عیراقعیراق


لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی ئەو پارچە زەویانە لە چوارچێوەی پرۆژەی (داری) نیشتەجێبوون دەبێت، کە حکومەت ماوەیەک لەمەوبەر ئاشکرایکرد، نوسینگەی کازمی ڕوونیکردووەتەوە، تا ئێستا ١٨٦ ھەزار پارچە زەوی دابەشکراوە و نزیکەی ٣٠٠ ھەزار ماوە، کە لەسەر بنەمای شایستەیی و دادپەروەریی و شەفافیەت دابەشدەکرێن.
پرۆژەکە تا ئێستا زیاتر لە ٣ ملیۆن ھاووڵاتی ناوی خۆیان تیا تۆمارکردووە و بەردەوام لە لایەن وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە و شاروانی و نوسینگەی سەرۆک وەزیران و دەستەی راوێژکارانەوە چاودێری دەکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ڕێگە نادەن لە لایەن ھیچ کەسێکەوە ھەڕەشە لە ھاوبەشەکانیان بکرێت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بخرێتە مەترسییەوە.
سەدر جەختیشیکردووەتەوە، بە ھیچ شێوەیەک گەڕانەوە نییە بۆ توندوتیژی و کوشتاری تایەفی، بەڵکو یاسا سەروەر دەبێت.
ئەو وتانەی موقتەدا سەدر لە کاتێکدایە، ئەبو عەلی عەسکەری لێپرسراوی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق دوێنێ ڕایگەیاندبوو، ڕۆژانی قورس و ناھەموار چاوەڕوانی عێراق دەکات، دولای ئەوەی مافی زۆرینە دەستی بەسەردا گیرا لە لایەن ئیرادەی دەرەکییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، پسپۆڕانی وەزارەت چاودێری پێشھاتەکان دەکەن لە جیھان و لە عێراق، لە زۆرێک لە وڵاتانیش ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ھاتنی شەپۆلێکی نوێ بۆ عێراق کە پێدەچێت لە شەپۆلەکانی پێشوو قورستر بێت. 


وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاوڵاتیان کرد پابەند بن بە بەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی توشبووان.


بڕیاریشە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بەمنزیکانە کۆبوونەوەیەک بکات و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی توشبووان لە عێراق و گەیشتنی ئۆمیکرۆن تاوتوێ بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، کە بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراسی و سەروەری خاکی عێراق.


باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەرباری پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی راشیگەیاند، عێراق رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی، بۆیە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بکات لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ کە ئیرادەی گەل و داواکارییەکانیان بەدیبھێنێت و کار بکات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان و مافی مرۆڤ و ئاسایش و ئابوری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ بوژانەوەی زۆنگاوەکان لەباشوری عیراق پەیرەودەکات، کە خۆی لە جێبەجێکردنی پلانێکی درێژخایەنی ٢٥ ساڵیدا دەبینێتەوە بەڵام گرفتی سەرەکی پلانەکە ئەوەیە تێچوویەکی زۆری دەوێت و ئێستاش ھەوڵێک لە ئارادایە بڕی پارەکەی لەلایەنە نێودەوڵەتیەکانەوە دابین بکرێت .
لە ساڵی ٢٠٢١ دا نەتوانراوە بڕی ئاوی پێوویست بۆ زۆنگاوەکان دابین بکرێت و لە ئێستاشدا٧٠٪ی زۆنگاوەکان ئاویان تێدایە کە ئەوەش بۆ وەرزی گەرما مەترسی ووشکبوونی ھەیە و ڕووبەری گشتی زۆنگاوەکانی عێراق نزیکەی ٥ ھەزار و٥٥٦ کیلۆمتر چوارگۆشەیە و ژینگەیەکی بەپیتە بۆ بەخێوکردنی بەشێک لە مەروماڵات و باڵندە کێویەکان و بەرھەمی سامانی ماسی کە دانیشتوانەکەی لەسەری دەژین. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٣٦٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە ٥٩١ حاڵەتیان لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بوون.

کەرکوک بە تۆمارکردنی ٣١١ حاڵەت لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی عێراقدایە و لە پارێزگای میسانیش تەنھا ٨ حاڵەت تۆمار کراوە. ھەر بە پێی راگەیەندراوەکە لە ھەموو عێراق پێنج کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان لە ھەولێر و کەسێکیان لە سلێمانی بووە. تا ئێستا لە عێراق دوو ملیۆن و ٩٨ ھەزار و ٩٠٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٤ ھەزار و ٢١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کازمی، لە تویتەر نوسیویەتی ، بڕیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ دەرکردنی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار لە سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردن و کۆمەککردنی تیرۆر، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ دیپلۆماسییەتی کارای وڵات و بەرژەوەندی نیشتمان. جەختیشیکردۆتەوە لەسەر بەردەوامی  ھەوڵە دیپلۆماسییەکانیان بۆ گێڕانەوەی عێراق بۆ پێگە شایستەکەی خۆی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا نامەیەکی یەکێتییەکەی لەبارەی دەرکردنی عێراق لە لیستەکە پێشکەشی مستەفا کازمی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ھەوڵیان داوە کەمپی جەدعە دابخەن، بەڵام ئەو ھەزار و ٦٠ خێزانەی لە کەمپەکەدان رێگا نادەن دابخرێت و ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوچەکانیان. بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ قایلکردنی ئاوارەکان تاکو بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و کەمپەکە بەجێبھێڵن.
بەشێکی زۆری ئاوارەکانی کەمپی جەدعە بریتین لە خێزانی چەکدارانی داعش کە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو لە کەمپی ھۆلەوە گواسترانەوە و بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقیش ئەم ئاوارانەیان بە "بۆمبێکی کاتیی" ناوبرد.

جەدعە دواین کەمپی عێراقە دانەخرابێت جگە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان. بە پێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ و بەھۆی شەڕی نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق شەش ملیۆن کەس لە ناوخۆی عێراق ئاوارە بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی بەرنامەی کاری یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە لایەن فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاوکراوەتەوە، سەعات ١١ کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران وتارێک پێشکەش دەکات و ناوی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان دەخوێنێتەوە، دواتر پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، پاشان بە تەمەنترین پەرلەمانتار کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات، وتارێک پێشکەش دەکات و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
تائێستا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدووم و سەرۆکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، کاندیدی ھاوبەشی سوننەکانە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و چاوەڕوان دەکرێت دووبارە پۆستەکە وەربگرێتەوە، پۆستی جێگرەکانیش لە نێوان شیعە و کورددا دابەش دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
درەنگانی شەوی رابردوو ھێزێکی سەرایا سەلام، کە باڵی سەربازیی رەوتی سەدرە، لە چەند ناوچەیەکی شاری بەغداد بڵاوەیان پێکرا و لە شەقامەکانی شارەکە سوڕانەوە، بە پێی زانیارییەکان ھێزەکەی رەوتی سەدر بۆ ئامادەباشی بۆ ھەر فەرمانێکی بەپەلە بڵاوبوونەتەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو ھێزە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، رۆژی شەممەش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، میلیشیاکان لە عێراق جێگەیان نییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکان باس لەوە دەکەن بەھۆی ئاڵۆزی و پاڵنانی پەرلەمانتارانەوە مەشھەدانی بوراوەتەوە و بە پەلە لە لایەن ژمارەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانەوە براوەتە دەرەوەی ھۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.


ھۆکاری ناکۆکی و گرژییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندی ھەبووە بەوەی،  ھەریەکە لە کوتلەی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی دوو کارنامەی جیاوازیان پێشکەش کردووە، سەبارەت بە گەورەترین کوتلە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دوێنی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی گەیشتە بەغداد، لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە و یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێکرد.


ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە بەغداد لەگەڵ سیاسییەکانی دیکەی عێراق بەردەوام دەبێت و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدرێت، یەکەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵتی یاسا بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ھادی عامری، کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، چوارچێوەی ھەماھەنگی بڕوای بەوەیە، ناکۆکی و لێکدوورکەوتنەوەی شیعەکان لە بەرژەوەندی ھیچ کەسێک نییە.

ڕاشیگەیاندووە، ھادی عامری سوپاسی ھەردوو لایەنی کوردیشی کردووە، کە پێکەوە پشتیوانیان لە لێتێگەیشتنی ماڵی شیعە کردووە.

جەختیشیکردووەتەوە، ھەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ لە پێناو لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش لە نێوان لایەنە شیعییەکاندا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی داھاتوو بەرپرسیاریەتی گەورەی لە ئەستۆدایە و پێویستی بە کاری پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنی سیاسی و دەستەجەمعی ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە ھەموو پەرلەمانتاران و بە تایبەتیش کوتلەی سەدر دەکەن، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران دروست بکەن، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە مافی دەستوری و جێگرکردنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.


چوارچێوەی ھەماھەنگی ستایشی سەرجەم کوتلە و ھێزە سیاسییەکانی کردووە، کە سووربوون لەسەر پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنە ھاوبەشەکان و قوڵنەکردنەوەی ھەڵویستە سیاسییەکان.


ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی کە زۆرینەی ھێزە شیعییەکان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ کوتلەی سەدر کە زۆرترین کورسی پەرلەمانی دەستبەسەر کردووە، چەند کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان کردووە، بە مەبەستی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی و پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی لە نێوان خۆیاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ساڵی ٢٠٢٢، بەڵام ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە پەیوەندی بە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و ڕاھێنان و ڕێکخستنەوەی ئامێرەکانی پەیوەست بە سەرژمێرییەکەوە ھەیە.


ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا پێویستە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی داتا دروست بکرێت، ئامێری تابلێتیش دابین بکرێت کە سەرژمێرییەکە پێویستی بە ١٥٠ ھەزار ئامێر دەبێت، بۆ ئەنجامدانی کرداری ژماردن و ئامار، ئەوەش بە بڕبڕەی سەرژمێرییەکە دادەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆڕبەندەکەدا چەندین بابەت و تەوەرەی جیاواز گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت، بە دیاریکراویش تەوەرەکانی تایبەت بە ئاشتی و داھێنان و گەشەپێدان.


سەرچاوەیەکیش لە باڵێۆزخانەی عێراق لە قاھیرە ڕایگەیاند، کۆڕبەندەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تیایدا گفتوگۆ دەکرێت، دەربارەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەر ڕۆشنایی پێداچوونەوە بە ئامانجەکانی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی ٢٠٣٠.


ئاماژەی بەوەشکردووە، تەوەرێکی دیکەی کۆڕبەندەکە تەرخان دەکرێت بۆ داھاتووی کیشوەری ئەفریقا و پەرەسەندنەکانی بواری تەکنەلۆژیای دارایی و فێرکردن و تێڕوانی گەنجان بۆ جیھان لە دوای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


لە گفتوگۆ کراوەکانی کۆڕبەندەکەشدا، چەندین تەوەری دیکە تاوتوێ دەکرێن لەوانە، داھاتووی وزە و بەردەوامی ئاسایشی ئاو و ئاشتی و ئارامی لە جیھان و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە جەنگ و ململانێکانی تێدا ڕوویداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...377378379380381...446