ھەزاران ئەفغانی بیر لە کۆچکردن بەرەو ئەوروپا دەکەنەوە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ھاوکاریی مرۆیی قەیرانی ئابووری ئەفغانستان
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ھاوکاریی مرۆیی قەیرانی ئابووری ئەفغانستان
سوپای ئیسرائیل بارەگایەكی بزوتنەوەی حەماسی لەناو نەخۆشخانەیەكی غەززەدا بۆردومان كرد .
دوای ئەوەی بەهۆی ئازادكردنی بارمتەیەكی ئیسرائیلی-ئەمریكیی لەلایەن حەماسەوە بۆ چەند سەعاتێك ئاگربەست لە غەززە راگەیەندرا ، ئیسرائیل كۆتایی بە ئاگربەست هێنا و ناوەندی "فەرماندەیی و كۆنترۆڵ"ی حەماسی لە ناو نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس بۆردومان كرد .
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ، بزوتنەوەی حەماس ئەو ناوەندەی بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی بەكارهێناوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە زیانەكانی ئەو بۆردومانە بڵاونەكراوەتەوە .
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند کە ئەمشەو لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، منداڵێکی شەش ساڵان بە ناوی (لانۆ سروود سەعدون) بە دەمانچە کوژراوە و تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار.
بەپێی قسەی باوکی منداڵە کوژراوەکە، کاتێک کوڕەکەی لە کۆڵان یاری کردووە، ئاگادار کراوەتەوە کە گوللەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستبەجێ پۆلیس چووەتە شوێنی روداوەکە. دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، دەرکەوتووە منداڵێکی 10 ساڵان دەمانچەکەی باوکی، کە کارمەندی هێزە ئەمنیەکانە، لەگەڵ خۆی بردووەتە کۆڵان و گوللەیەکی بەو منداڵەوە ناوە و کوشتوویەتی.
بەپێی بڕیاری دادوەر، منداڵەکە و باوکی منداڵی تاوانبار، بەپێی ماددەی (405) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە و چەک دانانی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بڕیاری پەکەکە هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.......
بڕیاری پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازەدا هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پەرۆشە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و هاوکار و پشتیوانی هەموولایەک دەبین بۆ سەرخستنی ئەم هەوڵە، پێمانوایە چەکدانان بەشێکی پرۆسەکەیە و دەبێت هەنگاو و بەشەکانی دیکەی پرۆسەکە جێبەجێبکرێت تاوەکو بگەینە ئەو ئامانجانەی هەوڵمان بۆیان داوە.
ئێمە بە شوێن هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال دا ستراتیجی نیشتمانیی خۆمان ئاڕاستە دەکەین کە وەک یەکەم سەرکردە شانی دایە بەر سەرپێخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆش بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە.
دووپاتی دەکەمەوە تەنیا رێگا بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کوردە.
هیوام سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە باکووری کوردستان و تورکیا تاوەکو لاپەڕەیەکی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان هەڵبدرێتەوە و هەنگاو بۆ کارکردنی پێکەوەیی بنرێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی کوردستان هەبێت.