سەرۆک کۆمار پێشوازی لە لێپرسراوی کاروباری نەرویژ کرد
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە ئەلێکساندەر لێرفل لێپرسراوی کاروباری نەرویژ لە عیراق و وەفدی یاوەری.
لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و نەرویژ و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هاوبەش بەدەستبهێنێت و پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بکات.
سەرۆک کۆمار پابەندبوونی عیراقی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی هاریکاری لەگەڵ دۆست و براکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتنی یەکتر، بەمەش ڕۆڵی خۆی لە پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە پەرەپێدەدات و ئاسۆی هاریکاری و یەکگرتن لەنێوان گەلاندا فراوانتر دەکات.



