خولی دووەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات
محەمەد رزگار
١٩ی نیسانی ٢٠٢٥
میدییاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، خوولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆما کۆتایی هات.
میدییاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەشکردووە، دانوستانەکان بەرەوپێشچونی بەخۆوە بینیوە و ئەرێنی بوون.
ئەوەشیان ئاشکراکردوە، خوولی سێهەمی دانوستانەکان لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەین وەڵامی هەر گومانێک بدەینەوە کە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان هەیە.