سنووری قەزای چۆمان چڕترین ناوچەی مینڕێژکراون لە سنوری پارێزگای ھەولێر و بە پێی ئامارێک لە ساڵانی رابردوودا ٧ کارمەندی دەزگای مین لە ھەولێر و ١٠٠٠ ھاووڵاتی لە چۆمان بوون بە قوربانی تەقینەوەی مین.
دانیشتووانی گەڕەکەکە دواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار کار بۆپاراستنیان بکات چونکە بەشێکە لە مێژووی شارەکە و مێژووی دروستبوونیان بۆ ١٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.
قازی محەمەد لە ساڵی ١٨٩٣ لە شاری مەھاباد لەدایکبووە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە ١٩٤١ بووەتە قازی مەھاباد، دوای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بە سکرتێری کۆمەڵەکە ھەڵبژێردراوە، قازی محەمەد و ھاوڕێکانی دوای ڕاپەڕینی ناوچە کوردییەکان ڕۆژھەڵات و ڕزگارکردنیان لە دەستی دەسەڵاتی پەھلەوی لە ٢٢ی کانونی یەکەمی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد کۆماری کوردستانیان دامەزراند، بەڵام دوای ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆمارەکە، لە ٣١ی ئاداری ١٩٤٧ قازی محەمەد و سەدر و سەیفی قازی لەسێدارەدران.
تیرۆرستانیش لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتیان لە ناوچەکە ٢٠٠ ھەزار داری زەیتوونیان لە باخەکانی جوتیارانی ناوچەکە سووتاندووە، ئەوەش زیانێکی گەورەی بە خاوەن دار زەیتوونەکان گەیاندووە.
ئێستاش جوتیارانی دەشتی نەینەوا داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان قەرەبوویان بکەنەوە و ھاوکاریان بکەن، بۆ ئەوەی دووبارە لە باخەکانیان داری زەیتوون بچێنن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، چەند ساڵێکە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی مافەکانیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە و پشتگوێ خراون.
پڕۆژە یاساکە لە ١٧ مادە پێکھاتووە و تیێدا ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام پڕۆژەکە ڕەھەندی دارایی ھەیە و پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتە.
چەندین ساڵە دانیشتووانی دۆڵی ئاکۆیان داوای چاککردنی ڕێگەکان و ڕاکێشانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەی گەشتیاری بێخاڵ بۆ ئاکۆیان و چەند پڕۆژەیەکی تری خزمەتگوزاری دەکەن، بەڵام تا ئێستا بۆیان جێبەجێ نەکراوە و پشتگوێ خراون.

ئەو ژنانە ڕۆژانە لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە زیاتر لە دوو فەردە برنجی ٣٠ کیلۆی و چەندین فەردە پەتاتە و فاسۆلیا لێدەنێن.
بزوتنەوەی تاڵیبانیش دەڵێت، بەھۆی ئەوەی ھیچ بژاردەیەکی ئەوتۆیان نییە بۆ جوتیارە ئەفغانییەکان، بۆیە ناتوانن قەدەغەی بەرھەمھێنانی خەشخاش لە جوتیارەکان بکەن.
بەھۆی نەبوونی بودجەش پەرلەمانی کوردستان ناتوانێت چاودێری کاروبارەکانی حکومەت بکات و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمی و کێشە و گرفتەکان بکات.
بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان لەسەر دیاریکردنی کۆمیسۆنێکی نوێ و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن ڕێکنەکەوتوون.
جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش، زۆرینەی لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردنی داھاتوو فرەبازنەیی بێت.
تا ئێستا بە تەنھا لەو شارە ٥ ھەزار کەس کوژراون، ٩٥%ی شارەکەش خاپور بووە و ١٦٠ ھەزار مەدەنی تر کە لەلایەن ھێزەکانی روسیاوە گەمارۆدراون، چاودێران و پسپۆڕانی ئەمنی جیھانیش دەڵێت، کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە گەورەترین سەرکەوتن بۆ روسیا و شکستێکی گەورە دەبێت بۆ ئۆکراین.
دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر دروستکردنیدا، مۆزەخانەی فۆلکلۆری لە قشڵەی کەرکوک، لە لایەن ئیدارەی کەرکوک و دەستەی باڵای شوێنەواری عێراقەوە کرایەوە، کە بەشێک لە کەلوپەلی پێکھاتەکانی کەرکوکی تێدا نمایش کراوە، لە سنوری پارێزگای کەرکوک ٨٠٠ ناوچەی شوێنەواری ھەیە، کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە فەرامۆشکراون.