ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە
هەژار
٦ی ئایاری ٢٠٢٣
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەی نەوت لە ھەشت وڵاتەوە بۆ ئەمریکا رۆژانە ٨٥ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە، بەشێوەیەک ھەفتەی رابردوو ئەمریکا رۆژانە پێنج ملیۆن و ١٠٦ بەرمیل نەوتی کڕیووە، بەڵام ھەفتەی پێشووتر رێژەکە زیاتر بووە و رۆژانە پێنج ملیۆن و ١٩١ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوردەکردووە، کەنەداش لە ھەفتەی رابردوودا زۆرترین نەوتی بۆ ئەمریکا ناردووە کە رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٢٦ ھەزار بەرمیل بووە.
راشیگەیاندووە، ھەفتە لە دوای ھەفتە ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمتر دەبێتەوە و لە ھەفتەی رابردوودا رۆژانە تەنھا ١٨٤ ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق گەیشتووەتە ئەمریکا لەکاتێکدا ھەفتەی پێشووتر رۆژانە ٢٢٢ ھەزار بەرمیل بووە.



