ئەردۆغان : گەلی تورکیا سیستمی پەرلەمانی بۆ ھەتا ھەتایە رەتکردووەتەوە
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەدوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، گەلی تورکیا لە خولی یەکەم و دووەمی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، پێشنیازەکانی گەڕانەوەی بۆ سیستمی پەرلەمانی رەتکردەوە و مشتومڕەکانی لەوبارەیەوە بۆ ھەمیشە داخست.
راشیگەیاند، خوازیارە سەدەی دووەمی کۆماری تورکیا بە دەستورێک ببڕن، کە مەدەنی و ئازادیخواز بێت و سەرجەم توێژەکان خاوەندارێتی بکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، پێویستە ئۆپۆزسیۆن فێربێت رێز لە گەلی تورکیا و بژاردەی گەل بگرێت.