عیراقعیراق

 ئەمڕۆش ھاوپەیمانی فەتح ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە تاوتوێ دەکەن. نوسینگەی "سەدر" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "موقتەدا سەدر" لە "حەنانە" لە "نەجەف" پێشوازی لە "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کردووە و ھیچ زانیارییەکی تری نەخستۆتەڕوو. چەند سەرچاوەیەکیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کۆبوونەوەکە باش بووە و بۆ توانەوەی ئەو بەستەڵەک و ناکۆکییە بووە کە لە نێوان ھەردوولادا ھەبووە. 
بڕیاریشە ئەمڕۆ ھاوپەیمانی فەتح کۆبێتەوە و ناوەڕۆک و ئەنجامی کۆبوونەوەکەی نێوان "سەدر و عامری" تاوتوێ دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
محەمەد شەمەری ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتیی نوری مالکی، رایگەیاند، ھەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵگەیە بۆ ناشەرعی بوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیە و خاوەنی ٨٨ پەرلەمانتارە و ھیچ لایەنێک ناتوانێت تێیپەڕێنێت یان لە پڕۆسەی سیاسی دووری بخاتەوە و پەراوێزی بخات.
کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند کرد، بەڵام ھێشتا گەورەترین کوتلە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت یەکلایی نەبووەتەوە و ھەریەکە لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، بە جیا خۆیان وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەناسێنن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند، ئەو بنکە سەربازییە کە ھێزەکانی تورکیای تێدا جێگیر کراوە، بە ٤ مووچەک کراوەتە ئامانج و مووشەکەکان لە دەوروبەری بنکەکە کەوتوون و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، ئەوەش دووەمین ھێرشە کە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا بکرێتە سەر ئەو بنکەیە. 
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن ھێزەکانی تورکیا وەڵامی ئەو ھێرشە مووشەکییەیان داوەتەوە بەڵام زانیاری زیاتر نەخراوەتەڕوو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعاتی "دوو"ی شەوی رابردوو لە ناوچەی "دۆرە"ی "بەغداد"، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە سەربازێکی فەوجی دووی لیوای دووی سەرۆکایەتی کۆماردەکەن، بۆ بەھاناوەچوونیشی ھێزێکی فەوجی دوو گەیشتۆتە شوێنی رووداوەکە و سەربازەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە سەربازەکە شەھید بووە، ئەو سەربازە کوردی ئێزدییە و خەڵکی شەنگالە.  
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامەکەی سەدر دوای کۆبوونەوەی شەوی رابردووی دێت لەگەڵ ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە نەجەف کە تیایدا دوایین ھەوڵ و گۆڕانکارییەکانیان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ بۆمبێکی چێنراو لە شەقامی بەردەم لقێکی بانکی جیھان لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی کەڕادە تەقیوەتەوە و، زیانی زۆری بە باڵەخانەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گەیاندووە.


تەقینەوەکەی دیکەش بە ھەمان شێوە بۆمبی چێنراو بووە و کۆگایەکی خواردنەوە کحولییەکانی کردوەتە ئامانج لە نزیک شانۆی نیشتیمانی لە ناوچەی کەڕادە و زیانی مادی بە کۆگاکە گەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ، ھێرشەکە لە سەعات ٦:١٠ دەقەی بەیانی ئەمڕۆ بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و ئاگر لە ناو بنکە سەربازییەکەدا کەووتووەتووە و دوکەڵ بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نازانرێت.
ئەو ھێرشەی بەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بە چەند کاتیۆشایەک ھێرشکرایە سەر  ناوچەی سەوز و بارەگای چەند حزبێکی سیاسیش لە بەغداد ڕووبەڕووی ھێرش بوونەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تارق حەرب پسپۆڕی یاسایی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵییەوە ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت ھیچ کۆبوونەوەیەک بکات، تا بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادگاوە دەردەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بابەتە کاریگەریی دەبێت لەسەر دواخستنی ڕێوشوێنەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت کۆببێتەوە.
ڕونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا تا ١٠ ڕۆژی دیکە بخایەنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عەلی فەتلاوی ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، تا دوێنێش ڕێککەوتن و دەرگای کراوە ھەبووە لە نێوان ئەوان و ڕەوتی سەدردا.
ڕوونیشکردەوە، ناکۆکییەکانیان لەسەر بەشێکی کەمی بۆچوونەکانە، بەڵام سوربوون لە ھەردوو لاوە ھەیە بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و کارکردن لەسەر پێکھێنانی حکومەت.
عەلی فەتلاوی جەختیشیکردەوە، ئەو لێکتێگەیشتنانە کرانەوەی سیاسی بەدوادا دێت، بەم نزیکانەش دانیشتنی ئاشکرا لە نێوان ھەردوولادا ئەنجام دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە زاری لێپرسراوی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراقەوە بڵاویکردەوە، خەندەقەکە بە قوڵی و پانی سێ مەتر ھەڵکەندراوە و بە درێژایی سنورەکەش کامێرای چاودێری حەراری جێگیر کراوە. 
بە گوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ٢٤ سەعات بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە، بۆئەوەی دڵنیایی زیاتر بدرێت لە ئارامی سنورەکە.
جەختیشیکردووەتەوە، پاسەوانی سنور و سوپای ھەردوو وڵات، لە ھەردوو بەری سنوری عێراق و سوریا جێگیر کراون، بۆئەوەی دڵنیایی بدرێت ھیچ دزەکردنێک لەو سنورە ھاوبەشانەوە ڕوو نەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ھێرشەکانیش ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی ھێرشەکانیان داوە و دەروازە و ڕێگاوبانەکانیان داخستووە و دەستیان بە لێکۆڵينەوە کردووە.
دوای ھێرشەکەش ھاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی کردوو ڕایگەیاند، ھێرشەکە بە نارنجۆکی دەستی ئەنجام دراوە و تەنھا زیانی مادی بەدواوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کردەوە تیرۆیستییە ھاوکاتە لەگەڵ ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە حزبەکەیان بەدەستی ھێناوە لەگەڵ ھاوبەشە سیاسییەکانیان لە پێناو عێراقێکی ئارام و پێشکەوتوودا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
یۆنامی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، موشەکەکان باڵیۆزخانەکان دەکاتە ئامانج و ھاوڵاتیانی عێراق  لێی زیانمەند دەبن، ئاسایش و ئارامی دوو مەرجی سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ناوخۆ کە زۆر پێویستە و جەختکردنەوەیە لە سەروەریی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاڕاستە کراون لە نێوان دوو بۆ چوار مووشەک بوون، کە لە لایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە خراونەتە خوارەوە، لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، چوار ھاوڵاتی بەھۆی ھێرشەکەوە بریندار بوون.
ھێرشەکەی شەوی رابردوو کاردانەوەی لێکەوتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئاشکرایکرد، ھێرشەکە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجامدراوە، کە ھەوڵدەدەن ئاسایش و سەروەری و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لاواز بکەن.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش وتی، ئەو لایەنانەی کە بانگەشەی لێدان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن، ئەو کارە دەکەن بۆ دواخستنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ئەوەی بتوانن بە بیانووی بەکارھێنانی چەک بمێننەوە، چونکە ئەوان بە بێ بوونی داگیرکەران بوونیان نییە.
ھاوکات قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەھلی حەق، رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆ تێکەڵکردنی کارتەکانە و ئەوان بڕیاریانداوە لە ئێستادا ھێرش ئەنجام نەدەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەردوو ھاوپەیمانێتییەکە لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا ،ئیدانەی ئەو ھێرشانەیان کرد کە بەرەبەیانی ئەمرۆ کرایە سەر نوسینگەکانیان لە بەغداد و داوایان لە حکومەت و ھێزە ئەمنییەکان کردووە ھەڵویستی یەکلاکەرەوەیان ھەبێت لە دژی ئەو گروپانەی کە لەژێر ناوی جیاجیا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاندوە، سکاڵای یاسایی لە دژی ھەر کەسێک تۆمار دەکەن کە ھەڕەشە یاخود ھاندانی دژایەتیکردنی ھاوپەیمانێتییەکەیان دەدەن بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، تەنانەت ئەگەر یاساش نەبێت، دەبێت ھەندێک پرنسیپ و بنەمای مامەڵەکردن ھەبێت رێزی لێبگیرێت لە نێوان ھەمواندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری لە ڕاگەیەنراوێکدا داواش لە ھێزە ئەمنییەکان دەکات بە ئەرکی خۆیان ھەستن و ئاسایشی عێراق بپارێزن و پارێزگاری لە سەروماڵی ھاووڵاتیان بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزیری بازرگانی بەڵێنیداوە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، جەختیان لە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەردوولا کردەوە بۆ کۆتایھێنان بەو کێشانە.


"فارس عیسا" ڕاشیگەیاند، وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریداوە لە ڕێگەی چەسپاندنی بڕێک پارەی ماوە لە پڕۆژەیاسای ٢٠٢٢ یاخۆد بە ھەر ڕێگەیەکی تر، کێشەی جوتیارانی ھەرێم چارەسەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...375376377378379...446