جیهانجیهان

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ٣٠ کەسی کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەولود چاوشئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتە ڕێککەوتن و ئەوان بەڵێنیان پێداین کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە قوڵای ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی فورات بکشێنەوە، بەڵام ئەو بەڵێنە نەچووە سەر و ئەنقەرەش ناچارە خۆی چارەی دەردی خۆی بکات.


(مەولود چاوشئۆغڵۆ) ڕایگەیاند: پێویستە ڕووسیا، ھەسەدە، لە تەل ڕەفعەت و مەنبج دوور بخاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" دوای کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ئەم دواییانە لە باکوری سوریا بۆ سەر ھێزەکانیان زۆر زیادی کردووە و بە زووترین کات ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دەگرنەبەر.

وتیشی، ئارامیان نەماوە سەبارەت بەوەی لەو ناوچانە ڕوودەدات و سورن لەسەر لەناوبردنی ئەو ھەڕەشەکانی لە سوریاوە لەسەریان دروست بووە. 

لێدوانەکەی "ئەردۆغان" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھات لە شاری "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٦ مەدەنی کوژران، ئەو شارەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی تورکیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندایە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیاریەتی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبیلە مسراڵی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیری قەتەرە و تێیدا کردنەوەی ڕێرەوی ئارام بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبھێڵن تاوتوێ دەکرێت، باس لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و ڕێز گرتن لە مافەکانی ژنانیش دەکرێت و ھەروەھا چۆنیەتی ڕێگریکردن لەوەی ئەفغانستان ببێتە شوێنێک بۆ تیرۆریستان باسی لێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید قادر ڕەحیم زادە فەرماندەی بارەگای (خاتەم ئەنبیا)ی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداری چەند یەکەیەکی بژاردەی ھێزی بەرگری ئاسمانی سوپا و ھێزی پاسداران لە ناوچەکانی بیابانی ناوەڕاستی وڵات بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


وتیشی، ئامانج لە مانۆڕەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی یەکە شەڕکەرەکان و بەھێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە جیاوازەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی "یونسێف" ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو منداڵانە سێ ھێندە بووە بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو، یەکێکیش لە کۆی ھەر پێنج کۆچبەرێک کە سنورەکانی بەرەو "ئەمریکا" بەجێھێشتووە، منداڵ بووە.
"یونسێف" ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەمساڵدا پێنج منداڵی کۆچبەر لەو ڕێگەیە بە مردوویی دۆزراونەتەوە و زیاتر لە ١٥٠ منداڵیش بە بێ دایک و باوکیان گەیشتوونەتە "پەنەما". 


لە سەرەتای ئەمساڵیشدا لێپرسراوانی "پەنەما" ھۆشدارییاندا لە رڕوودانی کارەسات لە ناوچەی "دارین" دوای کرانەوەی سنورەکان، کە ناوچەیەکی دارستانی چڕە و "پەنەما" و "کۆڵۆمبیا" جیا دەکاتەوە و بە مەترسیدارترین ناوچە لە کیشوەری ئەمریکای باشور دادەنرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی حەوت کیلۆمەتر ژێر زەوی، ناوچەکانی دەوروبەری شاری "ئەندیکا"ی  سەر بە پارێزگای "خوزستان"ی ھەژاندووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک خانوبەرە زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەزرەکە، شارۆچکەی "قەڵا خاجە" بووە و دوابەدوای بومەلەرزەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیرانی خوزستان حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاندووە و چەندین تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، بەھۆکاری ئەمنیی، وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە ھاوڵاتییەکانیان کردووە، ھەرچی زووتر ھۆتێلی چوار ئەستێرەی "سرینا" لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان چۆڵ بکەن.
تائێستا لێپرسراوانی ئەمریکا و بەریتانیا ھیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و زانیاری زیاتریان بڵاونەکردووەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(فەیسەڵ میقداد) وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، دوایین سەردانی (بەشار ئەسەد) بۆ روسیا ئەنجامی باشی ھەبووە و لەگەڵ لێپرسراوانی مۆسکۆ کۆکن لەسەر بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و رێگرتن لە دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ئەوە ھاتووە تورکیا خاکی سوریا جێبھێڵێت، چونکە دیمەشق ئامادەیە بەھەر شێوەیەک بێت، دەست بە ئازادکردنی ناوچەکانی بکات.
وەزیری دەرەوەی سوریا راشیگەیاند، گەلی تورکیا پێیان وایە بەرژەوەندی مێژوییان لەگەڵ سوریا گرنگترە لەو ھاوپەیمانیانەی ئەردۆغان لەگەڵ گروپە چەکدارە تیرۆریستیەکان، ئەنجامی دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای چین بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە ھەرێمەکانی "ھاینان"  و "شانکسی" کردووە، رۆچوونی زەوی لە زیاتر لە ٧٠ شوێنی ئەو ناوچانە روویداوە و بەھۆیەوە، تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧ ھەزار خانوبەرە لە ھەرێمی "شانکسی" رووخاون، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٦٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٤ تیمی فریاکەوتن رەوانەی شاری "دانژو" لە ھەرێمی "ھاینان" کراون و توانیویانە، زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کەس بۆ شوێنێکی پارێزراو بگوازنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، بارانبارینی بەردەوام کێشەی بۆ تیمەکانی فریاکەوتن دروستکردووە.
نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستاش، بەھۆی لافاو و بارانبارینەوە لە ھەرێمی "ھاینان" زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە وتەی شایەتحاڵان، ئاگرەکە لە تەنکەرێکی نەوتدا لە نزیک دامەزراوەی زەھرانی نەوت لە باشوری لوبنان کەوتۆتەوە و دوای ھەوڵێکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەھۆی ئەو مەترسیانەش کە ئاگرەکە دروستیکرد، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی گواسترانەوە و ناوچەکە چۆڵکرا،  تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی روداوەکەوە ئاشکرا نەکراوە و ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش نەزانراوە، بەڵام  لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەبدوڵاھیان" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جدی نییە لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و تارانیش گومانی لە نیەتی واشنتۆن ھەیە، وتیشی، لە ئێستادا پێداچوونەوە بە خولەکانی پێشووی دانوستانەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا دەکەن و بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن رەخنە لە کارەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ دەگرێت، کەچی خۆشی لە کەیسێکدا کە ترامپ دروستی کردووە، ھەنگاوی جدی نانێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، بەردەوامن لە دانوستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی سعودی و لە ئێستاشدا دانوستانەکان گەیشتۆتە قۆناغێکی جددیتر، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، دۆسیە ھاوبەش و ھەرێمییەکانیان لەگەڵ سعودیە تاوتوێ کردوە و  پێشکەوتنی گرنگ لە دانوستانەکاندا ھەن، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندوە، دانوستانی نێوان ئێران و سعودیە، گرەنتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نەجلا بودن رەمەزان کە یەکەم ژنە لە مێژووی تونسدا پۆستی سەرۆکی حکومەت وەردەگرێت، لە دوای  رێوڕەسمی سوێند خواردنەکە رایگەیاند، حکومەتەکەی بە رووی ھەموو لایەنەکاندا کراوە دەبێت و ئەولەویەتی کارەکانیشیان گەڕاندنەوەی متمانەی ھاوڵاتیان دەبێت بە دەوڵەت و  گەڕاندنەوەی ھیوا دەبێت بۆ تونسییەکان، حکومەتی نوێی تونس لە ٢٤ وەزیر پێکدێت کە ژمارەیەکیان ژنن.
لە ٢٥ ی مانگی تەموزی رابردوودا، قەیس سەعید سەرۆکی تونس بەپێی ماددەی ٨٠ لە دەستوری تونس بڕیاریدا بە سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ و دورخستنەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە پۆستەکەی، ئەوەش بەھۆی ئەو قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستییەی لە لە تونس دروستبوو.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت ئەمریکا دان بە فەرمانڕەوایی تاڵیباندا دەنێت.
وتیشی، فشار دەخەنە سەر بەرپرسانی تاڵیبان بۆئەوەی رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و کار بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی گشتیش بکەن کە سەرجەم لایەنەکان لەخۆبگرێت و رێگەش بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەفغانستان بدەن کە روبەڕوی قەیرانێکی ئابوری و مرۆیی سەخت بووەتەوە.
ئەم دانیشتنە دەبێت بە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ھەردوولا لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تیاڵیبانەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی تەیفور لە پارێزگای حومس چەند چەکدارێکی سەر بە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بووون.
پێشتریش چالاکوانانی سوریا رایانگەیاندبوو، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕکەوان لە ئەلبولکەمال سەر بە دێرەزوور ھێرشیان کردووەتە سەر ئەو گروپانەی کە سەر بە ئێرانن، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...560561562563564...629