رۆژی ھەینی  نوێنەرانی سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرای سودان بە نێوەندگیری ئەمریکا و سعودیە لە جەددە رێککەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست، لە سەرتاسەری وڵات بۆ ماوەی ٢٤ سەعات کە لەشەشی بەیانیی ئەمرۆوە دەستیپێکردووە.

ھەردوو لایەن جەختیانکردوەتەوە ئامانجی رێککەوتنەکە، رێگەدانە بە ھاوکارییە مرۆییەکان و شکاندنی حاڵەتی توندوتیژی و بەشداریکردن لە رێوشوێنەکانی بەھێزکردنی متمانەی نێوانیان تاکو بتوانن دانوستانەکانی جەددە دەستپێبکەنەوە.

نوسینگەی کاروباری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی مانگی دەستکردوو ئامرازی ترەوە چاودێری ئاگربەستەکە دەکات.

لە ١٥ی نیسانەوە شەڕی نێوان سوپا و ھێزی پاڵپشتی خێرا لە سودان لەسەر دەسەڵات دەستیپێکردووە، لەو کاتەشەوە ١٣ جار لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون و سەرجەمیان پێشێلکردوون.