جۆو بایدن لە بنکەی ئاسمانی ئەندرۆزی ئاسمانی، لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بەوەی ئایا ئیدارەکەی بە نیازە بەرپرسێکی باڵا ڕەوانەی ئۆکراین بکات، بایدن ڕایگەیاند، بەڵێ دەتوانن ئێستا ئەو بڕیارە بدەن.
کاتێکیش ڕۆژنامەنووسەکە پرسیارەکەی ئاڕاستەی بایدن کردووە، ئەویش ھەمان پرسیاری ئاڕاستە کردووەتەوە، کە ئایا ئامادەیە ئەو سەردانی ئۆکراین بکات، ڕۆژنامەنووسەکەش بە سەرۆکی ئەمریکای وتووەتەوە ئەی تۆ ئامادەی سەردانی کیێڤ بکەیت، بایدن وتوویەتی بەڵێ ئامادەم.
ئەوە یەکەم جار نییە سەرۆکی ئەمریکا باس لە سەردانیکردنی ئۆکراین دەکات، بەڵام ھێشتا ئەو قسانەی نەکردووەتە کردار.
لە مانگی ئازاری ڕابردووشدا لە میانی سەردانەکەی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا، جۆو بایدن خۆی بە دوور گرت لە سەردانیکردنی ئۆکراین، بەڵکو تەنھا سەردانی پۆڵەندای ھاوسێی کرد و چاوی بە پەنابەران کەوت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە شەش شاری باکوری کوردستان دوو ئۆپراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ١٠٥ کەس دەستیپێکرد و تا ئێستاش ٤٦ کەسیان دەستگیرکراون و ھەوڵی دەستگیرکردنی داواکراوەکانی دیکەش بەردەوامە.
زۆربەی دەستگیرکراوەکان سەر بە ھەدەپەن و ئەوکەسانەبوون کە ڕێکخەی ئاھەنگەکانی نەورۆز بوون لە باکوری کوردستان و ئەو کەسانەی پەیوەستن بە دۆسیەی خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە نێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس ھەن.
ئەو ئەندامەی وەفدی دانوستانکاری ئێران باسی لەوەشکردووە، لە ناوخۆی ئەمریکا فشار لەسەر جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ھەبووە بۆ ڕاگرتنی دانوستانەکان لۆبی ئیسڕائیلیش ڕۆڵی لە ڕاگرتنی دانوستانەکاندا ھەبووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لە بارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیھاندا ڕەخنەی لە تورکیا گرتووە و ئاماژەی بە ڕەوشی زیندانیان و دەستگیرکردنی ھەڕەمەکی چالاکوانان و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەی تۆمەتباران کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە ڕەوشی سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤاڵا کراوە کە سەرەڕای بڕیاری ئازادکردنیان لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، تورکیا تا ئێستا ئامادە نییە ئازادیان بکات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە دۆسیەی عومەر گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری ھەدەپە کراوە کە بەھۆی بڵاوکردنەوەی چەند تویتێک، بە دوو ساڵ زیندانی سزا دراوە و دواتر بە بڕیاری دادگای دەستوری ئازاد کرا و گەڕایەوە پەرلەمان.
یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی دنیبرۆ لە ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ئێستادا تەرمی زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ڕووسیا لە ساردەکەرەوەکانی شاری پیشەسازی خۆرئاوای ئۆکراین ھەڵگیراون، بەڵام ھیچ کەسێک ئامادە نییە تەرمەکانیان وەربگرێتەوە.
داواشی لە دایکانی ڕووسیا کردووە، بچنە شارۆچکەکە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان، چونکە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ئامادە نین وەریانبگرنەوە.
داواکاری گشتی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا تەقەیان لە ھاوڵاتی مەدەنی کردووە و ٧ کەسیان لە خانوویەکدا کوشتووە و دواتر خانووەکەیان بەسەردا تەقاندوونەتەوە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان.
ئەو منداڵانە کە پێشتر دایک و باوکیان پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە، لە کەمپی ھۆل و ڕۆژی ڕۆژئاڤای کوردستان نیشتەجێبوون، ئەمرۆش بە پێی پرۆتۆکۆڵە ڕەسمییەکان لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، ڕادەستی نوێنەری کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵی ڕووسیا کرانەوە.
ژەنەراڵ ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ھێزەکانیان بە تەواوی بەندەری ماریۆپۆلیان کۆنترۆڵکردووە و ھەڕەشەی بە ئامانجکردنی ناوەندەکانی بڕیاری کیێڤیشی کرد، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ھەوڵەکانی ئۆکراین کە بۆ ئەنجامدانی ھێرشی تێکدەر لەناو خاکی ڕووسیا دەیدات.
ھاوکات، سەرۆکی شارەوانی خارکیێڤ ڕایگەیاندووە، ڕووسیا بۆردوومانەکانی بۆ سەر شارەکە چڕ کردووەتەوە و بەھۆی بۆردوومانەکانەوە ٤ کەس کوژراون و ١٠ کەسی تریش برینداربوون.
لەلایەکی تریشەوە ئۆلکسەندەر شبۆتۆن وتەبێژی سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند، تا ئێستا ھەڕەشەی بەردەوام ھەیە کە ڕووسیا چەکی موشەکیی لە سەرجەم ناوچەکانی ئۆکراین بەکاربھێنێت.
وتیشی، گفتوگۆ لە بارەی بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ دەکەن و ئەو مەترسییانەش لەبەرچاو دەگرن کە لە ئایندەدا بەھۆی ئەم ھەنگاوەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو دامەزراوانەی لەلایەن ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاڤا کۆنترۆڵکراون لە چوارگۆشەی ئەمنی سەر بە حکومەتی سوریا بوون لە شاری قامیشلۆ و بەڕێوەبەرایەتی دارایی و سەندیکای مامۆستایان و دامەزراوەی سوری بۆ دانەوێڵە و ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و بانکی کشتوکاڵی و نوسینگەی کارەبا و ڕابیتەی جوتیاران و چەند شوێنێکی تر لە خۆدەگرێت.
ئەو پێشھاتەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی ٢٠ ڕۆژە حکومەتی سوریا گەڕەکی "شێخ مەقسود" و "ئەشرەفیە"ی لە شاری "حەلەب" گەمارۆداوە، کە زۆرینەی دانیشتووانەکانیان کوردن و ڕێگری دەکرێت لە چوونە ناوەوەی ئارد و سوتەمەنی و بابەتی خۆراکی بۆ ئەو گەڕەکانە.
لە بەرامبەریشدا ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاڤا گەمارۆی چوارگۆشەی ئەمنی ھەردوو شاری قامیشلۆ و حەسەکە و فڕۆکەخانەی قامیشلۆی داوە و بەربەستی چیمەنتۆیی لە ڕێگەکان بەرەو دامەزراوە حکومییەکانی سوریا داناوە، ڕووسیاش ھەوڵی نێوەندگیری دەدات بۆ ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە، بەڵام تا ئێستا ھەوڵەکانی ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.
زاک تەحان ئەمڕۆ تۆمەتبارەکەی بینیوە و لە ڕێگەی ئەو وێنانەی پۆلیسی نیو یۆرک بڵاویکردوونەتەوە، تۆمەتبارەکەی ناسیوەتەوە و یەکسەر پۆلیسی لێئاگادار کردووەتەوە.
تەحان دەڵیت ھەر کە تەقەکەرەکەم بینیوە وتومە "ئای خوایە، ئەمە ئەو پیاوەیە، دەبێت دەستگیری بکەین."
ئەو پەنابەرە سووریە دەشڵێت "پیاوەکە لەسەر شەقامەکە بەپیادە دەڕۆیشت، ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسم بینی. وتم ئەمە ئەو پیاوەیە و دەستگیرمان کرد، سوپاس بۆ خوا."
دادوەری گشتی نیو یۆرک لێتیتا جەیمس لە تویتەر ڤیدیۆیەکی زاک-ی بڵاو کردووەتەوە و دەستخۆشی لێدەکات.
Thank you for your bravery today, Zack.
— NY AG James (@NewYorkStateAG) April 13, 2022
All of New York is grateful. https://t.co/YPcU1EQO7p
ڕۆژی سێ شەممە، پیاوێکی تەمەن ٦٢ ساڵ بە ناوی فرانک جەیمس کە ڕەش پێستە بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ ھێرشی بۆسەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە نیویۆرک ئەنجامدا و ١٠ کەس بە فیشەک بریندار بوون ١٨ کەسی دیکەش ھەر لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە ئاشکرا بە ئیسرائیلیان راگەیاندووە، پشتیوانی لە ھەر گروپ و لایەنێک دەکەن کە دژ بەو وڵاتە دەوەستنەوە و ئەو پشتیوانیانەش بەردەوام دەبن، وتیشی لە ھەمان کاتدا خۆشیان دەست بەستراو نین و لە ھەر شوێنێک مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دروست ببێت، وەڵامی جددییان دەبێت.
قائانی راشیگەیاند، بەباشیی ئاگاداری شوێن و پێگەی ئیسرائیلییەکانن و لە ھەولێریش زوربەی ئەو کەسانەی دراوسێی ئیسرائیلییەکان بوون، نەیاندەزانی کە ئەو شوێنە بنکەی ئیسرائیلە، بەڵام لە ژێر چاودێری ئێراندا بوون و ئەوان ئاگاداربوون.
زیلینیسکی رایگەیاند، پێشنیار دەکەن بۆ روسیا، ئۆکرانیە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن و لە بەرامبەریشدا ئۆکراین ئامادەیە ڤیکتۆر میدڤیدشۆکی ملیاردلێری ئۆکرانی کە کەسایەتیەکەی نزیکە لە سەرۆکی روسیاوە، رادەستی مۆسکۆ بکات .
وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین بڵاویکردەوە ، تا ئێستا ٧٢٠ کەس لە شارۆچکەی بوچای نزیک کیێڤی پایتەخت کوژراون و ٢٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن ، ئەوە لەکاتێکدا پێشتر دەوترا ئاماری کوژراوان لەو شارۆچکەیە ٣٠٠ کەسە.
لێپرسراوانی شارۆچکەکەش رایانگەیاندووە، پێدەچێت ئامارەکان زیاتر ببن، بەڵام وەزارەتی بەرگری روسیا بەردەوام رەتیدەکاتەوە کە سوپاکەی ھێرشی بۆ سەر مەدەنییەکانی ئەو شارۆچکەیە ئەنجامدابێت.
لەلایەکی ترەوە لێپرسراوانی روسیا رایانگەیاندووە، ھەزار سەربازی ئۆکرانی لە ماریۆپۆل خۆیان رادەستی ھێزەکانی روسیا کردووە.
١٤ سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆو بایدن سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارە لە کوشتنی لانی کەم ٦٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق و لە ڕێگەی پڕچەککردنی گرووپە میلیشیاکانەوە، و بە مەبەست ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سوپای پاسداران تا ئێستاش بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ کوشتنی بەرپرسانی ئەمریکی لە خاکی ئەمریکا، لەوان پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی "مایک پۆمپیۆ" وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، ھۆشداریشیان بە بایدندا و ڕایانگەیاند، لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر نەک ھەر ھەڵەیەکی گەورەیە، بەڵکو ناپاکییە لە ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تایبەت لە ئیسڕائیل و وڵاتانی کەنداو.
مانگی ڕابردوو، ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتانی ئەوروپاوە، ئەو پەیامەی بۆ ئێران ناردووە، کە ئامادەیە بۆ سڕینەوەی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر، بەو مەرجەی ئێران گرژییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیل و ھەوڵەکانی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە کەمبکاتەوە.