڕیار بوو لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبچن، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکانی پێشووتردا، بەڵام بەهۆی ئەوەی واشنتۆن "داواکاری زێدەڕۆیانەی" هەبووە، نەتوانراوە ئامانجەکان بەدی بهێنرێن.
لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گومانی خۆی نیشانداوە لەو لایەنەی لە ئێستادا بڕیار بەدەستە لە تاران و رایگەیاندووە، بوونی ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی لەناو سیستمەکەدا وایکردووە گەیشتن بە رێککەوتن کارێکی قورس بێت.
ئاسایشی گەرووی هورمز و هەماهەنگی لەگەڵ عومان، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە، تاران و مەسقەت، وەک دوو وڵاتی کەناراو لەسەر گەروی هورمز، رێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی راوێژەکان لەسەر ئاستی پسپۆڕان، ئەوەش بە مەبەستی زامنکردنی هاتوچۆی سەلامەت و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی روداوە سەختەکەی کەرکوکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هەڤاڵانمان لە کەرکوک راسپاردووە لە خزمەتی کەسوکاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بکەن و هاوکاریان بن.
...دەقی پەیامەکە
رووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد، دڵمان لای کەسوکاری قوربانییان و ئازیزانمانە لە کەرکوکی خۆشەویست.
هەڤاڵانمان لە کەرکوک راسپاردووە لە خزمەتی کەسوکاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بکەن و هاوکاریان بن.
پرسە و هاوخەمی خۆمانیان پێ رادەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووەکان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان