رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وردەکاری نوێی سەبارەت بە دانوستانەکانی داهاتووی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ کە لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوە دەچێت.

لە هەواڵەکەی ئاژانسیی تەسنیمدا هاتووە؛ گفتوگۆکان بەسەر پەرشتی عەباس عراقچی و ویتکۆڤ دەبێت و زانراویشە، لە هەمانکاتدا بەڕێوە ناچێت و یەکێک لە وڵاتان لە عومان ئامادە نابێت و دواتر نێوەندگیرەکان زانیارییەکان دەگەیەنن بە ئاستی باڵا.

ئەم هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران ئەمریکا لە رۆما کۆتایی هات و هەردوولا بە "ئەرێنی" ناویانبرد.

چەند زانیارییەک لەسەر دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا - گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ:

دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کەوتە قۆناغێکی نوێوە. دانوستانەکانی ناوەکی ئێران و ئەمریکا کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی پێشووی ترەمپدا هەڵوەشێنرابوونەوە، ئێستا لە ژێر کاریگەری قەیرانی هەرێمی و گوشارە نێودەوڵەتییەکان دەستیان پێکردووەتەوە.

لە دوو مانگی سەرەتای 2025دا، نێوانگیریی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت عومان و عیراق، دەروازەیان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کردووەتەوە. لە مانگی شوباتدا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران سەردانی عومان و قەتەری کرد و لە دوای ئەوەش چەند وڵاتێکی دیکە هەوڵیان دا بۆ نزیککردنەوەی هەڵوێستەکانی هەردوولا.

لە پاش چەند جار دانیشتنی ناراستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری وەزارەتی دەرەوەی عومان، وابڕیارە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان شەممە، لە عومان بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆزینەوەی چەند شوێنەوارێکی نوێ لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، مێژوویەکی نوێ بۆ مێژووی کشتوکاڵ لە ناوچە کوردییەکان دەنووسێتەوە، کە ئەو شوێنەوارانە دەری دەخەن، زیاتر لە 11 هەزار ساڵە کشتوکاڵ لەو ناوچەیەدا کراوە.

لە تەپۆلكەی چۆغاگۆلان لە ناوچەی گۆلان سەر بە شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام شوێنەواریی مێژویی دۆزراوەتەوە كە دەیسەلمێنێت ژیانی كشتوكاڵی و نیشتەجێبوون لەو ناوچەیە تەمەنی بۆ زیاتر لە 11 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

حوججەت دارابی سەرپەرشتیاری تیمی شوێنەوارناسان رایگەیاندووە، دوای 45 رۆژ كنە و پشكنین لە تەپۆڵكەی چۆغاگۆلان چەند شەوێنەوارێكیان دۆزیوەتەوە كە دەریدەخەن مرۆڤەكانی ئەو ناوچەیە هەر زوو دەستیان بە چاندنی دانەوێڵە كردووە و دەستبەرداری ژیانی كۆچەریی بوون و شوێنی نیشتەجێبوونیان دروست كردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپاڵ ئەوەشدا بەپێی شوێنەوارەکە، گەچ بەکارهێنراوە و کەرستەی بینازاسی دۆزراوەتەوە، لەو بارەیەوە دارابی ئەوەی خستووەتە روو، هەوڵ دەدەن ئەو دۆزینەوە نوێیە لە ئاستی جیهانیدا تۆمار بکەن.

 

مێژووی زیاتر لە 11 هەزارەی کشتوکاڵ لە خاکی کوردستان و خەرابڕەشک - گرێ ناڤۆکێ "گۆبەکلیتەپە"

دۆزینەوەی کشتوکاڵ و تەمەنی زیاتر لە 11 هەزار ساڵەی لە خاکی کوردستاندا نوێ نییە، لە شوێنەواری مێژوویی گرێ ناڤۆکێی باکوری کوردستان کە ناوە تورکییەکەی "گۆبەکلیتەپە"یە، چەندین ئاماژەی کشتوکاڵکردن و کاری هەرەوەزی لەلایەن مرۆڤەکانی ئەو سەردەمەوە دۆزراونەتەوە.

 

خاڵی سفری ژیان یان دەستپێکی مێژوو

خەرابڕەشک - گرێ ناڤۆکێ و بە تورکی گۆبەکلیتەپە، ئەو شوێنەوارەیە کە دەکەوێتە دامێنی زنجیرەچیای تۆرۆس لە شاری رحای باکووری کوردستان "ئورفا"، خەرابڕەشک مێژوویەکی 12 هەزار ساڵەی هەیە، بۆیە پێی دەوترێت "خاڵی دەستپێکی مێژوو"، بە رەحاش دەوترێت "خاڵی سفری ژیان".

ئەگەرچی خەرابڕەشک لە ساڵی 1963دا دۆزراوەتەوە، بەڵام لە ساڵی 1994دا دەست کراوەبە توێژینەوە و هەڵکۆڵین تیایدا، کە تەنها لەو 31 ساڵەدا، توانراوە چەندین شوێنەواری گرنگی لێ بدۆزرێتەوە کە سەرجەمیان بە کۆنترین لە مێژوودا ناودەبرێن، گرنگترینیشیان، بوونی ساڵنامە و کشتوکاڵ و پەرتسگا و سیمبولی چەندین زیندەوەر بووە.

یونسکۆ لە ساڵی 2018دا خەرابڕەشکی وەک میراتی جیهانی تۆمار کرد و ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکە لە کۆنترین مۆنۆمێنتی هونەریی تەلارسازی لە جیهاندا.

لەبارەی گۆبەکلیتەپەوە پ. د. نەجمی کاروڵ سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی گۆبەکلیتەپە رایگەیاندووە، ماوەی جەندین ساڵە لێکۆڵینەوە لەم شوێنە مێژووییەدا بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە چەند بەشێکی شوێنەکە، پێویستە کارکردن و هەڵکۆڵینەکان بە وردی ئەنجام بدرێن، بۆیە رەنگە هەڵکۆڵینی بەشێکی شوێنەکانی زیاتر لە 100 ساڵ بخایەنێت.

دوو ساڵ بەر لە ئێستاش نووسینگەی راگەیاندنی زانکۆی ئیدینبرەی بەریتانی رایگەیاند، لە دۆزینەوەیەکی نوێدا لە شوێنەواری مێژوویی گۆبەکلیتەپەی باکوری کوردستان، ساڵنامەیەکیان دۆزیوەتەوە، کە دەتوانن بە کۆنترین ساڵنامەی مێژوو ناوی ببەن، کە تیایدا ساڵێک بە 365 رۆژ و 12 مانگ و 11 رۆژی زیادە دانراوە. لەوبارەیەشەوە مارتن سویتمانی توێژەری بەریتانی ئەوەی خستووەتە روو، لە دزۆینەوەکەدا ئەوەیان بینیوە سێ کۆمەڵە ستوون هەن، کە لە هەر کۆمەڵەیەکدا چەند ستوونێک لەشێوەی سیستمی خۆر، بە شێوەی بازنەیی بە دەوری دوو ستوونی دیکەدا دروستکراون، کە لەسەر ستوونەکانی کۆمەڵەکان هێما و سمبولی دیاریکردنی رۆژ و وەرز دەبینرێت.

Excavations at Göbekli Tepe continue to yield findings - The Jerusalem Post

لە گرنگترین ئەو هێمایانەی لە خەرابڕەشک هەن، کاری هەرەوەزی و کشتوکاڵ و هێمای تەلارسازی و وێنەی چەندین باڵندە و ئاژەڵ و پەلەوەر و خشکۆن، لە دیارترینی زیندەوەرەکانیش کۆمەڵەی شیردەرەکان و "کەو"ـە.

جگە لەوەش تۆمارکردنی رووداوی مێژوویی وەک بەرکەوتنی نەیزەک بە زەوی و گۆڕانی رەوتی ژیان لەو شوێنەوارەدا هەیە، کە لە ساڵی 2017دا توێژەران بڵاویانکردەوە، هێماکان روداوی فەلەکناسین وەک ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن 13 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا نەیزەک بەر زەوی کەوتووە و رەوتی ژیان گۆڕاوە.

 

خاکی ئەدەن

هەندێک سەرچاوەکان گریمانەیەک باس دەکەن و بە خاکی ئەدەن ناوی دەبەن، واتە خاکی ئادەم و حەوا، بەشێکیشیان بە خاکی پێگەمبەران ناوی دەبەن، چونکە کۆنترین پەرستگای لێ دۆزراوەتەوە، کە ئەمەیان گریمانە نییە و بەڵگەییە.

Of animals and a headless man. Göbekli Tepe, Pillar 43 – Tepe Telegrams

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند؛ دەستی بەسەر دوو کەشتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە ئاوەکانی دەریای بوشێهردا گرتووە کە نەوتی قاچاغیان هەڵگرتبوو و هەوڵی چوونەدەرەوەیان لە ئاوەکانی ئێران دەدا.

مەسعود فروتن، جێگری فەرماندەی ناوچەی دووی دەریایی سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "دەستمان بەسەر دوو کەشتی گواستنەوەی سوتەمەنیدا گرتووە کە ئاڵای تانزانیایان بەرزکردبووەوە و هەوڵی چوونەدەرەوەیان لە ئاوەکانی ئێران دەدا، بەڵام لەلایەن کارمەندانی ناوچەی دووی دەریایی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون."

فروتن ئاشکرای کرد کە هەردوو کەشتییە بیانییەکە (25) کارمەند کاریان لەسەر کردوون، لە (سی ڕێنجەر و سەلامە) پێکهاتوون و بڕی یەک ملیۆن و (500) هەزار لیتر سوتەمەنییان بارکردووە، کە نرخەکەی لە (700) ملیار ریاڵ زیاترە.

جێگری فەرماندەی ناوچەی دووی دەریایی سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بۆروبەروکردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، هەردوو کەشتییەکە گواستراونەتەوە بۆ بەندەری بوشێهر، هەروەها سووتەمەنییە قاچاغەکەش رادەستی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی دابەش بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کاتی کۆنفرانسی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: رۆژی 26ـی مانگ لە ژێر ناوی ''یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا'' دەستپێدەکات و وتیشی؛ یەکگرتووی کورد پێویستیەکی نیشتیمانیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە سوریا.

لە درێژەی پەیامەکەیدا مه‌زڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەداوە، "بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیەنین کە کۆنفرانسی ''یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا'' رۆژی 26ـی ئه‌م مانگه‌ بەڕێوەدەچێت، یەکگرتویی کورد پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە سوریا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هیوادارین هەمو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ بکەن، بەم بۆنەیەوە سوپاسی هەمو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکار بون بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە ببێتە مەمکین و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکە دەخوازین".

هاوکات ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) ئــــەوەی خــســتە رو "رێککەوتن کراوە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی، لە شەممەی داهاتوو، 26-04-2025 بەڕێوەبجێت."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی ئیمراڵی دوو کاتژمێر و 30 خولەك چاویان بە ئۆجەلان كەوت و وەفدەکە بە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار وەسفیان کرد.

 

وەفدی ئیمرالی و پارێزەری ئۆجەلان بۆ ماوی دوو کاتژمێر و 30 خولەك چاویان بە ئۆجەلان كەوت و وەفدەكە چاوپێكەوتنەكەیان بە بەرهەمدار وەسف كرد. سەبارەت بە رەوشی تەندروستی سڕری سوریا ئۆندەر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، ئۆجەلان هیوای خواست بە زوویی چاكبێتەوە و بگەڕێتەوە كایەی سیاسی.

 

پەروین بوڵدان ئەندامی وەفدی ئیمراڵی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ، ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو سەعات و نیو لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی كۆبووینەوە. دەتوانن بلێم كۆبوونەوەكە بەرهەمدار بووە و تەوەری یەكەممان ڕەوشی تەندروستی سڕڕی سورەیا ئۆندەر بوو.

 

 وتیشی: ئۆجەلان پەیامێكی ئاڕاستەی ئۆندەر كرد و رایگەیاند خۆی لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكات و هیواشی خواست بە زووترین كات تەندروستی چاك ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی دەم پارتی رایگەیاند، وەفدی دەم پارتی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوت.

باسی لەوەشکرد، وەفدەکە لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگوری پارێزەر پێکدێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە هێرشێکی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەمان، بە زانیاری وردی هەواڵگری ، جێگری سەرۆکی یەکەی 4400ی حیزبوڵای لوبنانی کوژرا.

 

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل، بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، حوسێن عەلی ناسڕ، جێگری سەرۆکی یەکەی 4400ی حزبوڵایان کوشتووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردەیەی حزبوڵا لەماوەکانی دەسەڵاتیدا کاری بە قاچاخبردنی چەک و پارەی لەئێرانەوە بۆ لوبنان لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروتەوە ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت: دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بنیاتنەرە، بەڵام تا ئێستا نە گەشبینین نە رەشبین لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

 

فاتمە میهرەجانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، دانوستانەکەن بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەدەچێت و بەرەوەپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها خوولی سێهەمی دانوستانەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی ئەنجامدەدرێت زەمینەیەکی گونجاوی بۆ رەخساوە.

 

وتەبێژی حکومەتی ئێران وتیشی؛ دانوستانەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت، بەڵام وەک پێشتر رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، نە گەشبینین نە رەشبین بە گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی.

 

جێگەی ئاماژەیە، خوولی سێهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەسەر ئاستی تەکنیکی لە مەقسەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێڤیل ئاکداغی 34 ساڵان، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی تورکیایە و لە چەندین بەرهەمی درامی و سینەمایی تورکیدا بەشداری کردووە، دوێنێ شەو بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەی بە چەقۆ لە شوقەکەی خۆیدا و بەسەرخۆشی دەستگیرکراوە.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی تورکیا، ئەم روداوە لە شوقە تایبەتەکەی "ئاکداغ" لە گەڕەکی فاتحی شاری ئیستەنبوڵ رویداوە، دوای ئەوەی هەردووکیان بە سەرخۆشی لە شەوە ئاهەنگێک گەڕاونەتەوە.

دراوسێکانی ئەو شوێنەی کە ئەکتەرە تورکەکەی لێ دەژی، ئاماژە بەوە دەکەن، دراوسێکان کاتێک هاواری بەرزی قوربانیەکەیان بیستووە، دەستبەجێ پەیوەندیان بە پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتنەوە کردووە. یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە پۆلیسەکانی وتوە:"گوێم لە دەنگی پێی کەسێک بوو لە پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە و لە شوقەکە رای دەکرد".

لێکۆڵینەوە
پزیشکیەکان ئاشکرایانکردووە کە 30 جێگە چەقۆ لەسەر جەستەی ئەلیف کیراڤ دۆزراوەتەوە. 


پۆلیسی تورکیا سێڤیل ئاکداغیان لە ناوچەی ئەسێنیورتی ئیستەنبوڵ دەستگیرکردوە و گواستیانەتەوە بۆ دادگای ئیستەنبوڵ لە چاغلایان.

لە لێدوانەکەیدا بۆ پۆلیس، ئاکداغ وتوویەتی: “من و ئەلیف هاوڕێ بووین، ئەو شەوە لە دەرەوە مەیمان خواردەوە، دواتر گەڕاینەوە شوقەکەم و بەردەوام بووین لە خواردنەوە. بەیانیەکەی بوو بە شەڕمان و ئەلیف لێمی دا و کەوتینە سەر زەوییەکە؛ کاتێک بینیم ئەلیف بێجووڵە کەوتووە، ترسام و ڕام کرد. هیچم لەبیر نییە، چونکە زۆرم خواردبووەوە.”

سێڤیل ئاکداغ کێیە؟

سێڤیل ئاکداغ لە 3ـی تەمموزی 1993 لە شاری ماردینی تورکیا لەدایک بووە. سەرەتا وەک مۆدێل دەستی بە کار کردووە پێش ئەوەی رو لە بواری نواندن بکات. هەر لە تەمەنی گەنجیەوە خولیای مۆسیقا و هونەری نواندن بووە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فڕۆکەکانی ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر سەنعا دەست پێ کردەوە و چەند کاتژمێرێک دواتریش، هێرشیان کردە سەر پارێزگای حودەیدە لە رۆژئاوای یەمەن.

بەپێی زانیارییە خۆجێییەکانی ئەو وڵاتە، فڕۆکەکانی ئەمریکا 50 هێرشیان کردە سەر پێگەی حوسیییەکان لە سەنعا، حودیدە و عەمران. دانیشتوانی ناوچەکە رایانگەیاندوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز شاری سەنعای هەژاندووە. دواتر، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، گەڕەکی نەهدە و نوقومی باکور و رۆژهەڵاتی پایتەختیان بۆمباران کرد.

هەروەها میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکە ئەمریکییەکان زیاتر لە 13 جار لەسەریەک هێرشیان کردوەتە سەر شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای حودەیدە لە دەریای سور.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێرشە ئاسمانییەکان دەوروبەری فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ناوەندی شارەکە، هەروەها بنکەی دەریایی لە ناوچەی کوتێب لە باکوری پارێزگاکەیان بۆمباران کردووە، جگە لە بۆمبارانی پێگەی حوسییەکان و سەربازگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند "لە مانگی ئادارەوە 300 هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن؛ لە کاتێکدا چەکدارە حوسییەکان ژمارەکە بە نزیکەی 900 هێرش دەخەمڵێنن، کە ناوچە جیاوازەکانی سەرانسەری وڵاتەکەیان گرتووەتەوە.

شایەنی باسە، ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی حوسییەکان لە یەمەن دێت، کە ماوەیەکە بەردەوامن و هەندێک جار بریتانیاش بەشداری تێدا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوابەدوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ئەمڕۆ لە رۆما بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئاماژەیەکی روون نییە کە بڵێین لە دانوستانەکاندا گەشبینین یاخود رەشبین.

 

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بنیاتنەر بوون، خوولی سێهەمی دانوستانەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی دەبێت و هەفتەی داهاتوو لە عوممان بەڕێوەدەچێت.

 

عراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، ئاماژەیەکی روون نییە کە بڵیین لە دانوستانەکاندا گەشبینین یاخود رەشبین.

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عوممان رایگەیاندووە، هەردوو وەفدی ئەمریکا و ئێران جەختیان لە گرنگی گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە کردەوەتە، ئاماژەی بەوەشکردوە ئامانجی رێککەوتنەکە ئێرانی بێ ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانە.

 

جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا نە گەشبینن نە رەشبین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدییاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، خوولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆما کۆتایی هات.

 

میدییاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، دانوستانەکان بەرەوپێشچونی بەخۆوە بینیوە و ئەرێنی بوون.

 

ئەوەشیان ئاشکراکردوە، خوولی سێهەمی دانوستانەکان لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.

 

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەین وەڵامی هەر گومانێک بدەینەوە کە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەنراوێکی لەبارەی دانوستانەکانی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بە چاوکراوەیی و جانتایەکی پڕ لە ئەزموونی رابردووەوە دەڕۆن.

ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، ئاشتی بەردەوام لە گفتوگۆی راستگۆیانە لەنێوان گەلاندا لەدایک دەبێت، نەک لە سەپاندنی هێزەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پابەندبوونی خۆی بە دیپلۆماسی وەک رێگەیەکی شارستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە نیازپاکی و روانگەیەکی بەرپرسیارانەوە، لەگەڵ رێزگرتن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەی ئێران نیشانداوە.

ئەوەش خراوەتە روو، "دەزانین رێگای بەردەممان خۆش نییە، بەڵام بە چاوکراوەیی و جانتایەکی پڕ لە ئەزموونی رابردوەوە دەڕۆین".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و ستیڤ ویتكۆف نوێنەری ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری رۆما لە ئیتاڵیا کۆدەبنەوە.

وتیكۆف پێش كۆبوونەوەكە رایگەیاند، هیچ رێككەوتنێك ناكرێت تا ئەوكاتەی تاران پیتاندنی یۆرانیۆم و سیستمی پەرەپێدانی چەك بە تەواوی رانەگرێت.

عراقچیش رایگەیاندووە، ئێران سازش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە و دابەزاندنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم دەكات و نایەوێت چەكی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت، بەڵام داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكەن و گفتوگۆ لەسەر دەستبەرداربوونی تەواوەتی لە بەرنامەی ئەتۆمی ناكەن.

خولی یەکەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژی 12ی ئەم مانگەدا لە شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەچوو کە خودی عوممان نێوەندگیر بوو.

بۆ خولی دووەمی کۆبوونەوەکان، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەشدار دەبێت.

لێدوان و راگەیەنراوەکانی هەریەک لە ئەمریکا و ئێران لەدوای خولی یەکەمی دانوستانەکان ئەرێنی بوون. کۆشکی سپی رایگەیاند، گفتوگۆکان ئەرێنی و بونیادنەر بوون. لەلایەکی دیکەشەوە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەهەمان شێوە گفتوگۆکانی بە بونیادنەر ناو هێنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدوای نزیكەی 16 ساڵ، سەرۆكی فەڵەستین سەردانی دیمەشقی كرد، ئەمریكاش بە چەند مەرجێك ئامادەیی نیشاندەدات بۆ كەمكردنەوەی سزاكانی سەر سوریا.

 

سەرۆكایەتی كۆماری سوریا بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا لە كۆشكی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە هاوتا فەڵەستینییەكەی مەحمود عەباس كردووە و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان سوریا و فەڵەستین لەسەرجەم بوارەكاندا كردووە.

 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ئاماژە بە گرنگی ئاسنكارییەكان بۆ پەنابەرە فەڵەستینییەكان لە سوریا كراوە، لەگەڵ تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی سەر هەردوو وڵات.

 

دوایین سەردانی مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین بۆ دیمەشق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2009 بووە بەر لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سوریا.

 

لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدیشەوە، بەشێكی زۆر لە وڵاتان پەڕەیەكی نوێیان لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سوریا هەڵداوەتەوە و ئامادەییان نیشانداوە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە، بە مەرجی پابەندبوون بە یاساو رێسا نێودەوڵەتییەكان.

 

رۆژنامەی واڵ ستریتی ئەمریكیش لە دوایین راپۆڕتیدا ئاشكرایكردووە، ئەمریكا ئامادەیی نیشانداوە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریا بەو مەرجەی ناوبراو پابەندبێت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داواكارییەكانی تری ئەمریكا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا لە هێرشێكی ئاسمانیدا بەندەری رەئس عیسای یەمەنی كردە ئامانج، كە بە شادەماری سەرچاوەی داهاتی حوسییەكان دادەنرێت و میدیای حوسییەكانیش دەڵێت، بەهۆی بۆردومانەكەوە 80 كەس كوژراون و زیاتر لە 170 كەسیش بریندار بوون.

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا رایگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بەندەری نەوتی رەئس عیسایان لە پارێزگای حودەیدە خاپوركردووە، كە حوسییەكان ماوەی 10 ساڵە بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی و نەوت بەكاریدەهێنن وەك سەرچاوەیەكی داهات.

 

هاوكات، میدیای حوسیەكان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانەكەی ئەمریكاوە  80 كەس كوژران و 171 كەسی تریش برینداربوون، زیانی زۆریش بە بەندەرەكە گەیشتووە.

 

راشیگەیاندووە، لە وەڵامی ئەو بۆردومانەی ئەمریكا، درۆنێكی جۆری ئێم كیو 9ـی ئەمریكایان لە سەنعا خستووەتە خوارەوە، هاوكات بە مووشەكی بالیستی كەشتیە فرۆكە هەڵگر و جەنگییەكانی ئەمریكایان لە دەریای سور و كەنداوی عەرەبدا كردووەتە ئامانج و بۆردومانی ئامانجێكی سەربازی ئەمریكاشیان لە نزیك فڕۆكەخانی بن گوریۆن لە ناوچەی یاڤا كردووە.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 15ی ئاداری رابردوەوە سوپای ئەمریكا هەڵمەتێكی فراوانی سەربازی دەستپێكردووە بۆ بۆردومانكردنی پێگەی حوسیەكان لە یەمەن بۆردومان دەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...9394959697...116