گەڕەکی گەرەسۆر لە شاری ھەولێر نزیکەی ١١ ساڵە ئاوەدان نەکراوەتەوە و بە پێی پێویست خزمەتگوزاری بۆ جێبەجێ نەکراوە و دانیشتوانەکەی داوای خزمەتگوزاری دەکەن.
ھاووڵاتیانی کەرکوک ڕەخنە لە لێدوانەکانی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دەگرن کە ڕایگەیاندووە ئیدارەی کەرکوک خزمەتگوزاری گەیاندووەتە ھەموو ناوچەکانی کەرکوک بە بێ جیاوازی.
ھاوکات "سەباح حەبیب" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کێشە و گرفتەکانی کەرکوک ھۆکارەکەی بۆ بێ پلانی ئیدارەی شارەکە دەگەڕێتەوە.
بۆچوونێکیش لەناو پەرلەمانتاران ھەیە ئەگەر کۆمیسیۆن کارا نەکرێتەوە و یاسای ھەڵبژاردن ھەموار نەکرێتەوە، ئەستەمە لە ١ی ١٠ی ٢٠٢٢ ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
قازی محەمەد لە ساڵی ١٨٩٣ لە شاری مەھاباد لەدایکبووە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە ١٩٤١ بووەتە قازی مەھاباد، دوای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بە سکرتێری کۆمەڵەکە ھەڵبژێردراوە، قازی محەمەد و ھاوڕێکانی دوای ڕاپەڕینی ناوچە کوردییەکان ڕۆژھەڵات و ڕزگارکردنیان لە دەستی دەسەڵاتی پەھلەوی لە ٢٢ی کانونی یەکەمی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد کۆماری کوردستانیان دامەزراند، بەڵام دوای ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆمارەکە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٤٧ قازی محەمەد و سەدر و سەیفی قازی لەسێدارەدران.
دانیشتووانی گەڕەکەکە دواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار کار بۆپاراستنیان بکات چونکە بەشێکە لە مێژووی شارەکە و مێژووی دروستبوونیان بۆ ١٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.
سنووری قەزای چۆمان چڕترین ناوچەی مینڕێژکراون لە سنوری پارێزگای ھەولێر و بە پێی ئامارێک لە ساڵانی رابردوودا ٧ کارمەندی دەزگای مین لە ھەولێر و ١٠٠٠ ھاووڵاتی لە چۆمان بوون بە قوربانی تەقینەوەی مین.
"سەفاء ئەسەدی" ئەندامی رەوتی سەدر رایگەیاند، پڕۆژەی ئەوان حکومەتی زۆرینەی نیشتمانییە نە خۆرھەڵاتی و نەخۆرئاوایی، بە ھیچ شێوەیەکیش قبوڵی ناکەن عێراق لاواز بێت و چەک و ئاژاوەی تێدا بڵاوبێت، وتیشی ئەگەر چوارچێوە بە پڕۆژەکەیان رازی نەبن دوو بژاردە لە بەردەمیاندایە، ئەوانیش بریتین لەوەی، لە ئەنجومەنی نوێنەران وەک زۆرینە دەمێننەوەو رۆڵی چاودێری و جێبەجێکاری دەبینن و لیژنە پێکدەھێنن و پەیڕەوی ناوخۆ دەگۆڕن.
ھەروەھا سزای توندی ھەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەدەن کە ئامادە نابن و ئاستەنگ لەبەردەم دانیشتنەکان دروست دەکەن، بێجگە لەوەش وەزیرەکان بانگھێشت دەکەن بۆ لێپرسینەوە و لایان دەبەن و کەسانی تر دەخەنە شوێنیان لەو ھاوپەیمانییە سێ قۆڵییە دروستییان کردووە. "سەفاء ئەسەدی" وتیشی، تەوافوق لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ھیچ شێوەیەک ناکەن، ئەگەریش چوارچێوەی ھەماھەنگی توانای پێکھێنانی حکومەتی ھەیە باپێکیبھێنێت.
لە بەرامبەردا، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بە نیازە لە چەند سەعاتی داھاتوودا دەستپێشخەرییەک بکات بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی، "عارف حەمامی" ئەندمی چوارچێوە لەوبارەیوە وتوویەتی، ژمارەی ئەندامانی چوارچێوەی ھەماھەنگی زیاتر بووە و دەستپێشخەرییەک دەخەنەڕوو، پێشبینیشی کردووە دانیشتنی سەرۆک کۆماری داھاتووی عێراق بکەوێتە ھەفتەی داھاتووەوە، بەر لە کۆتایھاتنی وادە دەستورییەکەی.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی سەرچاوەکان بڵاویانکردۆتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ماڵی "ھادی عامری" "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر چوارچێوەی ھەماھەنگی خستۆتە بەردەم دوو بژاردەوە، یان رازی دەبن بە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و فراکسیۆنی سەدر دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، یان فراکسیۆنی سەدر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی رادەگەیەنێت و چوارچێوە دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.
لە پڕۆسەی سیاسی ،وتیشی، لە ھیچ ھێزێکی قبوڵناکەن ئیرادەیان بشکێنێت، جەختیشی کردەوە، یەکێتی داخوازییەکانی گەلی کوردی بەلاوە گرنگە نەک پۆست. سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام پێویستە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی ساڵانێکە حکومەتی عێراق رێگەی نەداوە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە گەڕەکە نوێیەکان بکرێت بە بیانوی ئەوەی زیادەڕەون.
ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر بنکە تەندروستییەکە لە بینایەکدا بوو شیاو نەبوو بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش. سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پڕۆژەی ڕێگایەکیشی لە گوندی (قەرەنگوێ)ی سەربە ناحیەی سورداشەوە بۆ ڕەزوباخەکانی گوندەکە خستۆتە بواری جێبەجێکردن وبە تەواوبوونی رێگاکەش دانیشتوانی گوندەکە بە بە ئاسانی دەگەنە ڕەزوباخەکانی گوندەکەیان.