(ئایات موزەفەر) وتەبێژی ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، لیژنەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان کورد و سونە و چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھێنراوە و دوای راگەیاندنی لیژنەکە بە رەسمی ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشکەشدەکرێت.
وتیشی، قۆناغی ئێستا بەرگەی کەسایەتییەکی جێی مشتومڕ ناگرێت و محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی کەسایەتییەکە توانای ئیدارەدانی ھەیە.
وتەبێژی ھاوپەیمانی نەسر جەختیشیکردەوە، قەیرانە سیاسییەکە بە پێکھێنانی حکومەت کۆتایی نایەت و قۆناغەکە پێویستی بە کەسایەتیەکی خاوەن دەسەڵاتی سیاسییە.
مەحمود حەیانی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لایەنانەی ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەدەن، پێویستە کاربکەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێ تاوەکو ئامادەکاری بکات بۆ ھەڵبژاردن.
روونیشیکردەوە، بە راسپاردنەوەی حکومەتی ئێستا یاخود پێکھێنانی حکومەتی نوێ، دەتوانرێت ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام لە ھەموو بارێکدا ھەڵبژاردنی داھاتوو بەبێ حکومەتێکی خاوەن دەسەڵات بەڕێوەناچێت.
بە وتەی پەرلەمانتارەکەی ھاوپەیمانی فەتح، چارەسەری قەیرانەکانی ئێستا تەنھا بە رێگەی دەستوری دەکرێت کە جەختدەکاتەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێ و دواتر پەنابردن بۆ بژاردەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.
کەناڵی مەنار بڵاویکردەوە، "قائانی" کاروانی "بانگەوازی ئەقسا"ی لە رێگەی نێوان نەجەف و کەربەلا لە عێراق بەسەرکردەوە، ئەوەش چەند رۆژێک پێش بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێن.
ئەو کاروانە لە زانایانی ئاینی و ھاووڵاتیانی فەڵەستینی پێکھاتوون و بەشداری لە چلەی ئیمام حسێندا دەکەن.
قائانی راشیگەیاندووە، پەیوەندییەکی مرۆیی دۆسیەی فەڵەستین و شۆڕشی ئیمام حسێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ستایشی کاروانەکە و ھەوڵەکانیشی کرد بۆ بەشداریکردن لەو چلەیە.
سادق حسێنی لێپرسراوی دەستەی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، ١١ ھەزار زیارتکاری ئێرانی بەھۆی ماندوبوونی رێگەوە لەکاتی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن لە عێراق رەوشی تەندروستییان تێکچووە و لەو رێژەیەش مردن ٤٨ زیارەتکاریان پشتڕاستکردووەتەوە کە ١١ کەسیان بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لەنێوان پاسێک و تەنکەرێکی سووتەمەنی گیانیان لەدەستداوە.
ساڵانە بۆ بەشداریکردنی لە چلەی ئیمان حسێن لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، ملیۆنان زیارەتکاری شیعە لە ئێران و وڵاتانی دیکە ناوچەکە روودەکەن عێراق، ئەمساڵیش پێشبینی ھاتنی نزیکەی ٢٠ ملیۆن زیارەتکار دەکرێت.
سائیر مەخیف پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، زیاتر لە ١٩٠ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، داواکارییەکی رەسمییان پێشکەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و داوادەکەن دوای کۆتاییھاتنی مەڕاسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکاتەوە.
راشیگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجومەن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەش بەپێی ئەو نوسراوەی کە پێشکەشیان کردووە، چونکە ھیچ پاساوێک نییە بۆ بەردەوامیدان بە پەکخستنی کاری ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەھۆی ناکۆکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە پەکیکەوتووە.

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماری چالاکییەکانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ٦٥ ھەڵمەتی کۆنترۆڵکردن ئەنجامدراوە و ٣٠ تۆمەتبار لەسەر تاوانی ئاشکرا دەستگیرکراون، ھەر لەو ماوەیەشدا ٧٥ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ بەرپرسانی پلەباڵا دەرچووە.
ھەر لە مانگی رابردوودا ١٠٦ بڕیاری داوەری تۆمەتبارکردن و ١٤٣ سزای دادوەری دەرچووە و ٦٨ دۆسیەی رادەستکردنی ھەڵھاتووان و پارەی براو ئامادەکراوە.
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر زیاتری زیارەتکاری بیانی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن ھاتوونەتە عێراق و بۆ ئەمساڵیش تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری بیانی ھاتوونەتە عێراق کە زۆربەیان لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی حکومەتی عێراقەوە ھاتوون و نزیکەی ٢٠ ھەزاریش لە رێگەی دەروازەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھاتوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەروازەی زەرباتیە لە پارێزگای واست زۆرترین فشاری لەسەر بووە و تەنھا لەو دەروازەیەوە ٧٠٪ی زیارەتکارانی بیانی ھاتوونەتە عێراق و دوای ئەویش دەروازەی شەلامچە بە پلەی دووەم دێت کە فشارێکی زۆری لەسەرە.
"فەتلاوی" رایگەیاند، سەرجەم سەرکردە و ھێزە سیاسییەکانی عێراق درکیان بەوە کردووە کە چیتر وڵاتەکە بەرگەی کێشە و ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت، بۆیە پێویستە لەڕێی دانووستانەوە لێکتێگەیشتن بکرێت و ھەنگاو بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەخت بنرێت.
"فەتلاوی" ئاماژەی بەوەشکرد، کورد و سوننە و شیعە دەزانن کە وڵات نابێت لەڕێی بڵاوکردنەوەی پەیام لە تویتەر بەڕێوەببرێت کە ھەندێک جار خودی موقتەدا سەدر و ھەندێک جاریش لە زاری ئەوەوە بڵاودەکرێتەوە، وتیشی چارەسەری کێشەکان بە دانووستانی راستەوخۆ دەبێت نەک بڵاوکردنەوە تویت و ھەر کەسێک دانووستانی دەوێت پێویستە لەسەر یەک مێز دانیشن و رێککەوتن بکەن.
رەیان کلدانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسرا، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە جەنگاوەرێکی ئازا دەناسێنێت و دەشڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندی برایە لەگەڵ برا.
کلدانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەنگاوەرێکی ئازایە و بەھۆی ئەو حیکمەت و شارەزایەی کە ھەیەتی، پێویستە ھەرێمی کوردستان و عێراق شانازی پێوە بکات.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخواردوو و حکومەتێکی لاوازدا، ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.
ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.
ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ھۆکاری بەشداری نەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیان وایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوو نادات و ھەمان دەمووچاو لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی تر.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخوارد و حکومەتێکی لاوازدا ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.
ڕۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، ھۆکاری بەشدارینەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیانوایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات و ھەمان دەموچاو لەدەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی دیکە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی نرخی نەوتی خاوی مانگانەی کردووە و ڕایگەیاندووە، عێراق پابەندە بەو ڕێژەیەی کە لە لایەن ڕێکخراوی ئۆپیکەوە بۆی دیاریکراوە.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتەکەی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانی لە دەرەوەی ئۆپیک کاردەکات، بە مەبەستی وەدیھێنانی ھاوسەنگی لە بازاڕی وزەی جیھانیدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لە چەند ساڵی داھاتوودا توانای ھەناردەکردنی خۆی زیاتر دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بایەخی زیاتر دەدات بەکەرتی وەبەرھێنان لە کەرتی نەوت و وزەدا.
وەزیری نەوتی عێراق جەختیکردووەتەوە، وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا بایەخێکی تایبەتی ھەیە، چونکە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە پێگەی وڵات بەھێز بکات لەڕیزی دەوڵەتانی بەرھەمھێنی نەوت و کاریگەریی لەسەر بازاڕی وزە لە جیھاندا.
"سەدر" لە تویتێکدا ١٠ خاڵی بڵاوکردەوە و داوای لە لایەنگرانی کرد بچنە کەربەلا بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن، بەڵام ئاڵای ھیچ لایەنێکی سەربازی و حزبی و تائیفی بەرز نەکەنەوە، ھەروەھا وێنەی شەھیدان و کەسایەتی تر ھەڵنەگرن، داواشیکرد، کفن و جلی سەربازی نەپۆشن کە لە زیارەتکاران جیایان بکاتەوە، ھەروەھا دروشمەکانیان تەنھا پەیوەندی بە خودا و چلەی ئیمام حسێنەوە ھەبێت.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێویستە پابەندن بن بەوپەڕی خۆڕاگری و دانایی و ھەر کەسێک پێچەوانەی رێنماییەکان بێت لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت تۆمەتی بەعسی بوون و تیرۆر و میلیشیا بە ھیچ کەسێک بدرێت و حەرامە. ھەروەھا نابێت بە ھیچ شێوەیەک مامەڵەی ناشرین لەگەڵ زیارەتکارانی بیانی و بە تایبەتیش ئێرانییەکان بکرێت.
موقتەدا سەدر داواشیکرد ، سەرایا سەلام و حەشدی شەعبی لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن و رێکاری ئەمنیی ئەمساڵ دووربخرێنەوە و ھەر کەسێکیش پێچەوانەی ئەو خاڵانە بجوڵێتەوە، لێیان بێبەرییە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە زنجیرەیەک ھێرشدا دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار و دەریاچەی حەمرین لە پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە.
راشیگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکان ١١ تیرۆریستی داعش کوژراون، دوونیان گەورە تیرۆریست بوون.
"ھاکان فیدان" بە سەردانێک لە بەغدادە و لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراو و کەسایەتی حکومەتی عێراق کۆبۆتەوە، دوایین کۆبوونەوەشی لەگەڵ "خەمیس خەنجەر" سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری بووە.
سەردانەکەی "ھاکان فیدان" لەکاتێکدایە کە قەیرانی سیاسی عێراق و بۆردومانەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بەردەوامە.
"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا داوایکردبوو ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بکرێنە دەرەوە.