جیهانجیهان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامنەدراوە و ئەو دەنگۆیانەشی لەوبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەندێک راپۆڕت و لێدوان بڵاوکراونەتەوە، گوایە لەئایندەیەکی نزیکدا ئەمریکا و ئێران رێککەوتن لەسەر وزەی ئەتۆمی و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی دەکەن، بەڵام سەرجەمیان ناڕاست و بێ بنەمان.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوای ئەوەدێت، بەدر ئەبوسەعید وەزیری دەرەوی عومان پێشتر رایگەیاندبوو، ئەمریکا و ئێران رێککەوتنیان لەسەر وزەی ئەتۆمی و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی کردووە و راگەیاندنی رێککەوتنەکە چەند رێککارێکی ھونەری ماوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەمریکا بە پاراستنی کۆریای باشوور لە مەترسییەکانی کۆریای باکوور، ژێردەریایی (یو ئێس ئێس میشیگان) کە وزەی ئەتۆمی کاردەکات، گەیشتووەتە کەناراوەکانی شاری بوسان لە باشووری خۆرھەڵاتی کۆریای باشوور، ئەوەش لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا بۆیەکەم جارە ئەمریکا ژێردەریاییەکی لەو جۆرە رەوانەی کۆریای باشوور بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژێردەریایی (یو ئێس ئێس میشیگان) کە بەوزەی ئەتۆمی کاردەکات کێشی ١٨ ھەزار تۆنە و درێژییەکەشی ٧٠ مەترە توانای ھەڵگرتنی ١٥٠ مووشەکی کروزی ھەیە لە جۆری تۆماھۆک کە تا دووری دوو ھەزار و ٥٠٠ کلیۆمەتر ئامانجەکانیان دەپێکن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ماوەی دوو ھەفتەی سەرەتای ئەم مانگەدا، نزیکەی ٨٢ کەس لە ئێران  و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.

ھەر بە گوێرەی ئامارەکە، لەو ژمارەی دەستگیرکراون، ٥٤ کەسیان واتە ٦٦٪ی دەستگیرکراوەکان کوردن و ٢٠ کەسەکەی دیکەش واتە ٢٤٪ کۆی دەستگیرکراوەکان بەلووچی بوون.

رێکخراوی ھەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لەماوەی ئەو دوو ھەفتەیەدا، جگە لەو ٨٢ کەسەی دەستگیرکراون، حەوت منداڵ و ١٥ ژن بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون.

ماوەی چەند مانگێکە لە بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردن و رفاندنی ھاوڵاتییانی کورد دەستیپێکردووە و تاکو ئێستاش بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممە لە کەناراوەکانی دوورگەی پیلوپونیز لە باشوری رۆژئاوای یۆنان بەلەمێکی راوکردنی ماسی کە سەدان کۆچبەری ھەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوتووە و بەھۆیەوە تائێستا زیاتر ٨٠  کۆچبەر خنکاون و زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری دیکەش رزگارکراون، ئەمەش بە مەرگەساتترین رووداوی تایبەت بەکۆچبەران دادەنرێت کە لەمساڵدا لە یۆنان روویدابێت.

لەئێستاشدا کارەکانی گەڕان بەدوای چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکانی دیکە بەردەوامە، چاودێرانیش ھۆشدارییدەدەن لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان.

نیکۆلاس ئالێکسیو وتەبێژی ئاسیشی کەناراوەکانی یۆنان لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکراکرد، تائێستا نازانرێت سەرنشینانی بەلەمەکە چەند کەس بوون، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە ژمارەیەکی لە رادەبەدەر کۆچبەری ھەڵگرتووە.

نیکۆلاس جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کۆچبەرانەی رزگارکراون لە وتەکانیاندا باسیان لەوەکردووە کە عەمباری بەلەمەکە پڕ بووە لە ژن و منداڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەلەمەکە لە رۆژھەڵاتی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری تیادا بووە، باس لەوەشدەکرێت کە کۆچبەرەکان خەڵکی سوریا، فەلەستین، ئەفغانستان و پاکستان بوون.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەمساڵدا نزیکەی ٧٢ ھەزار پەنابەر و کۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، یۆنان، ماڵتا و کۆماری قوبڕسی باشوور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەدوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، گەلی تورکیا لە خولی یەکەم و دووەمی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، پێشنیازەکانی گەڕانەوەی بۆ سیستمی پەرلەمانی رەتکردەوە و مشتومڕەکانی لەوبارەیەوە بۆ ھەمیشە داخست.

راشیگەیاند، خوازیارە سەدەی دووەمی کۆماری تورکیا بە دەستورێک ببڕن، کە مەدەنی و ئازادیخواز بێت و سەرجەم توێژەکان خاوەندارێتی بکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، پێویستە ئۆپۆزسیۆن فێربێت رێز لە گەلی تورکیا و بژاردەی گەل بگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی سعودیە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدات.

رۆژی ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە، کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە حەوت ساڵ، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ریازی پایتەختی سعودیە کردەوە و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەستپێکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رەسمی سوریا "سانا" لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، نزیکەی سەعات ١:٠٥ خولەکی بەرەبانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئاڕاستەی جولانەوە بۆردوومانی چەند خاڵێکی لە باشوری خۆرئاوای دیمەشق کردووە. بەھۆیەوە سەربازێکی سوری بە سەختی بریندار بووە و زیانی ماددی گەورە بەر ناوچەکە کەوتووە. 

سوپای سوریاش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا توانیوێتی بەرپەرچی مووشەکەکانی ئیسرائیل بداتەوە و ژمارەیەکیانی خستووەتە خوارەوە. ھەروەھا ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە گەیەندراونەتە ناوچەکە، بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بەھۆی بۆردوومانەکەوە کەوتبووەوە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، "محەمەد شیمشەک" وەزیری دارایی تورکیا بە نیازە جۆرێکی نوێی لیرەی تورکی لە جۆری ٥٠٠ لیرەیی چاپ بکات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، دیزانی ئەو دراوە نوێیە بڵاوکراوەتەوە و ئاشکراکراوە کە وەزیری دارایی بە نیازە بەمنزیکانە رایبگەیەنێت، ئەو ھەنگاوەش ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی ھەڵاوسان و دابەزینی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی. 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لیرەی تورکی ٢١%ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە ٢ ھەزار و ٣٦٥ لیرە، کە ئەوەش دابەزینێکی پێوانەییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتانیاھۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەمریکا لێکتێگەیشتن یاخود رێککەوتنێکی بچووک لەگەڵ ئێران دەکات، کە رێگری لە تاران دەکرێت پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێتە سەروو ٦٠%، ئەوەش لەبەرامبەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان. 

ناتانیاھۆ جەختیشیکردەوە لەوەی، ھەر رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ئێران بکرێت، تەلئەبیب ناچاری پابەندبوون پێوەی نابێت و ھەموو شتێک دەکەن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلیش لە نوێنەرانی پەرلەمانی وڵاتەکەوە کە ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون رایگەیاندووە، "ناتانیاھۆ" ئاماژەی بەوەکردووە کە ئیسرائیل دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو رێککەوتنە بچووکەی نێوان ئەمریکا و تاران بکات. 

بەڵام "ناتانیاھۆ" ئەوەی نەشاردووەتەوە کە ئێران لە ماوەی ساڵانی کۆتاییدا بووەتە گەورەترین ھەڕەشە و ٩٠%ی ھەڕەشە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەلایەن ئێران و ھاوپەیمانەکانییەوەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی گەڕانەوەی لە ئازربایجان لە فڕۆکەخانە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، ناتوانن رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بدەن بەر لەوەی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چارەسەر بکرێت.

سەبارەت بە دۆسیەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند،٥٠ ساڵە یەکێتی ئەوروپا لە پرسی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتییەکە لە شوێنی خۆیدا دەخولێتەوە، ئەو پرسە جارێکی دیکە دەخەنەوەبەر باس و گفتوگۆ و پێویستە پێداوچوونەوەی بۆ بکەن.

رونیشیکردەوە، روکردنە رۆژھەڵات لەسەر حسابی رۆژئاوا لە سیاسەی دەرەکیدا پرەنسیپی ئەوان نییە و بە یەک ئاست لە رۆژھەڵات و رۆژئاوا نزیکن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکاوە گەیشتە ویلایەتی فلۆریدا و بڕیاروایە ئەمڕۆ لەبەردەم دادگا ئامادە بێت.

میدیاکانی ئەمریکا راستەوخۆ ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان گواستەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، ترامپ دەچێتە بەردەم دادگای فیدڕاڵی لە شاری مەیامی و چاوەڕواندەکرێت بەھۆی ٣٧ تۆمەتی پەیوەست بە دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، روبەڕوی سزا ببێتەوە، بەڵام دەرفەتی رەتکردنەوەی دەبێت.

ترامپی تەمەن ٧٦ ساڵ، بەتۆمەتی ھەڵگرتنی بەڵگەنامەی نھێنی و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دادپەروەریی و بڵاوکردنەوەی ناڕاست و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەو ماوەیەی سەرۆکی ئەمریکا بووە، ٣٧ تۆمەتی روبەڕو کراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لایەنگرانی ترەمپ لەبەردەم دادگا گردبوونەتەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ترەمپ دەردەبڕین.

ترامپی تەمەن ٧٦ ساڵ، بەتۆمەتی ھەڵگرتنی بەڵگەنامەی نھێنی و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دادپەروەریی و بڵاوکردنەوەی ناڕاست و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەو ماوەیەی سەرۆکی ئەمریکا بووە، ٣٧ تۆمەتی رووبەڕوو کراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی سودانی رایگەیاند، عەبدولفەتاح بورھان لەم بارودۆخەی ئێستادا ئامادە نییە لەگەڵ محەمەد حمێدتی فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆببێتەوە.

ھاوکات لەگەڵ ھەوڵە شکستخواردوەکەی کینیا بۆ کۆکردنەوەی ھەردوو بەرەی شەڕ لە سودان، ھێزەکانی سوپای سودان لە ناوچە سنورییەکان زیاد کران.

 بەپێی سەرچاوەکان ھەرچەندە جەنگی نێوان ئەو دوو فەرماندە سەربازییە گۆراوە بۆ جەنگ لەسەر دەسەڵات بەڵام ھەوڵەکانی عەبدولفەتاح بورھان بۆ تواندنەوەی ھێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ناو سوپادا ناکۆکییەکانی گەیاندە ئاستی رووبەروبوونەوەی سەربازی.

لە دواین کاردانەوەی وڵاتانیشدا سعودیە رایگەیاند، سەرۆکایەتی کۆنگرەیەک دەکات کە بۆ پشتیوانییکردن لە لایەنی مرۆیی سودانە و چەندین وڵات بەشداریی تیادا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدەمیر لە ساڵی ٢٠١٧ لە میانەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە بودجەی ئەو وڵاتە ناوی کوردستانی ھێنا و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لێی پرسی کوردستان لە کوێیە ئەویش دەستی لەسەر دڵی دانا و وتی لێرەدایە.

 بەھۆی ئەو وتەیەوە و بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا، بایدەمیر رووبەرووی سزای دەرکردن لە کۆبوونەوەکان و بڕینی موچەکەی کرایەوە.

دوای سزادانی، بایدەمیر لە  دادگای مافەکانی مرۆڤ ئەوروپا سکاڵای تۆمار کرد و دادگاش لەدوایین بڕیاریدا رایگەیاند پەرلەمانی تورکیا مادەی ١٠ی رێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، شکستە یەک لەدوای یەکەکانی سوپای ئۆکراین لە بەرامبەر سەربازە روسییەکان، کارەساتی لەو وڵاتە دروستکردووە، بە پێچەوانەوەی ئەوەی سەرۆکی ئۆکراین بانگەشەی بۆ دەکات، کە گوایە روسیا شکستی ھێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیانەکانی روسیا بە دەیان  جار لەو ئامارانە کەمترن، کە سەرۆکی ئۆکراین بڵاویدەکاتەوە و ئامانج لێی لاواز نیشاندانی سوپای روسیایە.

سەرۆکی روسیا وتیشی، ئۆکراین لە جەنگەکەدا ١٦٠ تانک و ٣٦٠ زرێپۆشی تێکشکێندراوە، بەڵام روسیا تەنیا ٥٤ تانکی زیانی پێگەیشتووە و دەشتواندرێت چاکبکرێنەوە.

لەبەرامبەردا، ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین سەرجەم قسەکانی سەرۆکی روسیای رەتکردەوە و و دەڵێت، راستە جەنگەکە سەختە بەڵام، سوپای ئۆکرانیا رۆژانە سەرکەوتنی مەزن تۆماردەکات و بەرەوپێش دەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری فەرماندەی پۆلیسی خوزستان رایگەیاند، ئەو پۆلیسە لەسەر دەستی پیاوێک کوژراوە، کە پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکی خۆپیشاندانەکاندا ھەیە و ئەو پۆلیسە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی منداڵێک بە ناوی "پیر فەلەک". 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، میدیاکانی ئێران ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵایان گەڕاندەوە بۆ تەقەکردن لێی لەلایەن تیرۆریستانەوە، بەڵام دایکی منداڵەکە ھێزە ئەمنییەکانی تۆمەتبار کرد. 

مانگی نیسانی رابردووش، دادگای ئێران پیاوێکی بە کوشتنی ئەو منداڵە تۆمەتبار کرد و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...360361362363364...641