جیهانجیهان

بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی حکومەتی داھاتووی ئەفغانستان و لە ئێستاشدا پسپۆڕە یاسایی و سیاسیی و ئایینییەکانی بزوتنەوەکە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ئەو فەرمانڕەواییە دروست بکەن کە ئامانجیانە.

بەرپرسەکەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانڕەوایی وەک ئەو دیموکراسییەتە نییە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا باسی دەکەن، بەڵام مافەکانی ھەمووان دەپارێزن.

عەبدولغەنی برادەر سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان گەیشتە شاری کابوڵ و ئامانجی سەردانەکەشی بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(لیندسی گراھام) گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا سەرجەم ھاوڵاتیان و سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕزگار بکەن بەو ئەفغانیانەشەوە کە ھاوکاری سوپای ئەمریکایان کردووە.


بە پێچەوانەوە بە پێی دەستوری ئەمریکا، پێویستە (جۆو بایدن) لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و باجی ئەو ھەڵە گەورەیە بدات کە لە ئەفغانستان کردی و وڵاتێکی خستە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە.


بە پێی دواین ڕاپرسیش، لە دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئاستی پشتیوانی جەماوەری جۆو بایدن دابەزیووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای تورکیا گوندی "کۆر حەسەن"ی لە ڕۆژئاوای گرێ سپیش بۆردوومانکردووە، تا ئێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئەو کۆچبەرانە پێکھاتوون لە ٨ ژن و ٤ منداڵ و ٢٥ پیاو، لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستیان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس لە یۆنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووتری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی، عێراق کارێکی برایانەی دەستپێکردووە و بە ھیوان ھەوڵەکانی بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تاران و ڕیاز سەرکەوتوو بن، چونکە کۆتاییھێنان بە کێشەکان لەگەڵ سعودیە لە ئێستادا زۆر پێویستە.


وتیشی، پێویستە کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکاش کۆتایی بێت و بۆ ئەمەش پێویستە ھەردوولا ڕێزی یەکتر بگرن و دەستوەردان لە کاروباری یەکتردا نەکەن. وتیشی، پێویستە ئێرانیش ھەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند پسپۆڕێکی بواری ئەمنی لە لێدوانێکیاندا بە تۆڕی فۆکس نیوزیان ڕاگەیاندووە، لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ھێندەی ئێستا ڕێکخراوی قاعیدە مەترسی نەبووە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا.

دەشڵێن، جێھیشتنی ئەفغانستان بەو خێراییەی ئێستا، مەترسییەکان زیاتر دەکەن و ڕێگە بۆ ھێرشی تیرۆریستی خۆش دەکەن.

ئەم ھۆشدارییە دوای ئەوە ھات، بزوتنەوەی تاڵیبان جەختدەکاتەوە، بە ھیچ جۆرێک نابنە ھەڕەشە و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی جیھان و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، تاڵیبان ھێرش بکاتە سەر ھێزەکانیان بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕادیۆی ئاسیای ئازاد بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور ھاوڵاتییانی وڵاتەکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە بە ھیچ جۆرێک نابێت قسە لەسەر کێش و جەستەی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵات بکەن و قسەکردن لە بارەی تەندروستی سەرۆک بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.


دوای ئەوەی دەنگۆی تێکچوونی تەندروستی کیم بڵاوبووەوە و وا ڕاگەیەندرا کێشی دابەزیوە، میدیاکانی کۆریای باکور بڵاویانکردەوە، سەرۆک بەھۆی بڵاوبوونەوەی برسیەتییەوە و لە پێناو خەڵکەکەیدا خواردنی کەمکردووەتەوە و تەندروستیشی زۆر باشە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمینە ئۆسێ وتەبێژی ھاوسەرۆکایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، تورکیا بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە لە دژی ڕۆئاڤای کوردستان ھەموو جورە ھێرشێک ئەنجام دەدات، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک ھەڵویستی ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حیشمەت غەنی ئەحمەدزادە برای ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ھەڵاتووی ئەفغانستان بەیعەتی بە بزوتنەوەی تاڵیبان دا و پەیوەستبوونی خۆی بە بزوتنەوەکەوە راگەیاند، تاڵیبانیش ڤیدیۆی بەیعەتدانەکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی زانیارییەکان بەیعەتەکەی ئەو برایەی ئەشرەف غەنی، دوای چاوپێکەوتنیکی بووە لەگەڵ خەلیل رەحمان حەقانی بەرپرسی دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی پرۆسە سەربازییەکانی تاڵیبان. 

حەقانی پێشتریش لەگەڵ حامید کارزای سەرۆکی پێشووتری ئەفغانستان کۆبووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یونسێف رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا زیاتر لە چوار ملیۆن لوبنانی روبەڕووی بێئاوی دەبنەوە و ھۆکاری سەرەکی بێئاویش قەیرانی سەختی نەبوونی سوتەمەنییە کە چەند مانگێکە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

لوبنان لە ھاوینی ٢٠١٩وە روبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە و تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتیش قەیرانەکەی قوڵتر کردەوە، دراوی لوبنانیش ٩٠٪ی بەھاکەی لەدەستداوە و پێکنەھێنانی حکومەتیش ئەو وڵاتەی خستووەتە بەردەم مەترسی ھەرەسھێنانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(جیک سولیڤان) راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی رایگەیاند: واشنتۆن بە ووردی چاودێری رەوشی ئەمنی ئەفغانستان دەکات، و مەترسی ھەیە گروپە تیرۆریستییەکانی نزیک لە داعش چالاک ببنەوە و ئەو وڵاتە بکەنە ئامانجی پەلامارەکان، وتوشێتی، کشانەوەی ھێزەکانیان مەترسییە بۆسەر ڕەوشی ئەمنی ئەفغانستان.
ھاوکات (فاسیلی نیبینزیا) نێردەی ھەمیشەی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: گەورەترین مەترسی لەبەردەم داھاتووی ئەفغانستان، ھەڕەشەکانی (داعش و قاعیدە) و تەشەنەکردنی بازرگانییە بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھێزەکانی سوریای دیموکرات" ھەسەدە" بڵاویکردەوە، لە میانی ھەڵمەتێکی ئەمنی لە ریفی خۆرئاوای رەققە، بۆ کۆتاییھێنان بە مەترسییەکانی داعش و دەستگیرکردنی شانەنوستووەکانی ئەو گرووپە، ٣٤ تیرۆرستی داعش و ھاوکاری ئەو گرووپەیان دەستگیرکردووە، کە ھاوکاری لۆجستیان گەیاندۆتە تیرۆرستانی داعش.ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی ھەڵمەتەکە بڕێکی زۆر چەکی تیرۆرستانی داعش دەستی بەسەردا گیراوە.
مانگی ئاداری ئەمساڵ لە میانی ئۆپراسیۆنێکی فراوانی ھەسەدە لە کەمپی ھۆڵ لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، سەدان تیرۆرستی شانەنوستووەکانی داعش دەستگیرکران.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی ناتۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ترسێکی گەورە لەناو ئەفغانستان بڵاوبۆتەوە و مەدەنییەکان ھەوڵی ھەڵھاتنی بە کۆمەڵ دەدەن، لەماوەی ٥ رۆژی رابردووش، زیاتر لە ١٨ ھەزار ئەفغانی لە رێگەی فرۆکەخانەوە وڵاتی خۆیان بە جێھێشتووە و بە ھەزارانی تریش بە رێگەی ووشکانی ھەڵھاتوون.
ئەمریکا و ئوسترالیا و کەنەدا و وڵاتانی ئەوروپا ئامادەییان نیشانداوە بۆ وەرگرتنی پەنابەرە ئەفغانییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی بەڵگەنامەیەکی نھێنی کە ناوەندی نەرویجی بۆ توێژینەوەی جیھانی (RHIPTO)، رادەستی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، چەکدارانی تاڵیبان، بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ھاوکاری ھێزەکانی ناتۆ و حکومەتی پێشووی ئەفغانستانیان کردووە، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و ھەڕەشە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.
کریستیان نێلیمان بەڕێوەبەری (ئاڕ ئێچ ئای پی تی ئۆ) رایگەیاندووە، کەسانێکی زۆر لەناو لیستی رەشی تاڵیباندان و لەئێستادا مەترسی جددیان لەسەرە، دەشڵێت، ئەگەر ئەو کەسانە خۆیان تەسلیم نەکەن، ئەندامانی بنەماڵەکانیان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیردەکرێن و سزا دەدرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش کۆنتڕۆڵکردنی کابوڵ، بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەدوای تۆڵەسەندنەوە نییە و داوای لە خەڵکی ئەفغانستان کرد، نەترسن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاڕاستەی پێگەکانی حزبوڵا و گروپەکانی نزیک لە ئێران لە خۆرئاوای دیمەشق و باشوری حومس کردووە و دوای ھێرشەکەش دوکەڵێکی زۆر لە ئاسمانی دیمەشق بینراوە.
میدیای نزیک لە حکومەتی سوریا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووە و رایگەیاندووە، ھێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەرپەرچی ھێرشەکەی داوەتەوە و توانیویەتی لە کۆی شەش موشەک، چوار موشەک لە ئاسماندا بتەقێنێتەوە و ھێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئاری جەلال) سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: لەمساڵدا ٣٥ ھەزار عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، کە لەو ڕێژەیەش زیاتر لە ٧٠٪ی خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زۆرینەی ئەوانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن لە چینی گەنجانن و ھۆکارەکەشی خراپی گوزەران و نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکارییە.

دەشلێت" دەیان گەنجی ھەرێمی کوردستان، لە تورکیا و یۆنان و لیتوانیا زیندانی کراون یان بێسەروشوێن بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...561562563564565...612