جیهانجیهان

لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا، وەزارەتەکانی دەرەوە و بازرگانی و داد و گەنجینەی ئەمریکا ھۆشدارییان دایە کۆمپانیا پیشەسازییەکانی تایبەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە ئێران ھەوڵدەدات دەستیان بگاتێ لەپێناو پەرەدان بەو پیشەسازییە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ھاوردەکردن و پەرەدان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران مەترسییە بۆ سەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی و پێویستە رێگری لێبکرێت لە ھەر چالاکییەک کە پاڵپشتی پڕۆگرامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی بکات. 

ئەو وەزارەتانەی ئەمریکا ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە، روسیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە ھێرشەکانیدا دژی مەدەنییەکان و ژێرخانی ئۆکراین، ئەوەش ھۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەمریکا کار بکات لەسەر ئاستەنگ دروست کردن بۆ گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ روسیا. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانۆڕەکەی ناتۆ لەمڕۆوە دەستپێدەکات تا ٢٣ی حوزەیران بەردەوام دەبێت، تێیدا نزیکەی ١٠ ھەزار کەس و ٢٥٠ فڕۆکەی سەربازی و ٢٥ وڵاتی ئەندامی ناتۆ و وڵاتانی ھاوپەیمانی وەک ژاپۆن و سوید بەشدار دەبن. 
ئامانجی مانۆڕەکە کە بە ھەماھەنگی ئەڵمانیایە، بۆ دەرخستنی یەکگرتووی ئەندامانی ھاوپەیمانییەکەیە دژی ھەر ھەڕەشەیەک، بە تایبەت روسیا. 

پسپۆڕان و شارەزایانیش دەڵێن، ئەو مانۆڕە گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئاسمانییە لە کاتی جەنگی ساردەوە کە ناتۆ ئەنجامی بدات، بە پەیامێکیش بۆ روسیای دەزانن، بەھۆی ئەو جەنگەی لە ئۆکراین بەرپای کردووە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری سزانی سەری، سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا و دامەزراوەی رەسمی چیندا سەپاند، وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا بەبێ بەڵگە سزای بەسەردا سەپاندوون و تۆمەتەکانیشی ھیچ بنەمایەکیان نییە، لەگەڵ ئەوەش سزاکانی ئەمریکا ھیچ بایەخێکیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو راپۆرت و زانیارییانەی باس لە سیخوڕیکردنی چین بەسەر ئەمریکاوە دەکەن دوورن لە راستییەوە.

لەبارەی ئەگەری سەردانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ پەکین، وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، بەھیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو بابەتە نین و زیانیارییان لەسەری نییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییان لەنێوان تاران و واشنتۆن ئیمزابکرێت، ئەگەر ئەمریکا نیازپاکی لەسەر پرۆسەکە دەرببڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی وڵاتی ئێران ھیچ کاتێک مێزی گفتوگۆ بەجێناھێڵن و بەردەوام ئامادەن بۆ دانوستان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەئکیدیشیکردەوە، بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک، کە لە بەرژەوندی گەلی ئێراندا بێت و ھێڵە سوورەکانی وڵاتەکە نەبەزێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی ئاژانسی سانای سوری، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەگەڵ ئەسغەر خاجی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەت کۆبووەتەوە و لەبارەی ھەماھەنگی نێوانیان لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەستانە و وتووێژی داھاتوویان لەبارەی پاشەکشێی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا و رووبەڕووبوونەوی تیرۆر و چەند دۆسیەیەکی تر گفتوگۆیان کردووە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشار ئەسەد دانانی ستراتیژیەتێکی ھاوبەشی بە پێویست زانیوە سەبارەت بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی داھاتوو لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رووبەرووکردنەوەی ئەو تۆمەتانە دوای ئەوە ھات کە جاک سمیس داواکاری گشتی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاساکانی ئەمریکا ھەموو کەسێک بەبێ جیاوازی دەگرێتەوە.

 لە بەرامبەراد دۆناڵد ترامپ دووپاتی کردوەتەوە کە بێتاوانەوە و خۆی وەک قوربانییەکی پیلانی نەیارە دیموکراتەکانی دەزانێت، کە بەو تۆمەتانە رێگرییان کرد لە گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ھیواشی خواستوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ئەو مافانەی بۆ بگەڕێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ھەینی  نوێنەرانی سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرای سودان بە نێوەندگیری ئەمریکا و سعودیە لە جەددە رێککەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست، لە سەرتاسەری وڵات بۆ ماوەی ٢٤ سەعات کە لەشەشی بەیانیی ئەمرۆوە دەستیپێکردووە.

ھەردوو لایەن جەختیانکردوەتەوە ئامانجی رێککەوتنەکە، رێگەدانە بە ھاوکارییە مرۆییەکان و شکاندنی حاڵەتی توندوتیژی و بەشداریکردن لە رێوشوێنەکانی بەھێزکردنی متمانەی نێوانیان تاکو بتوانن دانوستانەکانی جەددە دەستپێبکەنەوە.

نوسینگەی کاروباری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی مانگی دەستکردوو ئامرازی ترەوە چاودێری ئاگربەستەکە دەکات.

لە ١٥ی نیسانەوە شەڕی نێوان سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرا لە سودان لەسەر دەسەڵات دەستیپێکردووە، لەو کاتەشەوە ١٣ جار لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون و سەرجەمیان پێشێلکردوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتین لە شاری سۆچی رووسیا لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووس کۆبووەوە  رایگەیاند، دۆسیەی ئەمنی و ئابووری تاووتوێ دەکەن، ھاوکات ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە پەیوەندییەکانیان تاڕادەیەکی باش بەرەوپێچوونی بەخۆوە بینیوە.

وتیشی، پێشھاتەکانی بواری ئاسایش باشن و بە جێگیری ماونەتەوە، لە بارەی چەکی ئەتۆمییشەوە ئاماژەی بەوەکرد، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رەوانەی بیلاڕووس دەکرێت، ئەوەش لە ھەستیارترین بابەتەکانە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆستاڤۆ پترۆی سەرۆکی کۆلۆمبیا رایگەیاند، چوار منداڵ کە زیاتر لە مانگێک بوو لە دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆنی کۆڵۆمبیا بێسەروشوێن بوون، بە زیندووی دۆزرانەوە.

سەرۆکی کۆلۆمبیا ئەو رۆژەی بە رۆژێکی ئەفسانەیی بۆ وڵاتەکەی وەسفکرد، لە بارەی تەندروستییشیانەوە رایگەیاندوە، کە لاوازن و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییشدا کە وەزارەتی بەرگری کۆڵۆمبیا بڵاوی کردوەتەوە، منداڵەکان لە نێو فرۆکەیەکی جەنگیدا دەردەکەون کە چارەسەر دەکرێن.

منداڵەکان لە بنەڕەتدا خەڵکی رەسەنی ھویتۆتۆن و تەمەنیان لەنێوان یەک ساڵ بۆ ١٣ ساڵدایە و لە یەکی مانگی ئایارەوە بە تەنیا لە جەنگەڵەکاندا سەرگەردان بوون ئەوەش دوای ئەوەی ئەو فرۆکەیەی گەشتیان پێکردبوو کەوتە خوارەوە، لەو رووداوەشدا دایکی منداڵەکان و فرۆکەوانەکە و کەسێکی تری ناوچەکە گیانیان لە دەستدا.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشڕەو عبداڵا نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەران لەیۆنان رایگەیاند، یاختەکە نزیکەی٩٠ کەسی تێدا بووە و لـەباشووری یـۆنـان لەکارکەوتبوو بەھۆیەوە کۆچبەرەکان گیریان خواردبوو.

وتیشی، دوای ١١ کاتژمێر مانەوەیان بەھۆی خراپی یەختەکە و زۆری سەرنشینەکان توانرا لەڕێگای بەھانچوونی پۆلیسی دەریاوانی  وڵاتی یۆنان رزگاربکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی سەربە روسیا لە زاپۆریژیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ھێزەکانی روسیا ھێرشێکی نوێی ئۆکراینیان بۆسەر ناوچەکە بەرپەرچداوەتەوە.

وتیشی، بەر لە ھێرشەکە، سوپای ئۆکراین بە چەکی قورس تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە، دواتر دەستیانکردووە بە گواستنەوەی سەرباز و کەرەستە سەربازییەکان بۆ ھێڵەکانی پێشەوەی رووبەرووبوونەوە.

ھاوکات ھێزی ئاسمانی ئۆکراین رایگەیاند، شەوی رابردوو ٢٠ درۆنی روسیی دروستکراوی ئێران و دوو مووشەکی جۆری کروزیان تێکشکاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەستلەکارکێشانەی جۆنسۆن دوای ئەوە بووە کە کۆپیەک لەراپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێگەیشتووە لەبارەی دۆسیەی ئاھەنگ گێڕان لە نووسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆکوەزیران لەو کاتەی کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە داخستنی گشتی راگەیەندرابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆریس جۆنسۆن کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران بووە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، بەھۆی فشارەکانی ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان سزا بدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لێپرسراواێکی باڵای ئەمریکا سەردانی چین دەکەن.

 ئەو سەردانە چاوەروانکراوەی بلینکن دوای ئەو ئاڵۆزییانە دێت کە لە مانگی شوباتدا بەھۆی فرینی فرۆکەی چاودێری چین لە ئاسمانی ئەمریکادا دروست بوو، ئەوەش وایکرد ئەو سەردانەی لە مانگی شوباتدا بریاربوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی بدات ھەڵبوەشێتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆماری تورکیا ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستەکانی حکومەتەکەیدا کردوو لە ھەوڵێدا بۆ بەرزکردنەوەی بەھای لیرە و دابەزاندنی رێژەی ھەڵئاوسان لەوانەش خەفیزە غایە ئەرکان_ی کردە سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی و بوو بە پێنجەم سەرۆکی بانکەکە لە ماوەی چوار ساڵدا.

حەفیزە ئەرکان لە ساڵی ١٩٨٢ لە ئیستەنبوڵ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٢١ بەشی ئەندازیاری پیشەسازی لە زانکۆی بسفۆڕ تەواوکردووە، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری توێژینەوەی کردەیی و ئەندازیاری دارایی لە زانکۆی برینستون لە ئەمریکا بەدەستھێناوە.

حەفیزە ئەرکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ژیانی پیشەیی لە دامەزراوەی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی لە خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرھێنان دەستپێکردووە، ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بووە، خاوەنی شارەزاییەکی زۆرە لەکاری بانکی و وەبەرھێنان و ئیدارەدانی تەکنەلۆژیا و داھێنانی ژمارەیی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی پێگەی ( میدڵ ئێست ئای) لە راپۆرتێکدا ئاماژەیکرد بە نزیکبوونەوەی ئێران و ئەمریکا لە رێککەوتنێکی کاتی ئەتۆمی کە بە پێی ئەو رێککەوتنەکە ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی کەمدەکاتەوە، ئەمریکاش سزاکانی سەر ئەو وڵاتە ھەڵدەگرێت. 

لە کاردانەوەیەکدا وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا راپۆرتەکەی بە ناراست و ناڕوون ناوبردوو رایگەیاند، ھەر راپۆرتێک لەبارەی رێککەوتنی کاتی بڵاودەکرێتەوە ناراستە، ھاوکات نێردەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەھەمان شێوە راپۆرتەکەی رەتکردەوە.

ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان لەدوای ھەرەسھێنانی دانوستانە ناراستەوخۆکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ لە ھەوڵی دۆزینەوەی رێگەیەکدان بۆ سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، یەکێک لە چارەسەرەکانیش رێککەوتنی کاتییە کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنوردار بکات و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ھەڵبگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شکستی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار ناکۆکییەکی زۆری لە نێو سەرکردەکانی ئەو پارتەدا دروستکردووە، کار گەیشتۆتە ئەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە ناراستەوخۆ داوا لە کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتەکە بکات دەستلەکار بکێشێتەوە و بەرپرسیارێتی شکستی ھەڵبژاردنەکانی بگرێتە ئەستۆ.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوایکرد گۆڕانکاری گشتگیر لە ریزەکانی جەھەپە بکرێت.

وتیشی، گۆڕانکاری بە گۆڕینی ژمارەیەک سەرکردەو ئەندامی پارتەکە روونادات و بە ھەموو دەنگێکییەوە داوای گۆڕانکاری دەکات، کۆمەڵگە پێویستی بە گۆڕانکارییە و ناکرێت بە ھەمان کەرەستە چاوەڕێی ئەنجامێکی جیاوازن بن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...361362363364365...641