بەڵام سەرەڕای دەنگۆکان "رۆمان ئەبرامۆڤیچ" بەشداری لە خولی نوێی دانوستانەکانی روسیا و ئۆکراینی لە ئیستانبوڵ کرد و چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کەوت.
ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی دیدارەکەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا بەھاری بوژانەوەی یەکێتی لە قۆناغی نوێدا دەستیپێکردووە، سالار مەحمود ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیداری یەکێتی بە ئامانجی دروستکردنی روئیا و سیاسەتی نوێ بۆ یەکێتی لە کۆمەڵێک بواری جیاوازدا بەڕێوەدەچێت.
بەڵام ھاوڵاتیان زستانێکی سەخت و بێنەوتیان بەڕێکرد و وەزارەتەکەشی نەیتوانی داھاتی نەوت لە دەستی حزب دەربھێنێت و بیخاتە گەنجینەی حکومەتەوە بۆ دابەشکردنی موچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ئەو ئابووری سەربەخۆیەی حزبەکەشی بانگەشەی بۆ دەکرد، بوو بە ئابووری دەوڵەمەندبوونی بەرپرسەکانی و ھەژارکەوتنی خەڵکی کوردستان و مایەپوچبونی حکومەت.
ئەوەش نیگەرانی لەلای دانیشتوانی ئەو گەڕەکە دروست کردووە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکەن.