یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی مەیمون لە چین تۆماردەکرێت
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز، پزیشکێکی ڤێتەرنەری تەمەن ٥٣ ساڵ کە لە یەکێک لە پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاژەڵان کاری کردووە و شیکردنەوەی بۆ جەستەی چەند مەیمونێک کردووە، توشی ڤایرۆسەکە بووە و دوای چەند ھەفتەیەکیش نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە و لە ٢٧ی مانگی رابردووش گیانی لەدەستداوە.
پێشتر چین ھیچ حاڵەتێکی مردن و زۆر قورسی ئەم ڤایرۆسەی تۆمار نەکردووە کە بە ڤایرۆسی مەیمونی بی ناسراوە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٢٣ دۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکەش لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوە.