ئەمساڵ زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە تورکیاوە دەریای ئیجەیان تێپەڕاندووە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
یۆنان تورکیا کۆچبەران یەکێتی ئەوروپا
وەزیری دەریایی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تورکیا جارێکی تر لە دەریای ئیجە" پابەندییەکانی بەرامبەر بە یەکێتی ئەوروپا پێشێل کردووە."کیریاکوس میتسوتاکیس" سەرۆک وەزیرانی یۆنانیش ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە قۆستنەوەی دۆسیەی کۆچبەران و وتی، تورکیا بەلەمی کۆچبەران بەرەو کەناراوەکانی وڵاتەکەی ئاڕاستە دەکات.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە تورکیاوە دەریای "ئیجە"یان تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ژمارەیان ٩٧٠٠ کەس بووە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا.