موعین کازمی ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان نەکراوە بەڵام دەکرێت بگاتە ١٨ ترلیۆن دینار ، لیژنەکەشیان ھەوڵدەدات کەمکردنەوەکە پیشەییانە بێت و لە دەروازە ناپێویستەکاندا بێت. کازمی، پێشبینشی کرد پرۆژە یاسای بودجە لە مانگی ئایار دەنگی لەسەر بدرێت و لەوە زیاتر تێپەڕ نەکات.

ھاوکات جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تا ئێستا بڕی کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان نادیارە، بەڵام نیەتێک ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنان، کورتھێنانەکەش ئەو وەزارەتانە دەگرێتەوە کە بودجەیەکی گەورەیان ھەیە، وتیشی، تا ١٠ ئایار ناتوانن میوانداری وەزیرەکان تەواو بکەن و پێدەچێت پەسەندکردنی بگاتە ناوەراستی مانگ.