ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی سعودیە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدات.

رۆژی ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە، کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە حەوت ساڵ، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ریازی پایتەختی سعودیە کردەوە و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەستپێکرد.