عێراق ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار تۆن گەنم لە ئوسترالیا و ئەمریکا دەکرێت
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن لە دروستبونی قەیرانی نەبونی گەنم و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان، ئەم ھەفتەیەدا لەگەڵ (ئوسترالیا و ئەمریکا) گرێبەستێک ئیمزا دەکەن بۆ کڕینی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار تەن گەنم .
بە پێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەھۆی وشکەساڵی و کەمی بارانبارینەوە، ساڵی رابردوو گەنمی بەرھەمھێندراو ٣٢٪ کەمیکرد ، لەکاتێکدا بڕی گەنمی بەرھەمھێندراو لە ساڵی ٢٠٢٠ بریتی بوو لە ٦ ملیۆن و ٢٣٨ ھەزار تەن، بەڵام ساڵی ٢٠٢١ ئەم بڕە بۆ ٤ ملیۆن و ٢٣٤ ھەزار تەن کەمبۆوە.