حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت: دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بنیاتنەرە، بەڵام تا ئێستا نە گەشبینین نە رەشبین لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

 

فاتمە میهرەجانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، دانوستانەکەن بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەدەچێت و بەرەوەپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها خوولی سێهەمی دانوستانەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی ئەنجامدەدرێت زەمینەیەکی گونجاوی بۆ رەخساوە.

 

وتەبێژی حکومەتی ئێران وتیشی؛ دانوستانەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت، بەڵام وەک پێشتر رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، نە گەشبینین نە رەشبین بە گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی.

 

جێگەی ئاماژەیە، خوولی سێهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەسەر ئاستی تەکنیکی لە مەقسەتی پایتەختی عوممان بەڕێوەدەچێت.