ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکە تۆڵەکردنەوەی پەلامارەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی داعشە لە پارێزگای دیالە، کە بەھۆیەوە ئەفسەرێک و ١١ سەربازی سوپای عێراق کوژران.
تاڵیب موسەوی فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، پێکھاتە جیاجیاکانی حەشدی شەعبیش بەشدارن لە ئۆپراسیۆنەکەدا.
بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆی ئۆپراسیۆنەکەش، عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان چوونەتە پارێزگای دیالە.
قاسم محەمەد فەرماندەی ھێزی پیادەی سوپای عێراقیش ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی لە ھیچ ناوچەیەکی عێراق پەناگەیەک نییە بۆ مانەوەی ئاشکرای تیرۆریستانی داعش، ناتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە ئەو ناوچانەی کە تێیدا باڵادەست بووە.
ئەو چاودێرانە دەڵێن کوا ڕۆڵی وەزیری بەرگری لەو کارەساتەدا، ڕێوشوێنەکانی چییە، چونکە قوربانییەکان سەرجەمیان سەر بە سوپای عێراقن و ئەو بەرپرسی یەکەمیانە.
ئەو چاودێرانە باسیان لەوە کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان وەزیری بەرگری لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ھەرێمی کوردستان بووە، پێشیان وایە بەشێکی بەرپرسیاریەتییەکە لە ئەستۆی سەرکردە ئەمنییەکاندایە.
بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی تیرۆریستیانی داعش ھێرشیان کردە سەر یەکەکی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە و بەھۆیەوە ئەفسەرێک و ١١ سەرباز کوژران.
میدیا عێراقییەکان لە زاری ئەو سەرچاوە سیاسییەوە بڵاویانکردەوە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدرە لەسەر چۆنیەتی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.
ھادی عامری وەک نوێنەری چوارچێوەی ھەماھەنگی دیاریکراوە، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدر، تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی کۆتایی لە بارەی شێوازی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
"تارق ڕوبەیعی" بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان، پێشنیازیان کردووە بڕیاری ٢١٥ ھەموار بکرێتەوە کە ڕێگە دەدات بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرامبەر مراندنی ئۆتۆمبێلێکی تر.
پێشنیازیشیانکردووە، بڕیاری ٦٨ ھەموار بکرێتەوە کە تایبەتە بە پێدانی ڕسومات بە گوێرەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داوایانکردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھاوردەکردنی ماتۆڕسکیل ڕابگیرێت، چونکە ئەو ژمارەیەی ئێستا لە عێراق ھەیە بەشی ١٠ ساڵی داھاتوو دەکات.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە زیادیکردووە، ڕوونیشیکردەوە، ئەو زیادبوونە بەھۆی ئەوەیە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە کەرکوک دەستیپێکردووە و کەرکوکیش لە دوای بەغداد بە دووەم پارێزگا دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی تووشبوونەوە بە کۆرۆنا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ شارەکانی عێراق کەمبووەتەوە، بە بەغدادی پایتەختیشەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەو کەمبوونەوەیە بڕی ٧ ھەزار و ٦٠٠ مێگاوات وزەی بەرھەمھێنراو کەمبووەتەوە.
لە بارەی کاریگەریی ھاوردەکردنی گازی سروشتیش لەسەر کەمبوونەوەی وزەی کارەبا، وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، پێشتر ڕۆژانە بڕی ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی ھاوردە کراوە، بەڵام ئێستا بڕەکە کەمبووەتەوە بۆ ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجا، ئەوەش وایکردووە بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە وێستگەی پارێزگاکان کەم ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی وزەی کارەبای لەدەستدراو لە ئێرانەوە ھەزار و ١٠٠ مێگاوات بووە، ئەوەش کاریگەریی ھەبووە لەسەر کەمبوونەوەی سەعاتەکانی کارەبای نیشتیمانی لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە، بە مەبەستی ڕێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە ئێستادا ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە سەرووی شەش ساڵە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٢ ساڵە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.
مالیکی لە تویتەر نوسیوویەتی چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزێکی یەکگرتوو یەکھەڵوێستە و بیرۆکەکانی کردەین بۆ پێکھێنانی حکومەت و بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای ھاوبەشی و تەواوکاری پێکھاتەکان و کۆکردنەوەی ھەمووان لە ژێر سایەی دەستوردا.
ئاماژەی بەوەشداوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی یەک ھەلوێستە لە بارەی بەشداریکردن یاخود بەشداری نەکردن، پێداگرە لەسەر کۆکردنەوەی ھەموو لایەنەکان لە پێکھاتەی ئیتیلافی تەوافوقی بۆ ڕێگری لە ھەر حاڵەتێکی پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٨٨٤ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون کە ٥٨٠ تووشبوویان لە ھەرێمی کوردستانن و ٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان لە ھەرێم بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی بڵابوونەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە سەروی شەش ساڵە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە نێوان گوندی تاڵیعە و ئوم کەڕامی لە شارۆچکەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە، بە چەکی قەناس و مامناوەند پەلاماری فەوجی یەکی لیوای دووی سوپای عێراقیاندا.
وتیشی، بەھۆی پەلامارەکەی داعش ملازمێک و ١٠ سەربازی عێراق کوژران و ژمارەیەکیشان بریندار بوون. ئەمڕۆش "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بەپەلە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە پێکبھێنرێت.
ھاوکات وەفدێکی باڵای ئەمنی لە بەغدادەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکەن.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان (یۆنامی) لەعێراق رایگەیاند، ئەو ھێرشەی داعش ئەو راستییە تاڵەی سەلماند کە داعش ھێشتا ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراق.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وتی، ھێرشەکەی داعش سەلماندی پێویستە پەرە بە کاری ھەواڵگری بدرێت تاکو ئەم ھێرشانە جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رێگە بە گەڕانەوەی تیرۆر و تەقینەوە و پشتێنی بۆمبڕێژکراو نادەن.
وتیشی، عێراق لە سەروو ھەموو شتێکەوەیە و ھەموویان سەربازن لە دژی داگیرکەران و گەندەڵکاران و تیرۆریستان.
پەیامەکەی سەدر دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش ھات لە ناوچەی عوزێمی سەر بە دیالە کە تێیدا ئەفسەرێک و ١٠ سەربازی سوپای عێراق کوژران و کازمیش رایگەیاند لیژینەی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی پەلامارەکەوە پێکھێناوە.
ھاوکات لە چۆمانیش ١٠ سانتیمەتر بەفرباریووە، ھاووڵاتیانیش دەڵێن، بە بەرمیلێک نەوت ناتوانن ئەو زستانە سەختە بەڕێبکەن.