سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت ئەگەر لەگەڵە رێنەكەون، ئەنجامەكەی زۆر بە ئازار دەبێت. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە كەناڵی ئێن بی سی راگەیاندووە، گەشبینە بە رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر رێكنەكەون ئەنجامەكەی زۆر بە ئازار دەبێت.

ترەمپ وتیشی: ئێرانییەكان لە رووی سەربازییەوە زۆر بێ هێزبوون و تاران رەزامەندی لەسەر هەموو داواكارییەكانی ئەمریكا دەربڕیوە .
ئاماژەشی بەوەشكردووە،  قسەی سەركردەكانی ئێران  لە كۆبونەوەكاندا زۆر جیاوازە لەو قسانەی كە بۆ میدیاكان دەیكەن.