لە ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزا بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری نەوتی عێراق کۆدەکرێتەوە
هەژار
٦ی ئایاری ٢٠٢٣
رەفیق ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوتلەی سادقون رایگەیاندووە، بە تۆمەتی دەستبردن بۆ سامانی گشتی دەوڵەت و بەھەدەردانی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشت دەکەن و لەناو ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن لەسەر چەند دۆسێیەکی جیاواز و رێگەش نادەن سامانی گشتی بەھەدەر بدرێت.
وتیشی، دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە بە مەبەستی بانگھێشتکردنی وەزیری نەوت و دواتریش وەک داواکارییەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن بۆئەوەی وادەیەک بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری نەوت دیاریبکات.



