جیهانجیهان

ئەندریا تورچاک ئەمینداری ئەنجومەنی گشتی حزبی روسیای یەکگرتوو رایگەیاند، بەپێی ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیاکراونەتەوە، لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا بە بەدەستھێنانی سێیەکی دەنگەکان سەرکەوتوو بون و لە کۆی ٤٥٠ کورسی پەرلەمان، ٣١٥ کورسیی بەدەستدەھێنن، بەو شێوەیەش زۆرینە دەمێننەوە و دەتوانن بەبێ رەزامەندی حزب و لایەنەکانی تر دەستور ھەموار بکەنەوە.


لیژنەی ھەڵبژاردنی ناوەندی روسیاش رایگەیاند، تا ئێستا رێژەی لەسەدا ٧٠ی دەنگەکانیان جیاکردووەتەوە و حزبی روسیای یەکگرتوو تا ئێستا لە پێشەوەیە و رێژەی لەسەدا ٤٨ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و حزبی شیوعیش بە بەدەستھێنانی لە سەدا ٢٠ی دەنگەکان لە پلەی دوەمدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ یەکەمجارە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەکگرتوەکان راستەوخۆ و روبەڕوو بەڕێوەبچێت و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و لێپرسراوانی وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەکاندا گەیشتونەتە نیویۆرک، بەرھەم ساڵح سەرۆکی عێراقیش لە نیویۆرک بەشداری لە کۆبونەوەکاندا دەکات،  ھەندێک لە سەرۆکەکانیش لە رێی ڤیدیۆوە بە ئۆنلاین بەشدار دەبن. 


لە کۆبونەوەکانی ئەمساڵدا، روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و زیادکردنی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ دەکرێن.


ساڵی رابردوو بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جانێت یلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندوە، پێویستە کۆنگرێس ئاستی قەرز بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە دروستبونی قەیرانێکی ئابوری گەورە و مێژوویی بکات کە ھەڕەشەی لەسەر ئەمریکا دروستکردوە. 


وتیشی، ھیچ کات ئەمریکا لە دانەوەی قەرز دوا نەکەوتوە، چونکە ئەگەر کارێکی لەو شێوە بکات قەیرانەکان گەورەتر دەبن.


بەپێی یاسای قەرز کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دانراوە، ئەمریکا ناتوانێت لە ٢٨ ترلیۆن و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیاتر قەرز بکات، بە وتەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکاش ئەگەر ئەو بڕە زیاد نەکرێت، لەماوەی داھاتوودا ملیۆنان ئەمریکی بێ پارە دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە شاری جنین لە باکوری کەناراوەکانی خۆرئاوا دەستگیرکراونەتەوە و لە ئێستادا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت ، لە رۆژانی ١٠ و ١١ ی ئەم مانگەشدا ، سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی ٤ ھەڵھاتووی تری فەلەستینی لە باکوری ئیسرائیل راگەیاند. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا نابێتە شوێنێک بۆ راگرتنی ئەو سەدان ھەزار کۆچبەرەی کە دەیانەوێت روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن و پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. 


وتیشی، ئێستا وڵاتەکەی چوار ملیۆن و نیو کۆچبەری لەخۆگرتووە و ئامادە نین ببنە خزمەتکاری دراوسێکانیان و دەبێت بە ھاوبەشی ئەو دۆسیە یەکلا بکەنەوە.


ھاوکات کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران کردووە و تورکیاش بۆ یۆنان ھاوبەشێکی گرنگە.
بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەردۆغان و میتسوتاکیس لە پەراوێزی چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆببنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشتریش جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو، بڕیاری بانگھێشتکردنەوە و کشانەوەی باڵیۆزەکان لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە دراوە، چونکە ماکرۆن پێی وایە ئەوەی ئوسترالیا و بەریتانیا و ئەمریکا کردوویانە مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر وڵاتەکەی.


دوای کشانەوەی باڵیۆزەکانی فەڕەنسا، نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، فەڕەنسا ھاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئەمریکایە و بە ھیوایە لە ڕۆژانی داھاتوودا لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیەیە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە تەلەفیزیۆنی سی ئین ئێنی ڕاگەیاندووە، ھاتنە ناوەوەی سوتەمەنی ئێران بۆ خاکی لوبنان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیەتی، چونکە ئەو کارە بە بێ پرس و ڕاوێژی حکومەتی لوبنان کراوە و ئەوەش نیگەرانی کردووە.


ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکەم بارە سوتەمەنی عێراق گەیشتە لوبنان کە بە پێی ڕێککەوتنی نێوانیان بڕیارە بەغداد یەک ملیۆن تۆن سوتەمەنی ھەناردەی بەیروت بکات.


دوو ساڵ زیاترە لوبنان بە دەست قەیرانی سوتەمەنییەوە دەناڵێنێت و تەنھا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نرخی سوتەمەنی چوار ھێندە بەرزبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرانە، لەلایەن قاچاغچییەکەیانەوە بە جێھێڵراون، بەھۆی بەھێزی شەپۆلی دەریاوە ڕێگەیان لێ تێکچووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوھیل شاھین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند، ئاھەنگی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئەفغانستانیان دواخستووە، چونکە ھەندێک بۆچوون لەناو بزوتنەوەکەدا ھەبووە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە کابینەکەدا بکرێت و ھەموو وەزیرەکانیش دیاری بکرێن ئەوکات ڕابگەیەنرێت.


وتیشی، ئەو وڵاتانەی بانگھێشتی ڕاگەیاندنی حکومەت کراون، لە دواخستنی ڕاگەیاندنەکە ئاگادار کراونەتەوە.


لە بارەی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ ئەمریکا، وتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، ئامادەن بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ھێرشە ئاسمانییەکەی مانگی ڕابردووی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کابوڵ بە ھەڵە ئەنجامدراوە، کە بەھۆیە ١٠ ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەستدا و حەوتیان منداڵ بوون.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، ژەنەڕال ماک مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا داوای لێبوردنی کردووە و ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئانیگرێت کرامپ کارێنپاوەر وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بە نیازە پێشنیازێک بخاتەڕوو بۆ دروستکردنی ھێزێکی بەرگری وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئەوروپا و دڵنیاییش بە ئەمریکا دەدات کە ئەو ھەنگاوە بۆ دژایەتیکردنی واشنتۆن نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپاوە ھەیە.


لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەشی لە پۆستەکەی بەھۆی خراپی گواستنەوەی خەڵک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، کارێنپاوەر دەڵێت، بە نیاز بووە دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام دواتر پەشیمان بووەتەوە.


سەرەتای ئەم مانگەش یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بارەی دروستکردنی ھێزی تایبەت بە ئەوروپا ھۆشداریدا و وتی، پێکھێنانی ئەو ھێزە ناتۆ لاواز دەکات و ئەوروپاش دابەش دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە چوارشەممەی داھاتوو ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆو بایدن، میوانداریی لوتکەی جیھانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات کە سەرۆک و سەرکردەکانی بەشێکی زۆری وڵاتان ئامادەی دەبن.


جین ساکی وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەمریکاش دەڵێت، ئامانجی لوتکەکە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، فراوانکردنی ھەوڵەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لاوازکردنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا.


وتیشی، لە لوتکەکەدا ھەوڵی دروستکردنی تێڕوانینێکی ھاوبەشیی جیھانیی دەدەن بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنراڵ جۆن ھایتن جێگری سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕووسیا خاوەنی سوپا و ھێزێکی چەکداری بەھێزە و پێویستە بزانرێت لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا چۆن ئەو پێشکەوتنەی لە بواری سەربازیدا بەدەستھێناوە، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەو پێشکەوتنەی ڕووسیا لە بواری سەربازیدا لە ماوەیەکی کەم و کتوپڕ نەبووە، بەڵکو کاری زۆری بۆ کراوە.


وتیشی، یەکێک لە ھۆکار و پاڵنەرە سەرەکییەکانی ڕووسیا بۆ پێشکەوتنی لە بواری سەربازیدا، مەترسییەکانی بووە لە ئەمریکا و ناتۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیسڕائیل و ئیمارات و بەحرەین و مەغریب ڕایگەیاند، ھانی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دەدەن ھاوشێوەی ئیماڕات و بەحرەین و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی و بەھێز بکەنەوە و ئامانجیش لەو داوایەی ئەمریکا فراوانترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سەرجەم وڵاتانە.


وتیشی، ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە ھەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکات پەیوەندییەکانی ئیسڕائیل لەگەڵ سەرجەم وڵاتان ئاسایی بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیونێکدا لە گوندەکانی عابد و فەلاحە سەر بە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان ٢٧ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەدا گرتووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکە بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بووە.


ھێزەکانی سوریاری دیموکراتیش (ھەسەدە) ڕایگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو سەرکردەیەکی داعش لە سنوری دێرەزوور دەستگیرکرا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

واین مارۆتۆ وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە تویتەر رایگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ھاوبەشە عێراقییەکانی لە ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش و پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدیھێنانی ئاسایشی ناوچەکە. 


جەختیشیکردەوە، پێکەوە دەمێنن بۆ رێگری لە گەڕانەوەی داعش.  


تویتەکەی وتەبێژی ھاوپەیمانان دوای رۆژێک لە راگەیاندنی رێککەوتنی ئەمریکا و عێراق دێت لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی پلانی کەمکردنەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ و گۆڕینی ئەرکی ھێزەکان لە بنکەکانی ھەولێر و ئەنبار لە سەربازییەوە بۆ ڕاوێژکاری و ڕاھێنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...549550551552553...611