جیهانجیهان

بە پێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ھێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پارێزگای ئیدلب ئەنجامدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کەنەدا، میدیاکانی کەنەدا ڕایانگەیاندووە، لیبراڵییەکان بە سەرۆکایەتی "ترۆدۆ" لە ١٥٤ بازنەی ھەڵبژاردن لە پێشەوەن و پارێزگارەکان لە ١٢١ بازنە لە پێشەوەن و لە پلەی دووەمدان.


بە پێی میدیاکانی کەنەدا، ھێشتا ئەنجامەکان یەکلانەکراونەتەوە، بەڵام لە ئەگەری سەرکەوتنی "لیبراڵییەکان" ئەوا "ترۆدۆ" بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.


پەرلەمانی کەنەدا لە ٣٣٨ کورسی پێکھاتووە، لیبراڵییەکانیش بۆ ئەوەی سەربکەون پێویستیان بە بەدەستھێنانی ١٧٠ کورسی ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە دانیشتنی پەرلەماندا ڕاگەیەنراوی حکومەتی خوێندەوە و ڕایگەیاند، حکومەتەکەی دوای وەرگرتنی متمانە بەڵێن دەدات گفتوگۆی خێرا لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی دراو بکات سەبارەت بە پشتیوانیکردنی پلانی بوژاندنەوەی وڵات و دەستپێکردنی چاکسازی لە سەرجەم بوارەکاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بۆریل"  ڕایگەیاند، وەزیرانی بەریتانیا و چین و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە "نیویۆرک"، سەبارەت بە ئەتۆمی ئێران کۆنابنەوە.


لێدوانەکەی "بۆریل" لە کاتێکدایە کە "جان ئیڤ لۆردیان" وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو کە ئەو وەزیرانە لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە، تاوەکو دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لە "ڤییەنا" دەستپێبکەنەوە.


"بۆریل" ڕاشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی فەڕەنسا دەکات لە قەیرانی ژێر دەریایی ئوسترالی، لە دژی ئەمریکا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە چەکدارەکان شکستیان ھێناوە بە ھەوڵی ژمارەیەک ئەفسەری سوپا بۆ دەستگرتن بەسەر حکومدا و لە ئێستادا ڕەوشەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.


ئاشکراشیکرد، ٤٠ ئەفسەر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، زۆرینەی ئەفسەرەکانیش پێشتر سەر بە عومەر بەشیر سەرۆکی پێشووی سودان بوون.


بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشەکەش، ئەنجومەنی سەروەری سودان و فەرماندە ئەمنییەکان کۆبوونەوەیەکی بە پەلەیان ئەنجامداوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە "واشنتۆن" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا کە ڕۆژانی ١٧ بۆ ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، زۆرترین ھێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەریان و لە ٥٠٪ی ھێرشەکانیش لە خاکی ئەمریکاوە بوون، کە ئامانج لێیان ناشرینکردنی حزبی دەسەڵاتداری ڕووسیا بووە و داوا دەکەن ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات. 


پێشتریش "ڤالنتینا ماتڤیینکو" سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ڕەنگە سزای ئەو وڵاتانە بدەن کە بە ھێرشی ئەلکترۆنی سیستمی ھەڵبژاردنی ڕووسیایان کردووەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی "شەرقلئەوسەت" لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ھیچ وەفدێکی ئەمریکی بە نھێنی نەچووەتە سوریا، بەڵام "جۆی ھۆد" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ خۆرھەڵاتی نزیک، قسەی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" کردووە و دڵنیای کردووەتەوە، کە سوریا جیاوازە لە ئەفغانستان و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھەسەدە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی ئەو گرووپە، چونکە تا ئێستاش داعش مەترسیەکی گەورەیە لە سوریا.


سەرچاوەکە وتیشی، ھەسەدە ھاوبەشێکی سەربازی ڕێزلێگیراوە بۆ ئەمریکا، بەڵام بە بێ ھاوکاری واشنتۆن ناتوانێت بەردەوام بێت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش یان ڕاگرتنی ھەزاران دەستگیرکراوی داعش و خێزانەکانیان.


ئەوە لە کاتێکدایە دەنگۆی چوونی وەفدێکی باڵای ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی جۆی ھۆد بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە بڵاوکرایەوە، کە بە پێی زانیارییەکان مەزڵوم کۆبانێ داوای لە جۆی ھۆد کردووە، ئەمریکا ناوچەیەکی دژەفڕین لە ڕۆژئاڤای کوردستان دروست بکات و دان بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریادا بنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەنجامی راپرسییەكی هاوبەشی نێوان ناوەندی ئەمریكی بۆ توێژینەوەی سیاسی لە زانكۆی هارڤارد و سەنتەری زەهاریس پۆڵ ماوەی دوو رۆژی خایاندووە و 1578 كەس دەنگیان داوە، 48%ی بەشداربووانی راپرسیەكە بۆچوونێكی ئەرێنیان  بەرامبەر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا  هەیە 46 و % بیروبۆچونێكی ئەرێنیان بەرامبەر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هەیە،
هەر بەپێی راپراسییە 49% بەشداربووان لە كارەكانی جۆبایدن رازی نین. و لەبەرامبەردا كەمتر لە 47% لە كارەكانی دۆناڵد ترامپ رازی نین.
هاوكات دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا بەهۆی قەیرانی كۆچبەرانەوە، ئەمریكا دەبێتە یەكێك لە وڵاتانی جیهانی سێیەم.
لەگەڵ هاتنی جۆ بایدن بۆ كۆشكی سپی رێوشوێنەكانی بەرامبەر كۆچبەران سوككرد و بەهۆیەوە رێژەی چوونی كۆچبەران بۆ ئەمریكا بەرزبۆوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، دوو کەس کە یەکێکیان لە ولایەتی پەنجشیرە بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەکانی بازرگانی و تەندروستی دەستنیشانکردووە، لەگەڵ دامەزراندنی ١١ جێگری وەزیری نوێ بۆ کابینەی حکومەتە کاتیەکەی ئەفغانستان. ڕاشیگەیاند، کچان لە کاتێکی گونجاودا دەگەڕێنەوە بۆ ناو خوێندنگەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنان ١٦١ کۆچبەریان بۆ سنورە ئاوییەکانی تورکیا لە ھەردوو پارێزگای ئیزمیر و ئایدن گەڕاندۆتەوە و لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە رزگارکراون.ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستاشدا ئەو کۆچبەرانە رەوانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی لە ئیزمیر و ئایدن کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕۆژنامەی (میدڵ ئیست)ی ئەمریکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە پنتاگۆن ئاشکرایکردووە"  سەرباری ئەوەی ئەمریکا جەختدەکاتەوە ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە، بەڵام دوو ھەزار سەرباز ڕەوانەی عێراق دەکات، رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" ئەو ھێزە پێکھاتووە لە سەربازانی پیادەی پاسەوانی نیشتمانی و ئەرکیان پاراستنی پرۆسەی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانە لە عێراق و ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانە لەدژی داعش.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 (ئیبراھیم رەئیسی) سەرۆککۆماری ئێران،  لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەرێوەچوو رایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان ناکشێنەوە بەڵکو دەردەکرێت و  دەبێت باجی ھەڵەکانیشیان لە (سوریا و عێراق و یەمەن) بدەن.
(ئیبراھیم رەئیسی) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ھەڵە ستراتیژییەکەی ئەمریکا پەنابردنە بۆ ھەڵبژاردەی شەڕ لە جیاتی گۆرانکاری، وتیشی " ھێرشی خەڵک بۆ سەر بینای کۆنگرێس و کەوتنە خوارەوەی ژمارەیەک ئەفغانی لە فڕۆکە ئەمرکییەکە لە ئەفغانستان ئەو پەیامە بەجێھان دەڵێت کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە شکستی ھێناوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی فەڕەنسا کۆبوونەوەی فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لەگەڵ بێن واڵاس ھاوتا بەریتانییەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئۆسترالیا و ئەمریکا و بەریتانیا کە بووە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان کانبێرا و پاریس بۆ دروستکردنی ١٢ کەشتی ژێردەریایی بۆ ئوسترالیا.


ھەفتەی رابردوو، بەریتانیا و ئەمریکا و ئوسترالیا رێکەوتنێکیان بۆ کڕینی چەند کەشتییەکی ژێردەریایی کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکەن، ئیمزاکرد و دواتر ئوسترالیا لەو گرێبەستە کشایەوە کە بڕیار بوو بە بەھای ٦٦ ملیار دۆلار ١٢ کەشتی ژێردەریایی لە فەڕەنسا بکڕێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موتیعوڵا رۆحانی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، پێشوازی لە ھەر جۆرە ھاوکارییەکی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان دەکەن.


وتیشی، ئەو ھاوکارییانە دەتوانرێت لە چوارچێوەی سەرمایەگوزاری و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، یاخود پێشکەشکردنی یارمەتی و ھاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەفغانستان بەکاربھێنرێن. 


داواشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد ھاوکاری بزوتنەوەی تاڵیبان بکەن بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد رەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی وەزارەتەکەی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار رایگەیاندووە، تەنھا بۆ پاراستنی سنورەکان و وەڵامدانەوەی ھەڕەشە و دەستدرێژییەکان، کەڵک لە چەکە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای نوێ وەردەگرێت.


وتیشی، دوژمنانی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە بڕیارێکی ھەڵەشە و نەزانانە، وەڵامێکی تێکشکێنەر وەردەگرنەوە و باجێکی قورس دەدەن.


ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئێران دوای ئەوە دێت نەفتالی بینیت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە و ئەگەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی رێگەی لێنەگرێت، خۆیان ئەو کارە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...548549550551552...611