لیژنەی لێکۆڵینەوە گەیشتووە بە سەرەداوی گرنگ لەبارەی ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەفسەرانەی کەمتەرخەم بوون رەوانەی لێکۆڵینەوە کران.
وتیشی، لیژنەی لێکۆڵینەوە گەیشتووە بە سەرەداوی گرنگ و دەسەڵاتی فراوان دراوە بە ھێزە ئەمنییەکان.



