خۆپیشاندەران داوای یەکگرتنەوەی پارچە دابڕاوەکانی خاکی وڵاتەکەیان دەکرد بە تایبەت شاری "فاماگوستا" کە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیایە، ئەو داوایەشیان لە دژی لێدوانێکی "ئەردۆغان" بوو کە پشتیوانی بۆ چارەسەری دوو وڵات دەربڕی.
"ئەردۆغان" بۆ بەشداری کردن لە ٤٧ەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی ئاشتی قوبرس چووە کۆماری تورکی قوبرسی باکور و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوای چارەسەری دوو وڵاتی کرد و بەردەوامیدان بە پشتیوانی کردنی تورکانی قوبرسی دووپاتکردەوە.
پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای "خوزستان" دژی کەمی ئاو بەردەوامە و ھێڵی ئینتەرنێتیش لە چەند ناوچەیەک بڕاوە، بە پێی پارچە ڤیدیۆیەکیش دەردەکەوێت کە پۆلیسی ئێران بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و گازی فرمێسکڕێژ بڵاودەکەنەوە و پێکدادان ڕوویداوە. ھەندێک لە میدیاکانیش دەڵێن، ھێزی زیاتر ڕەوانە کراوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
زۆربەی خەڵکی پارێزگای خوزستان عەرەبن و بە دەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، بەھۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەندین کەس کوژراون و دەستگیرکراون، لێپرسراوانی ئێرانیش پلانێکیان بۆ گەیاندنی ئاو بە ٤٧١ گوندی سەر بەو پارێزگایە ڕاگەیاندووە.
بە وتەی "پرایس"، ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی "ڤییەنا"، بەڵام "ئێران" داوای کاتی زیاتری کردووە و سزاکانیش تەنھا لە ڕێگەی دیپلۆماسی ھەڵدەگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، لە دانوستانەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان "واشنتۆن" و "تاران" پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام ھیچ ڕێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە.
پێشتریش "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی، ڕێککەوتنێک ھەیە لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندانیکراو، ئەو ڕێککەوتنەش پەیوەندی بە دانوستانەکان و ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی حاجیان لە مەککەوە بۆ مینا تا بچنە سەر کێوی عەرەفە، ھاوکات تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بۆ پاراستنی حاجیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ کراوە.
وەزارەتی تەندروستی سعودیەش رایگەیاندووە، تا ئێستا رەوشی تەندروستی حاجیان جێگیرە و ھیچ نەخۆشی و پەتایەک لە نێو حاجیاندا تۆمار نەکراوە و تەواوی ئامادەکارییەکانیشیان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی حاجیان بکەن.
بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ ساڵی دووەم رێورەسمی حەج جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێوەدەچێت نزیکەی ٦٠ ھەزار حاجی بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەشداری رێورەسمەکە دەکەن، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار حاجی بەشداری رێورەسمی حەجیان کردوە .
میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە رێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵاتەکەی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای خوزستان تەرخان بکات و بەدواداچوونی بە پەلە بۆ ئەو پرسە بکات.
ماوەی چوار رۆژە، خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و لە ھەندێک ناوچە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ کەس کوژراون و میدیای ئێران تەنھا کوژرانی یەک کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەھۆی بۆردومانکردنی شارۆچکەی ئەحسم لە ڕیفی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، ٧ مەدەنی کوژراون سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و چواریان ژن و سیانیان منداڵ بوون، ھەر بەھۆی بۆردومانەکەوە ٩ کەس برینداربوون، کە ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نەکراوە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا و ئەمریکا ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندایکراو بەڵام نا دڵنیایی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە وای کردووە، کە ئەمریکا بەڵێنەکەی ئێران بۆ ئازادکردنی زینداییکراوەکان بە بەخشینی ھیوا بە کەسوکاریان بزانێت و ئەوەش ڕابگەیەنێت کە لە واقیعدا ڕێککەوتن نەکراوە.
عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستان، ئاشکرایکرد، حکومەت و ھۆزەکان پشتیوانی سەرخستنی ھەوڵەکانیان دەکەن.
ھەر سەبارەت بە دانووستانەکان، سەرچاوەیەکی ئەفغانی باسی لەوەکردووە، وتووێژەکانی ئاشتی بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و ئەوەی ئێستا پێویستە بەدیھێنانی ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی ھێرشە سەربازییەکان.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز، پزیشکێکی ڤێتەرنەری تەمەن ٥٣ ساڵ کە لە یەکێک لە پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاژەڵان کاری کردووە و شیکردنەوەی بۆ جەستەی چەند مەیمونێک کردووە، توشی ڤایرۆسەکە بووە و دوای چەند ھەفتەیەکیش نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە و لە ٢٧ی مانگی رابردووش گیانی لەدەستداوە.
پێشتر چین ھیچ حاڵەتێکی مردن و زۆر قورسی ئەم ڤایرۆسەی تۆمار نەکردووە کە بە ڤایرۆسی مەیمونی بی ناسراوە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٢٣ دۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکەش لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی برۆکسڵ، ژمارەیەک ژن و منداڵی کەسوکاری چەکدارانی داعشی بە ڕەچەڵەک بەلژیکی، ڕادەستی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و ڕێکارەکانیش لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنیان داوە، کار بکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڤاکسینی کۆرۆنا بە زووترین کات بۆ کەمپەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی دوورخستنەوەی منداڵان لە کەمپی ھۆل لە "فکری توندڕەوی".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەردەوامبوونی تورکیا لە بڕینی ئاو لە شاری حەسەکە، گەیەنراوەتە پەرلەمانی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بزوتنەوەکە ھەوڵ دەدات وەفدە نۆ ئەندامییەکەی کابوڵ قایل بکات سیستمی حوکمڕانی و دەستوری ئەو وڵاتە بگۆڕدرێت.
ڕۆژێک پێش گفتوگۆکان حامید کارەزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە فڕۆکەخانەی کابولەوە وەفدی ئەفغناستانی بەڕێکرد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییشدا ڕایگەیاند، ھیواخوازە ئەو سەردانە ئەنجامێکی باشی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ئەفغانستان ھەبێت.