بەرپرسێکی سەربە روسیا لە زاپۆریژیا رایگەیاند، شەوی رابردوو ھێزەکانی روسیا ھێرشێکی نوێی ئۆکراینیان بۆسەر ناوچەکە بەرپەرچداوەتەوە.

وتیشی، بەر لە ھێرشەکە، سوپای ئۆکراین بە چەکی قورس تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە، دواتر دەستیانکردووە بە گواستنەوەی سەرباز و کەرەستە سەربازییەکان بۆ ھێڵەکانی پێشەوەی رووبەرووبوونەوە.

ھاوکات ھێزی ئاسمانی ئۆکراین رایگەیاند، شەوی رابردوو ٢٠ درۆنی روسیی دروستکراوی ئێران و دوو مووشەکی جۆری کروزیان تێکشکاندووە.