رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە لەیەک بڕگە پێکھاتووە و تایبەتە بە ھەڵبژاردنی کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەیحەلبوسی.
ھاوکات، عەباس عامری، راوێژکاری سیاسی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوی شەش کاندیدی لەلایەن سوننەکانەوە بەدەست گەیشتووە بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجومەن.
پێشتریش سالم عەنبەکی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندبوو، کاتی ئەنجامدانی دانیشتن بۆ ئەم بابەتە درەنگە و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید، یاخود دوو کاندید نەکراوە بۆیە دانیشتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ شوێنی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان.