پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق: بانکی ناوەندی شکستیھێناوە لە کۆنترۆڵکردنی بەھای دینار
کوردسات نیوز
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وائیل عەبدولەتیف لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دابەزینی بەردەوامی بەھای دینار لەبەرامبەر دۆلار، ھۆکارەکەی بۆ شکستی رێکارەکانی بانکی ناوەندی دەگەڕێتەوە و پێویستە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی رۆڵی کرداری خۆی بگێڕێت لە ھاوسەنگکردنی بەھای دینار لەبەرامبەر دۆلار.
وتیشی، دەستوەردانی دەرەکی رۆڵی ھەبووە لە قوڵکردنەوەی قەیرانەکە و ھۆشداریشیدا لە بەردەوامی ئەو ترسەی لە مامەڵە بازرگانییەکانی ھاوردەکرندا ھەیە و پێویستە لەچەند رۆژی داھاتوودا بەھای خستنەرووی دۆلار جێگیر بکرێت.



