لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سالار مەحمود لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە لەگەڵ چەند کادرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەمەبەستی لەنزیکەوە ناسین و ئاشنابوون بە کاروباری دامەزراوەیەکی گرنگی سیاسی، سەردانی پەرلەمانی ئەوروپایان کرد لە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
دواتر لە چەند دیدارێکدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە چاوی کەوت بە گوێسێپێ پاما لێپرسراوی وڵاتانی عەرەبی و عیراق بەتایبەتی و یاریدەدەرەکەی لە یەکێتی ئەوروپاو، جاک مادیسۆن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاو، سێیری ماریانی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و وەزیری پێشووی گواستنەوەی فەرەنسا.
هەروەها لە بارەگای پەرلەمانی بەلجیکا چاویان کەوت بە ئێلین سامین ئەندامی لیژنەی دەرەوە لەپەرلەمان.
لە کۆی دیدارەکاندا گفتوگۆ کرا لەبارەی پرسی کوردو کوردستان و پشتیوانی بۆ دۆزی رەواو پڕ قوربانی گەلی کوردستان و، دەرفەتەکانیش کراوە. لەگەڵ پرسی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا.



