ئەنقەرە ئیدانەی کۆبوونەوەیەکی ماکرۆن لەگەڵ وەفدی باڵای رۆژئاڤای کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢١
ئیمانوێل ماکرۆن رۆژئاڤای کوردستان
ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە، لەگەڵ ماکرۆن تاوتوێی قەیرانی سوریا و چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد، ھاوکات باسیان لە رەوشی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی ئەو ئەزموونە دیموکراسیە کرد.