جیهانجیهان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییەكەی قسە دەكات و كار بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكراین دەكات.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا و سەرۆكی ئۆكراین لەرێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی وت، باسیان لەو گەرەنتییە ئەمنییانە كردووە كە پێویستە بۆ كیێڤ دابین بكرێن، هەروەها باس لە چڕكردنەوەی فشارەكان لەسەر روسیا  كراوە بۆ  راكێشانیی بۆ سەر مێزی دانوستانی ئاشتی.

دوای وتەكانی ترامپ، كریملین دووپاتیكردەوە، تا ئێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ پەیوەندی نێوان پوتین و ترامپ نەكراوە، بەڵام دەكرێت بەخێرایی رێكخستن بۆ ئەو مەبەستە بكرێت.

دوێنێ سەركردەكانی هاوپەیمانی ئیرادە كە نزیكەی 30 وڵات لەخۆدەگرێت، كۆبوونەوەیەكیان لە رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە رێكخست و پاڵپشتی خۆیان بۆ كیێڤ دووپاتكردەوە لە روبەڕووبوونەوەی لەگەڵ روسیا، دواتریش هەریەك لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراین و ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە پاریس كۆبوونەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا بەکارهێنانی ماددەیی کیمیایی "تی پی ئۆ" (TPO)ی قەدەغە کرد، کە لە زۆرێک لە جۆرەکانی جێڵی نینۆکدا بۆ خێرا وشکبوونەوە و پاراستنی رەنگ بەکاردەهێنرێت، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییەکان لەوەی کە مەترسی بۆ سەر توانای منداڵبوون دروست دەکات و دەبێتە مەترسی بۆسەر ژنان. 

ئەو ماددە باوەی کە لە زۆرێک لە جۆرەکانی جێڵی نینۆکدا هەیە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا بە نایاسایی ناسێنراوە، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا بە ئازادی بەردەستە.

ئەم ماددەیە، کە ناوە زانستییەکەی (Trimethylbenzoyl diphenylphosphine oxide)ـە، ئێستا بە فەرمی لە هەموو بەرهەمە جوانکارییەکاندا قەدەغە کراوە و دەزگا چاودێرییەکانی یەکێتی ئەوروپا وەک ماددەیەکی ژەهراوی بۆ مرۆڤ پۆلێنیان کردووە. "تی پی ئۆ" ماددەیەکە یارمەتی رەقبوونی جێڵی نینۆک دەدات لەژێر تیشکی سەروو وەنەوشەییدا و دەبێتە هۆی مانەوە و بریسکەی زیاتری رەنگەکە.

بڕیاری قەدەغەکردنەکە دوای چەندین توێژینەوە لەسەر ئاژەڵان هات کە پەیوەندیی نێوان ماددەکە و کێشە درێژخایەنەکانی منداڵبوونیان تیادا دەرکەوت. یەکێتی ئەوروپا ئەم رێکارە خۆپارێزییەی گرتووەتەبەر لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر مرۆڤ هێشتا بەردەوامە.

بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ساڵۆنەکانی نینۆک لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها وڵاتانی وەک نەرویج و سویسرا، دەستبەجێ فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە رابگرن کە ئەم ماددەیەیان تێدایە و بەرهەمە کۆکراوەکانیان بە شێوەیەکی سەلامەت لەناوببەن.

لەلایەکی دیکەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان هێشتا بەکارهێنانی "تی پی ئۆ"ی بە یاسا رێکنەخستووە، و ئەم ماددەیە دەچێتە پاڵ لیستێکی درێژی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە ئەوروپا قەدەغەن، بەڵام لە ئەمریکا هێشتا باون.

هەندێک لە خاوەنکارانی بواری جوانکاریی نینۆک دژایەتیی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕیوە. کۆمپانیایەکی بەلجیکی رایگەیاندووە، "هیچ بەڵگەیەکی مرۆیی نییە لەسەر مەترسیی ئەم ماددەیە" و ئەم بڕیارە "زیانێکی گەورەی ئابووری" بە کارە بچووکەکان دەگەیەنێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەر پێویست بکات گروپە تاوانکارییەکانی دەرەوەی سنوور "لەناودەبات"، و ئاشکرایکرد کە دوو لە گەورەترین گروپە تاوانکارییەکانی ئیکوادۆر دەخەنە لیستی تیرۆرەوە.

رۆبیۆ لە میانی سەردانێکیدا بۆ ئیکوادۆر وتی: "ئێستا ئەوان یارمەتیمان دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە و لەناوبردنیان."

هاوکات رایگەیاند، ئەمریکا دوو لە گەورەترین گروپە تاوانکارییەکانی ئیکوادۆر، کە بریتین لە "لۆس لۆبۆس" و "لۆس چۆنێرۆس"، وەک رێکخراوی تیرۆریستی بیانی پۆلێن دەکات.

ئەم لێدوانانە چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکیان کردە سەر بەلەمێک لە دەریای کاریبی. کۆشکی سپی رایگەیاند، لە هێرشەکەدا 11 بازرگانی ماددەی هۆشبەر کوژراون، بەڵام ناسنامەیانی ئاشکرا نەکردووە.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا قاچاخچییەکان لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکاوە وەک مەکسیک و ئیکوادۆر، روبەڕووی "کردەوەی تاکلایەنەی لەسێدارەدان" دەبنەوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، رۆبیۆ وتی "حکومەتە هاوکارەکان" یارمەتی دەدەن لە دەستنیشانکردنی قاچاخچییەکان.

رۆبیۆ وتیشی: "سەرۆک'ترەمپ' وتوویەتی دەیەوێت شەڕ دژی ئەم گروپانە بەرپا بکات چونکە ئەوان ماوەی 30ساڵە شەڕیان دژی ئێمە بەرپا کردووە و کەس وەڵامی نەداونەتەوە." ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "بەڵام لە زۆر حاڵەتدا لەگەڵ حکومەتە دۆستەکان پێویست بەوە ناکات، چونکە حکومەتە دۆستەکان یارمەتیمان دەدەن."

حکومەتەکانی ئیکوادۆر و مەکسیک تا ئێستا رایاننەگەیاندووە کە هاوکاریی هێرشە سەربازییەکان دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە، رۆبیۆ رایگەیاند کە واشنتن بڕی 13.5ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئەمنی و 6 ملیۆن دۆلار تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێشکەش بە ئیکوادۆر دەکات بۆ یارمەتیدانی لە روبەڕووبوونەوەی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان.

توندوتیژی لە ئیکوادۆر لە ساڵانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەهۆی ئەوەی گروپە تاوانکارییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی رێڕەوەکانی بازرگانیی کۆکاین شەڕ دەکەن. بەپێی ئامارە حکومییەکان، نزیکەی %70ی کۆکاینی جیهان ئێستا بە ئیکوادۆردا تێدەپەڕێت.

ئەم پۆلێنکردنە لەسەر داوای دانیال نۆبۆوا، سەرۆکی ئیکوادۆر بووە، کە روبەڕووبوونەوەکانی دژی گروپە تاوانکارییەکان بە "جەنگ" وەسف دەکات و پێشتر رایگەیاندبوو، دەیەوێت سوپای ئەمریکا و ئەوروپا بەشداری لە شەڕەکەیدا بکەن.

دانانی ئەو دوو گروپە لە لیستی تیرۆردا رێگە بە ئەمریکا دەدات کە سامان و موڵکی هەر کەسێک کە پەیوەندیی بەو گروپانەوە هەبێت بکاتە ئامانج و بەبێ سنوور زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ حکومەتی ئیکوادۆر ئاڵوگۆڕ بکات، کە رەنگە ببێتە هۆی گرتنەبەری رێوشوێنی "توند".

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بومەلەرزەكەی ئەفغانستان بۆ زیاتر لە دوو هەزار كەس بەرزبووەوە، نەتەوەیەكگرتوەكانیش هۆشداریی دەدات لە سەرهەڵدانی قەیرانی برسێتی.

تەندروستی ئەفغانستان بڵاویكردوەتەوە ژمارەی گیانلەدەستان بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتەوە گەیشتوەتە دوو هەزار و 200 كەس و  نزیكەی چوار هەزار برینداریشی لێكەوتوەتەوە، بەهۆی رۆچونی زەوی و داخرانی رێگاوبانەكانیشەوە گەیاندنی هاوكاریی بۆ لێقەوماوان و قوربانییان قورس بووە.

رێكخراوی جیهای خۆراك سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان ئاماژەی بەوە كردوە كە تەنها بەشی چوار هەفتە خۆراك لە كۆگاكانی ئەو وڵاتە هەیە و ئەوەش بەشی زیانلێكەوتوەكان ناكات و تەنانەت مەترسیی برسێتی روبەڕوی سەرجەم دانیشتوانی ئەفغانستان بوەتەوە.

بە پێی ئامارەكان تا ئێستا شەش هەزار و 782 خانو بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەفغانستان لە چەند ویلایەتێكی رۆژهەڵاتی وڵاتەكە روخاون و  زیاتر لە چوار هەزار كەسیش برینداربون لە كاتێكدا هێزی بومەلەرزەكە شەش  پلە بە پێوەری ریختەر بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدوای پەیامێكی سەرۆكی ئەمریكا، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی بۆ رێككەوتنێكی هەمەلایەنە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەی غەززە راگەیاند.

بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا  ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەربڕی كە بەپێی ئەو رێكەوتنە دەبێت بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكرێن، لە بەرامبەردا ژمارەیەك لە زیندانیكراوی فەلەستینی  ئازاد دەكرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی رێككەوتنێك بێت بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لە كەرتی غەززە.

بزوتنەوەی حەماس دووپاتیشیانكردۆتەوە، ئامادەن بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی نیشتمانی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی كەرتی غەززە، هەروەها ئامادەن لێپرسراوێتی ئەو كەرتە لە هەموو روویەكەوە بگرنە ئەستۆ.

ئەمە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە حەماس كرد دەستبەجێ سەرجەم بارمتەكانی ئیسرائیل كە نزیكەی 20 بارمتە دەبن ئازاد بكات، جەختیشیكردەوە، هەركاتێك حەماس ئەو كارەی كرد ئەوا رەوشەكە زۆر بەخێرایی دەگۆرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) یەکەمین هەنگاوەکانی پڕۆسەی فرۆشتنی بلیتەکانی جامی جیهانی 2026ی ئاشکرا کرد، کە پشت بە سیستەمێکی نرخدانانی داینامیکی دەبەستێت و بە پێی خواستی کڕیار  گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

لە ئێستادا، نرخی بلیتەکانی یارییە تاکەکەسییەکان لە 60 دۆلاری ئەمریکییەوە بۆ یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان دەستپێدەکات و دەگاتە 6710 دۆلاری ئەمریکی بۆ دابینکردنی شوێنێک لە یاریی کۆتاییدا. پێشبینی دەکرێت ئەم نرخە لە مانگەکانی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

هاندەران کە خاوەنی کارتی ڤیزا بن و ناویان تۆمار کردبێت بۆ بەدەستهێنانی کارتی ناساندنی فیفا (FIFA ID)، کە بە ئاسانی لە رێگەی وێبسایتی فیفاوە بەدەست دەهێنرێت، دەتوانن لە نێوان 10 بۆ 19ی ئەیلولدا بەشداری لە تیروپشکی فرۆشتنی پێشوەختەدا بکەن. ئەو کەسانەی لە رێگەی ئەم تیروپشکەوە هەڵدەبژێردرێن، لە 29ی ئەیلولدا ئاگادارییان پێدەگات و لە 1ی تشرینی یەکەمەوە دەتوانن بلیت بکڕن.

هەروەها بڕیاردراوە کە زۆرترین رێژەی فرۆشتن بریتی بێت لە چوار بلیت بۆ هەر کەسێک بۆ هەر یارییەک، لەگەڵ رێگریکردن لە کڕینی زیاتر لە 40بلیت بۆ هەر کەسێک لە ماوەی تەواوی پاڵەوانێتییەکەدا.

جامی جیهانی 2026 لە نێوان 11ی حوزەیران و 19ی تەممووزی 2026 بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت. تا ئێستا 13 هەڵبژاردە مافی بەشداریکردنیان لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەست هێناوە، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت. لە دیارترین ئەو هەڵبژاردانەی سەرکەوتوون، ئەرجەنتین کە هەڵگری نازناوە و هەڵبژاردەی بەڕازیلن. هەروەها بڕیارە وڵاتانی میواندار هەموو سێ یارییەکەی قۆناغی کۆمەڵەکانیان لەسەر خاکی خۆیان ئەنجام بدەن.

پێشبینی دەکرێت قۆناغی دووەمی فرۆشتنی بلیت لە نێوان 27 بۆ 31ی تشرینی یەکەمدا دەستپێبکات، و بلیتەکان لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمەوە تا سەرەتای کانوونی یەکەم بەردەست دەبن بۆ کڕین. قۆناغی سێیەمیش دوای ئەنجامدانی تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە و دیاریکردنی خشتەی یارییەکانی قۆناغی یەکەم لە 5ی کانوونی یەکەمی داهاتوودا دەستپێدەکات. ئەو کاتە هاندەران دەرفەتێکی دیکەیان دەبێت بۆ کڕینی بلیتە ماوەکان بەپێی پێشینەی حجزکردن، بە نزیکبوونەوەی کاتی دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیت هیگسیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمێکی ڤەنزوێلی کە "پڕ بوو لە ماددەی هۆشبەر" لە دوێنێدا، رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنها لەم هێرشەدا ناوەستێت و بەردەوام دەبێت."

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بەم هێرشە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستە کردووە و هۆشداری داوە کە "روبەروبوونەوەمان لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، تەنها بە بۆمببارانەکەی دوێنێ کۆتایی نایەت.. ئەمە کۆتایی نییە، بەڵکو تەنها سەرەتایە.

" هیگسیس ئاماژەی بەوەش کرد کە مادۆرۆ لەبەردەم هەڵبژاردەی گرنگدایە بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدات، و وتیشی: "ئەم گەشەسەندنە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە دینامیکییەتەکانی دەوروبەری ڤەنزوێلا."

لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەتیکردەوە چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکە ئاشکرا بکات، کە بووە هۆی کوژرانی 11 چەکداری رێکخراوی "ترین دی ئاراگوا" کە وەک تێرۆریست پۆلێن کراوە.

شایەنی باسە، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا سوێندی خوارد کە گرووپی "ترین دی ئاراگوا" لەناوبەرێت، کە بە مەترسیدارییەکی زۆر ناسراوە و چالاکییەکانی بریتین لە بێزارکردن، بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ماددە هۆشبەرەکان، رفاندن و تاوانەکانی کوشتن. هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەڵاتێکی بە دەیان ملیۆن دۆلار تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسانەی زانیاری دەدەن کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دەستگیرکردنی سەرکردەکانی ئەو گرووپە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ئەمریکا، ئەم گرووپە نزیکەی 5000 چەکدار لەخۆدەگرێت، کە لە ئەمریکای لاتین بڵاوبوونەتەوە و بە رێگەی نایاسایی لە رێگەی ڤەنزوێلاوە گەیشتوونەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ڤەنزوێلاش "ترین دی ئاراگوا" بە بەهێزترین گرووپی چەتە لە وڵاتەکەیدا پۆلێن دەکات، تا رادەیەک کە هەندێک لە پۆلیسەکانی ڤەنزوێلا بۆ ئەمریکا هەڵدێن لە ترسی دەسەڵات و هێزی ئەو گرووپە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێكی باڵای پەیەدە رایگەیاند دیمەشق لە ژێر فشاری توركیا دەیەوێت لە رێككەوتنی 10 ئادار لەگەڵ هەسەدە بكشێتەوە.

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە لە چاوپێكەوتنێكی میدیایدا رایگەیاند، حكومەتی كاتی دیمەشق بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع دەیەوێت لە رێككەوتنەكەی 10ی ئاداری ئەمساڵ كە لەگەڵ باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەسەدە ئیمزا كراوە بكشێتەوە و ئەوەش لە ژێر فشاری راستەوخۆی توركیایە.

ساڵح موسلیم ئاشكرای كردوە، دەسەڵاتی دیمەشق دانوستانەكانی پاریس كە بڕیاربو لە نێوان مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع بەڕێوەبچێت بە ئەنقەست هەڵوەشاندوەتەوە و ئەوەش ئاماژەی رونە كە ئامادە نین پابەندنی رێككەوتنەكە بن و بەوەش هەوڵی پاشەكشێ بە كورد دەدەن.
بە وتەی ئەو لێپرسراوەی رۆژئاوای كوردستان هەوڵەكانی دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق دژی پێكهاتە جیاوازەكانی سوریا دەریدەخات كە درێژەپێدەری سیاسەتەكانی رژێمی پێشوی سوریایە و ئامادە نییە رەچاوی مافەكانی كورد و پێكهاتەكانی تری سوریا بكات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا هێرشی كردە سەر بەلەمێكی وڵاتی ڤەنزوێلا و دۆناڵد ترەمپ پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی سەرۆكی ڤەنزوێلا دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا لە دەریای كاریبی هێرشیان كردە سەر بەلەمێكی پڕ لە ماددەی هۆشبەر, كە لە ڤەنزوێلاوە بە ئاڕاستەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەهات و لە ئەنجامی هێرشەكە 11 كەس گیانیان لەدەستدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە رووداوەكە كرد و ئەو 11 كەسەی بە تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر ناوبرد.

 لای خۆشییەوە ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتین ترەمپ سورە لەسەر بەكارهێنانی هێز بۆ لەناوبردنی باندی قاچاغچێتی ماددەی هۆشبەر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: سەرۆکی کۆریای باکور و چین و روسیا خەریکی پیلانگێڕیین دژی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نوسیویەتی: شی جین پینگ و کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن خەریکی پیلانگێڕیین دژی وڵاتەکەی.

دۆناڵد ترەمپ، بە گاڵتەجاڕییەوە هیوای رۆژێکی نایاب بۆ سەرۆکی چین و گەلەکەی دەوخوازێت و دەڵێت: گەرمترین سڵاوی خۆی ئاڕاستەی پوتن و کیم جۆنگ ئون دەکەم کاتێک سەرقاڵی پیلانگێڕیین.

ئەمە لەکاتێکدایە، کیم جۆنگ ئون و ڤلادیمێر پوتن لە پایتەختی چین کۆبوونەوە و بەشدارییان کرد لە نمایشی سەربازی ئەو وڵاتە، بەبۆنەی 80 ساڵەی شکستی ژاپۆن بەرانبەر بە چین لە جەنگی جیهانی دووهەمدا.

جێگەی ئاماژەیەوە، ئەو وڵاتە گەورەترین نمایشی سەربازی ئەنجامدا و چەندین چەکی ئەتۆمی و فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو، هەروەها چەندین موشەکی نوێی جۆری هایپەرسۆنیک نمایشکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشوی سوریا دەرکرد بەتۆمەتی کوشتنی ژمارەیک رۆژنامەنوس لە رابردوودا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، دادگای فەرەنسی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لێپرسراوی حکومەتی پێشوی سوریا دەرکردووە، لەنێویشیاندا ماهر ئەسەد فەرماندەی فیرقەی چواری زرێپۆش و عەلی مەملوک سەرۆکی دەزگای هەوالگری و بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا، بەتۆمەتی کوشتنی دوو رۆژنامەنوس لە ساڵی 2012 دا لە پارێزگای حومس لە سوریا.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو دوو رۆژنامەنوسە خەڵکی ئەمریکا و فەرەنسا بوون و بۆ روماڵکردنی روداوەکانی سوریا لەساڵی 2012 سەردانی ئەو وڵاتەیان کردوە و لە ناوەندێکدا کە رۆژنامەنوسانی تێدابووە بەهۆی بۆردومانێکەوە کوژراون. 

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا شیکاگۆ بە مەترسیدارترین شاری جیهان ناودەبات و بەڵێن دەدات کێشەی تاوان لەو شارە چارەسەربکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی لە شیکاگۆ ئەگەرێکی بەهێزە، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی تاوان لەو شارە.

وتیشی، شیکاگۆ مەترسیدارترین و خراپترین شاری جیهانە، لەئێستادا پێویستە بەخێرایی چارەسەری ئەو شارە بکرێت لە رووی ئاسایشەوە.

ترەمپ، بەڵێن دەدات بە خێرایی کێشەی تاوان لەو شارە چارەسەردەکات، وەک چۆن لە ماوەی رابردوودا کێشەی واشنتۆن دی سی چارەسەرکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، جەی بی پریتزکەر حاکمی دیموکراتەکانی ویلایەتی ئیلینۆیسە کە شیکاگۆی لێیە، زۆر پێویستی بە یارمەتی هەیە، بەڵام هێشتا درکی پێناکات.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماری رێژەی تاوانی لەو شارە ئاشکراکردووە، کە تا کۆتایی هەفتەیی رابردوو 54 کەس لە شیکاگۆ تەقەیان لێکراوە و هەشت کەسیان کوژراون.

لە کۆتایی قسەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، بەمزووانە سەلامەتی و ئاسایش دەگەڕێنێتەوە بۆ شیکاگۆ.

جێگەی ئاماژەیە، سەرۆکی کۆمارییەکان چەندین جار هەڕەشەی ناردنی هەزاران سەربازی ئەمەریکای کرد بۆ مۆڵگەکانی دیموکراتەکانی وەک شیکاگۆ و بالتیمۆر، ئەو شارانەی بە وتەی خۆی بەدەست رێژەی بەرزی تاوان و ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە دەناڵێنن.

هەروەها ترەمپ لە مانگی ئابدا هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ واشنتۆن رەوانە کرد، ئەمەش بە وتەی خۆی ئاسایشی شارەکەی بەرزکردوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تادێت ئاماری گیان گیان لەدەستدان و قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان زیاتر دەبێت و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتوەتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس و زیاتر لە پێنج هەزار خانوو روخاون.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی دوێنێی رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە ئاماری گیان لەدەستدان بۆ هەزار و 411 کەس بەرزبووەتەوە, سێ هەزار 124 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها پێنج هەزار و 400 خانوش روخاون، چەندین گوندیش بەهۆی زیانی زۆرەوە دانیشتوانەکەی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشبینی دەکرێت سەدان کەس لەژێر داروپەردووی خانو و شوێنە روخاوەکاندا بەجێمابن، هەروەها هەوڵە فریاگوزاریەکان بەردەوامە بۆ رزگارکردن و چارەسەرکردنی بریندارانی بومەلەرزەکە.

ئەفغانستان، بە بەردەوامی روبەڕوی بومەلەرزە دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیی وڵاتەکەیە کە دەکەوێتە سەر هێڵی بەریەککەوتنی پلێتە تەکتۆنیە ئاسیایی وئەوروپیەکان لە ناوچەی شاخاوی هیندو کوش، هەروەها هەڵکەوتەی شاخاویی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان مەترسی داڕمانی زەویی لێ دەکەوێتەوە، ئەمەش ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ گەیاندنی یارمەتی و رزگارکردنی هاووڵاتیان زۆر قورس دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەمریكا شكستیهێناوە لە رێگریكردن لە فرۆشتنی نەوتی ئێران.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرباری هەموو هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ راگرتنی فرۆشتنی نەوتی ئێران و پەكخستنی بازرگانی دەرەكی ئێران، بەڵام شكستهێناوە و بە دڵنیاییەوە فشار و بڕیارە نێودەوڵەتییەكانیش ئابوری ئێران پەكناخەن.

وتیشی، بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سزای نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران لە خۆناگرێت، بەڵكو تەنها پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمیەوە هەیە و ئەوەش كاریگەری كەمتری لەسەر ئێران دەبێت بەراورد بە سزا تاكلایەنەكانی ئەمریكا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ یەكەمجار لە دوای 14 ساڵ، حكومەتی سوریا كاروانێكی نەوتی خاوی لە بەندەری تەرتوسەوە هەناردەی دەرەوە كرد. 

لێپرسراوێكی سوریا لە كەرتی وزە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەو كاروانە 600 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی قورسی لەخۆگرتووە، كە لە بەندەری تەرتوسەوە هەناردە كراوە و كۆمپانیای "بی سێرڤ ئینێرجی" نەوتەكەی كڕیوە، ئەوەش یەكەم هەناردەی نەوتی سوریا لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا.

سوریا لە ساڵی 2010 رۆژانە 389 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد، دوای روخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدیش، حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە بەڵێنیدا بە بوژاندنەوەی ئابوری سوریا و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، زۆرینەی كێڵگە نەوتییەكانی سوریاش دەكەونە باكوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، واتە ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی كورد دایە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە گوندێكی رۆژئاوای سودان زیاتر لە هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و تەنها یەك كەس رزگاری بوو.

سوپای سودان رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە رۆژئاوای سودان، رۆچوونی زەوی رویداوە و لە ئەنجامدا گوندێكی سەر بە هەرێمی دارفۆر بە تەواوی لەناوچووە و بەهۆیەوە جگە لە یەك كەس، تەواوی دانیشتووانی گوندەكە كە زیاتر لە هەزار كەس بوون گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا ناتوانن زانیاری ورد بڵاوبكەنەوە، بەڵام لە ئێستادا تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان و دەزگا فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەكان بە هاوبەشی سوپای سودان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمی خەڵكی گوندەكەن لەژێر داروپەردووی خانووە روخاوەكاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5455565758...586