رۆحانی بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خوزستان تەرخان دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢١
میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە رێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵاتەکەی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای خوزستان تەرخان بکات و بەدواداچوونی بە پەلە بۆ ئەو پرسە بکات.
ماوەی چوار رۆژە، خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و لە ھەندێک ناوچە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ کەس کوژراون و میدیای ئێران تەنھا کوژرانی یەک کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.