ئێران: رەنگە لەئایندەیەکی نزیکدا ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ واشنتۆن بکەین
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییان لەنێوان تاران و واشنتۆن ئیمزابکرێت، ئەگەر ئەمریکا نیازپاکی لەسەر پرۆسەکە دەرببڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی وڵاتی ئێران ھیچ کاتێک مێزی گفتوگۆ بەجێناھێڵن و بەردەوام ئامادەن بۆ دانوستان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەئکیدیشیکردەوە، بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک، کە لە بەرژەوندی گەلی ئێراندا بێت و ھێڵە سوورەکانی وڵاتەکە نەبەزێنێت.


