سیستمی پرژاندن بەکاردەھێنن، بەڵام ئەو سیستمەش بێبەش نییە لە گرفت، جوتیاران دەڵێن تێچووی سیستمەکە زۆرە و پێویستیان بە پشتیوانی حکومەت ھەیە.
بەڵام بەھێزترین کاندیدەکان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا و "مارین لوپێن" سەرۆکی پارستی راستی بەرەی نیشتمانین و چاوەڕوان دەکرێت زۆرترین دەنگ بەدەستبھێنن و بچنە خولی دووەمی ھەڵبژارندنەکە، کە ٢٤ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.
بۆ تێپەڕاندنی یاساکە, پارلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت پارتی دەویەێت یاسایەکی ھەڵبژاردن بە بەژن و باڵای خۆی رێکبخات, فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، ئەوەی سازانی تێکداوە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
دواین کاریشیان دۆزینەوەی ٣ تەرمەکەی ماوەت بوو کە ١٢ رۆژی خایاند. تیمەکە ژمارەیان ٨ کەسە و رۆژانی ھەینی و بۆنەکانیش لە ھاوینە ھەوارەکانی ناحیەی تەقتەق و دەوروبەری ئەرکی ڕزگارکردنی ھاوڵاتیان لە زێی بچوک دەخەنە ئەستۆی خۆیان.
بەپێی ئامارەکان جیابوونەوەی ھاوسەران لە ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە، ئەنجومەنی دادوەریش ئاشکرایکرد، لە ھەرێمی کوردستان ١٢ ھۆکار بۆ جیابوونەوەی ھاوسەران ھەیە.
ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ دیاریکردنی، کاتی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنەکانە بەڵام بۆ ھەر پرسێکی تر ئامادەیە کۆبوونەوەی پەرلەمان رێکبخات. ٢١ پەرلەمانتاریش، لەیاداشتێکدا داوا دەکەن پەللەمان لەبارەی خراپی رەوشی ئابوری خەڵک و دابەشنەکردنی مووچە کۆببێتەوە.