ئەنجومەنی نێودەوڵيتی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا: لە سێ هەفتەی داهاتودا گەروی هورمز نەکرێتەوە، کیشوەرەکە روبەڕوی قەیرانی سوتەمەنی فڕۆکە دەبێتەوە
بڵند
١٠ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا (ACI) هۆشدارییەکی بەپەلەی داوەتە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کە ئەگەر لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا تەنگی هورمز بە شێوەیەکی جێگیر نەکرێتەوە، کیشوەرەکە روبەڕوی قەیرانێکی سیستماتیکی کەمیی سوتەمەنی فڕۆکە دەبێتەوە.
دامەزراوەکە، کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 600 فڕۆکەخانە دەکات، داوای گرتنەبەری رێکاری خێرا دەکات وەک کڕینی بەکۆمەڵی سوتەمەنی و کەمکردنەوەی بەربەستە یاساییەکان بۆ هاوردەکردن، هەروەها داوای دروستکردنی سیستمێکی تایبەت دەکات بۆ چاودێریکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و کۆگاکانی سوتەمەنی.
لەو نامەیەدا کە ئاراستەی کۆمپسۆنی ئەوروپا کراوە، جەختکراوەتەوە، قەیرانی سوتەمەنی، سوتەمەنی نەک تەنها گەشتە ئاسمانییەکان پەک دەخات، بەڵکو زیانێکی قورس بە ئابووری ئەوروپا دەگەیەنێت.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت بەهۆی جەنگی ئەمریکا وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران بەراورد بە پێش دەستپێکردنی جەنگەکە زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە و ئەم قەیرانە دەبێتە هۆی خراپتربونی لێکەوتە ئابوورییەکان.


