شەپۆلێکی خۆڵبارین بەغداد و نەجەفی گرتووەتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، خۆڵبارین لە بەغداد لە ئێوارەی دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئاستی بینین بۆ ٥٠٠ مەتر کەمبۆتەوە.
لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادیش رایانگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان ھەڵپەسێردراون و ھەر کاتێک ئاستی بینین ئاسایی بێێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە. شەپۆلەکە نەجەفیشی گرتۆتەوە و ئاستی بینین لە شەقامەکانی ئەو شارەش کەمبوونەتەوە.
لە مانگی نیسانی رابردووەوە، چەندین شەپۆلی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتۆتەوە و لێپرسراوانی کەشناسیش ھۆکارەکەی بۆ کەمی بارانبارین و بە بیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەگەڕێننەوە.