ئێران: لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی ئاڵوگۆکردنی ١٠ زیندانیکراو ڕێککەوتووین
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نەکراوە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا و ئەمریکا ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندایکراو بەڵام نا دڵنیایی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە وای کردووە، کە ئەمریکا بەڵێنەکەی ئێران بۆ ئازادکردنی زینداییکراوەکان بە بەخشینی ھیوا بە کەسوکاریان بزانێت و ئەوەش ڕابگەیەنێت کە لە واقیعدا ڕێککەوتن نەکراوە.