عیراقعیراق

بەپێی ئەو زانیارییانەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، دوای بەدواداچوونی زۆر و ئەنجامدانی چەندین جۆر پشکنین، دەرکەوتووە گۆڕاوێکی نوێی ڤایرۆسێکی کۆرۆنا لە ئەمریکا و دانیمارک و ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ وڵاتەیان لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینەکان ئاگادار کردووەتەوە، ھۆشداریشیان پێداون کە پێویستە زۆر بە وردی چاودێری ئەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا بکەن و ھاوڵاتیانیشیان لە مەترسییەکانی ئەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا ئاگادار بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ئەوەی رێژەی کارکردنی منداڵانی عێراق دەگاتە لەسەدا حەوت و بە رێژەیەکی نزم دادەنرێت، بەڵام واتای ئەوەیە ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن.

وتیشی، بە پێی توێژینەوەکان منداڵان گیرۆدەی جیاکاری رەگەزین لە بوارەکانی خوێندن و کاتبەسەربردن بەتایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان و ئەرکی دەوڵەت و کۆمەڵگەیە بیانپارێزێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە پێویستی دەزانێت منداڵان چێژ لە ژیانی منداڵێتی ببینن و تەنھا مافی خوێندن و تەندروستی بۆ دەستبەرنەکرێت، بەڵکو پێویستە لە توندوتیژی خێزانی و دامەزراوەکانی فێرکاری و کۆمەڵگە بپارێزرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح خەرابشە وەزیری وزەی ئوردن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای نێوان وڵاتەکەی  و عێراق بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و قۆناغی یەکەم بە بەستنەوەی کارەبای ھەردوو ناوچەی (ریشە و روتبە) دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە ئامادەبێت.

وتیشی، قۆناغی دووەم بەستنەوەی کارەبای ھەردوو ناوچەی ریشە و قائیم دەبێت بە توانای ٤٠٠ کیلۆڤۆڵت و پێدەچێت لەم مانگەدا تەواو ببێت.

ھەروەھا وەزیری وزەی ئوردن جەختیکردەوە لە گرنگی رێککەوتنی ئوردن و عێراق لەسەر زیادکردنی بڕی  نەوتی ھەناردەکراو لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەی لە ١٠ ھەزار بەرمیلەوە بۆ ١٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە.
رونیشیکردەوە، نەوتی ھەناردەکراو لە عێراقەوە لەسەدا حەوتی پێداوییستییەکانی وڵاتەکەیان دەستبەر دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەناء موسەوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی بە ئاژانسی ھەوڵی عێراقی راگەیاند، لەئێستادا رێژەی ھەژاری لە عێراق ٢١%ـە و شەش ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

باسی لەوەشکردوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگییەکی تایبەت بە دۆسیەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەدات و لەئێستاشدا پێشنیازێک ھەیە بۆ ئەوەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەرۆزەکارەکانیش بگرێتەوە.

راوێژکارەکەی سودانی باسی لەوەشکردوە، سودمەندبووانی چاودێری کۆمەڵایەتی مانگانە ژمارەیان زیاد دەکات، یاساش ئەو کەسانەی دیاریکردووە کە ھاوکاری دارایی دەیانگرێتەوە، ئەگەریش بژێوی خێزانەکە گەیشتە سەروی ھێڵی ھەژاری، ئەو کاتە ھاوکارییەکەی حکومەت بۆ ئەو خێزانە دەبڕدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا ئێستا ٢٢٢ کەس خۆیان کاندیدکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئاماری کۆتایی بگاتە زیاتر لە سێ ھەزار کاندید.

باسی لەوەشکردوە، ھەرکەسێک رێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەوەری بیگرێتەوە، بەبڕیاری دادگا حکوم درابێت، بڕوانامەی ساختەی پێشکەش کردبێت یان لەکاتی بانگەشەدا پێشێلکاری رێنماییەکان بکات، مافی کاندید بوون لە دەستدەدات و دوردەخرێتەوە.

تێکڕای ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ٢٨٥ کەسە. لەدوای ئەو ھەڵبژاردنەش، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگان، پارێزگاری نوێ بۆ پارێزگاکانیان ھەڵدەبژێرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "عێراق ئۆیل ریپۆرت" لە زاری چوار بەرپرسی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە رۆژانی ٢٣ ی ٢٤ی ئەم مانگە سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات.

ھاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ھەفتەی داھاتوو سەردانی تورکیا دەکات.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا یەکەم قۆناغی دانوستان لەبەغداد لەنێوان تورکیا ھەرێم و عێراق لەبارەی  دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەڕێوەچوو، بەڵام ھیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە و بڕیاردرا کۆبوونەوەی داھاتوو لە ئەنقەرە بێت.

لە ٢٥ی ئازاری ئەمساڵەوە  ودوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە و تا ئێستاش کاتی دەستپێکردنەوەی نادیارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ کۆمپانیای گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگەی نوێی نەوتی، باسی لەوەکردوە، لەئێستادا وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە کارکردن لە ژمارەیەک کێڵگەی نوێی نەوت و لە داھاتویەکی نزیکیشیدا لە سنوری قەزای کفری سەر بە پارێزگای دیالە دەستدەکەن بە ھەڵکەندنی بیرێکی نوێی نەوت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم کاتەدا پرۆسەی گەڕان و بەرھەمھێنانی نەوت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچە سنورییەکان چڕکراوەتەوە، ھاوکات کاریش دەکرێت بۆ گەشەپێدان و فراوانکردنی کێڵگەی نەفتخانە لە خانەقین و زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت تیایدا.

تائێستا حکومەتی ھەرێم لەسەر ئەو ھەوڵەی حکومەتی عێراق و کارکردن بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی وەزارەتی نەوت لە سنوری ماددەی ١٤٠ ھەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق کامێرای چاودێری لەسەرجەم خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان و دەروازەکانی دیکەی عێراق دادەنرێت.

باسی لەوەشکرد، بڕیاری دانانی کامێرای چاودێری ناوچەکانی پاسەوانی سنوری لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی وڵاتیش دەگرێتەوە، ئەو کامێرایانەش راستەوخۆ لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵدا دەبن.

دانانی کامێراکانی چاودێری لە خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا وەفدێکی دیوانی چاودێری عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنییان، سەردانی خاڵە سنورییەکانی ھەرێمیان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، رێککەوتوون لەسەر پەلەکردن لەجێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە، بەتایبەت ئەو بڕگانەی تایبەتن بە پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیژییەکان و دانانی رێکار و چاودێری جێبەجێکردنیان.

ئەوەشیان خستوەتەڕو، ھەردولا پێداگرن لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە ژیانی ھاوڵاتیان و داواکارییەکانیانەوە.

سەرۆک وەزیران و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھاوڕابوون کە دەبێت سەرنج بخرێتەسەر دەرچواندنی ئەو یاسایانەی ھانی گەشەپێدانی ئابوری و پیشەسازی و وەبەرھێنان دەدەن، کە دواجاریش ھەلیکاری فراوان بۆ گەنجان دەڕەخسێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوت لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گێڕانەوەی ئامێر و کەرەستەکانی پاڵاوگەی بێجی لەسەر بنەمای ھاوکاریی ھاوڵاتییەکی دڵسۆز و لەرێگەی چەند کەسایەتیەکی رەسمی و ناڕەسمی بووە، سەرباری ھەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

دەشڵێت ئەو ئامێر و کەرەستانەی کە برابوون بەسەر چەند کۆگایەکی کەرەستەی کۆن و کەلوپەلی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان و چەند شوێنێکی دابەشکرابوون و دیاریکردنیان پڕۆسەیەکی قورس بووە.

دەشڵێت پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئامێر و کەرەستەکان دوای پەیوەندی ھاوڵاتییەکە بووە لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەکە کە خواستی خۆی نیشانداوە بۆ گەڕاندنەوەیان، کە بەشێکیان بەکارنەھێنراون و بەتایبەت بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور دروستکرابوون.

وەزارەتی نەوت باسی لەوەشکردووە، ئامێر و کەرەستەکان لەرێگەی ھاریکاریی لەگەڵ لایەنە رەسمییەکانی ھەرێم و بەبێ پێدانی پارەیەک بەھیچ کەسێک گەڕێنراونەتەوە و رادەستکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ڕێنمایی بۆ پێداچوونەوەی بە گرێبەستەکانی وەبەرھێنان لە کەرتی کارەبادا دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، گرێبەستەکانی وزە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان ئیمزا کراوە،  لە ساڵانی (٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦)  پارەی زۆری تیادا بەفیرۆ دەڕوات بەبێ ئەوەی سوود لە وزە وەربگرێت و حکومەت لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرێبەستانە و پێداچوونەوەیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالکی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەرکی لێپرسینەوەو دادپەروەری بریتییە لە بەدواداچوون بۆ بیری بەعس و رێکخستنەکانی و رێگریکردن لە ھەر دزەکردنێکی عەقڵیەتی بەعس بۆ نێو دەوڵەت.

وتیشی، ئەوان پشتگیری داواکەی وەزیری خوێندنی باڵا دەکەن کە بۆ روونکردنەوەی تاوانەکانی بەعس لە نێو پرۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆکان بڕیاری لە بارەوە داوە.

مالکی بە پێویستی دەزانێت، تاوانەکانی بەعس و گەندەڵی بیرەکەی بخرێتە نێو پرۆگرامی ھەموو قۆناغەکانی خوێندن و بەدواداچوونی بۆ بکرێت وەک چۆن لە ئەوروپا بەدواداچوون بۆ بیری نازییەت دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا تاوانەکانی حزبی بەعس بخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنی زانکۆکان .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە چوارچێوەی  لێکۆڵینەوەکانیدا لە عێراق بۆی دەرکەوتووە، بە بەھای ملیۆنان دۆلار بەناوی ھاوردەکردنی ئیندۆمییەوە پارە بردراوەتە دەرەوەی عێراق و ئەوەش گومانی لای بانکی فیدراڵی ئەمریکا دروستکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بانکی فیدراڵی ئەمریکا سەری سوڕماوە لەوەی کە بە بەھای ملیۆنان دۆلار " ئیندۆمی" ھاوردەی عێراق کراوە و لیژنە نێودەوڵەتییەکان پرسیار لە بانکی ناوەندی دەکەن، کە نەوەی ئێستای عێراق ھێندە حەزی لە خواردنی ئەو خۆراکەیە.

عەلی عەلاق وتیشی، لە ئێستادا یەدەگی عێراق لە زێڕ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٣٢ تۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو لە کۆی سێ ملیۆن و ٦٤١ ھەزارو ٥٦٦ کەس کە مافی دەنگدانیان ھەیە، ١٤٧ ھەزار و ٩٨٣ دەنگدەر تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە.

وتیشی، لە پارێزگای ھەولێر  ٦٠ ھەزارو ٢٥٨ دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ٥٩ ھەزارو ٨٢٧ دەنگدەر و لە پارێزگای دھۆکیش ٢٧ ھەزارو ٨٩٨ دەنگدەر تۆمارەکان نوێکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی لە دادگای رەسافە فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنینی بۆ کازم فنجان وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەرکرد، لە دۆسیەی پەیوەست بە سەرپێچیکردن لە گواستنەوەی فەرمانبەران و دانانیان لە نوسینگەکانی سەربە کۆمپانیای گشتی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق لە چەند وڵاتێک.

ئاشکراشیکردووە، وەزیری پێشووتری گواستنەوە ھەستاوە بە گواستنەوەو دانانی فەرمانبەران لە ئیسپانیا و سوید و تونس بەبێ ئەوەی نوسینگەی کۆمپانیای گشتی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق لەو وڵاتانە ھەبێت.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرکردووە، لە ١٨ی تەموزیش لە سەر ھەمان دۆسیە فەرمانی بانگھێشتکردنی بۆ وەزیری تۆمەتبار دەرکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە زاری دوو لێپرسراوی باڵای حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ماوەی دوو رۆژە بەسەردانێکی نھێنی لە عێراقە و چەند کۆبوونەوەیەکیشی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حزبی و سەربازیی ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تائێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی و ھۆکاری سەردانەکەی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عێراق نەزانراوە و ئەو لایەنانەشی لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە ئامادەنین ھیچ زانیارییەک بدرکێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...222223224225226...458